<

شەری (ئەمەریکا ـ ئێڕان) بەڕەو کوێ؟

30/07/2026, 10:27 (GMT+1)
چەند سالێک بەر لە ئێستا وتارم نوسی لەسەر توانا سەربازییەکانی ئێڕان بەتایبەتی توانای تەکنەلۆجیای دڕۆن و موشەکی ئێڕان لەو کاتەدا میدیای کوردی لە خەون خەیاڵی سیناڕیۆی شەری (ئەمەریکا ـ عێراق) دا  بوون کە لەو خەوەدا بوون کە ئێڕانیش وەک  دەسەڵاتەکەی سەدام بە چوار هەفتە دەڕوخێت لە لایەن ئەمەریکاوە شتێ زیاتر یان کەمتر، پاش ئەوەی کە لە ئێستادا رێکەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی (ئەمەریکا ـ ئێڕان) شکستی هێنا  دەکرێت ئەو پڕسیارە بکەین کە چاڕەنوسی ئەم شەڕە بەڕەو کوێ دەڕوات و شەڕەکە دەگاتە چی ئاساتێک  و ئاگڕی ئەم شەڕە کوێ دەگڕێتەوە؟
لەسەرەتا دەمەوێت ئەوە ڕوون بکەمەوە ئایا ئەمەریکا و ئێڕان رێک دەکەون؟
لە ڕاستیدا ڕێکەوتنی ئێڕان لەگەڵ ئەمەریکا کارێکی ئەستەمە و ئەگەڕ ڕێکەوتنیش بکەن ئەستەمە دڕێژە بکێشێت چونکە بەڕژەوەندیەکانیان پێچەوانەی یەکتڕن و جیاوازی قوڵی ریشەی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەیە کە جیاوازی ئاینی  یەکێکە لە کێشە گەوڕەکانی ئەو دوو وڵاتە کە ئێڕان دەولەتێکی  ئیسلامی شیعەیە و ئەمەریکا دەوڵەتێکی عیلمانیە و خەڵکەکەشی مەسیحین کە بەدڕێژایی مێژوو پێکدادانی ئاینی بەڕدەوامی هەبووە بەتایبەت لەنێوان (ئیسلام ـ مەسیحیەت) بەلام لەپاش ڕوخانی خەلافەتی عوسمانیەکان ئەم شەڕە هێوڕ بوویەوە بەهۆی ئەوەی ئیسلام لەشەڕەکەدا دۆڕانی قبوڵکرد بەهۆی ئەوەی ئەوڕوپا و ئەمەریکا تەکنەلۆجیان پێشکەوتڕ بوون لە دەوڵەتە ئیسلامیەکان تا دڕوستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل لەناوچەکە ئەم دۆخە بەڕدەوامبوو تا کۆتایی ساڵی شەستەکان یەکەم پێکدادانی موسڵمان و دولەتی ئیسرائیل دەستی پێکرد.
لێڕە ئیتر ئیسلام هەستی کرد دەستی دەگاتە چەک و تەکنەلۆجیا و وردە وردە هەوڵی دڕوستکردنی شەریان دا لەگەڵ ئیسرائیل بەلام ئیسرائیل لەڕووی ئیستخباڕاتیەوە زانیاری هەبوو کە شەڕ دڕوست دەبێت و پێش ئەوەی دەوڵەتە ئیسلامیەکان دەست بکەنەوە  بەڕزاییەکانی جۆڵانی لە سوریا داگیڕکرد و  نیمچە دووڕگەی سینا لە وڵاتی مسر داگیڕکرد و دوای چەند ساڵێک  وڵاتی مسر  بە گۆڕینی پێکهاتەی سوپاکەی لەژێڕ چاودێڕی ڕوسیادا  لە خەڵکی جوتیار ناشڕەزایی سەربازییەوە گۆڕی بۆ گەنجانی شاڕەزایی سەربازیی تا لەسەررەتای ساڵانی حەفتادا مسر توانی سینا وەڕبگرێتەوە لە ئیسرائیل و بەڕزاییەکانی جۆلان تا ئێستاش لەدەستی ئیسرائیلدایە.
با سەرنج بدەینە چەند نمونەیەک لەسەر رێکەوتن لە دوای شەر ، کاتێک دوو لایەن  شەڕ دەکەن بەهۆی ئەوەی بەڕژەوەندیەکانیان پێچەوانەنەی یەکترن وەک لە شەری ئێڕان و ئەمەریکا رێکەوتن لە نێوانیادا کارێکی زۆر قوڕسە ئەگەر بە رێکەوتن بێت یان بەشەر دەبێت لایەنێکیان سەرکەوتنی ئەوی تر قبوڵ بکات کە ئەمە کارێکی ئەستەمە  بۆ ئێڕان و ئەمەریکا  چونکە کەسیان بڕاوەی جەنگەکە نەبوون وەک ئەوەی شەری جیهانی دووەم ڕوویدا و تائێستا کاریگەرییەکانی ماون کە ئەڵمانیا و یابان سەرکەوتنی ئەمەریکا و روسیا و فەرەنسا و بەریتانیا قبوڵکرد وتائێستاش پابەندی رێکەوتنەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەمن. ئەگەر سەرنج بدەینە جەنگی جیهانی یەکەم (ئەڵمانیا و دەولەتی عوسمانی بەڕانبەر بەریتانیا و فەرەنسا) دەبینین کە جەنگی جیهانی یەکەم ئەڵمانیا دۆڕانی قبوڵنەکرد و دوای بیست ساڵ هەولیدا تۆلەی دۆڕانی یەکەم بکاتەوە وجەنگی جیهانی دووەم دڕێژکڕاوەی جەنگی جیهانی یەکەم بوو یان رێکەوتنی شەری (ئێڕان ـ عێڕاق) دوای شەری هەشت ساڵە  ئاگڕ بەستێکیان ڕاگەیاند و شەری چەند ساڵە کۆتایی هات هەرچەندە ئێڕان بە دڵشکاوی شەڕەکەی کۆتایی پێهێنا لەبەر ئەوەی ئێڕان دەیەویست لەو شەڕەدا هیچ نەبێت کەربەلا و نەجەف دەست بەسەردا بگرێت و هەرچەندە تا کۆتایهاتنی دەسەلاتی سەدام حسێن ئێڕان و عێڕاق هیچ شەرێکی تڕیان نەکرد بەلام هەمیشە ئامادەکاری تەواویان هەبوو لە ڕۆژێکدا دژی یەکتر بوەستنەوە کە ئێڕان هەمیشە پەیوەندیەکانی لە گەڵ کوردی عێراق و ئۆپۆزسیۆنی شیعەی عێڕاق پەڕەپێدەدا بۆ ئەوەی لەڕۆژگاری تەنگانەدا بەکاریان بهێنێت ، سەدامیش  (موجاهدی خلق) هێندەی تر پڕ چەک کردبوو و ئامادەکاری دەکرد بۆ ئەوەی لە ڕۆژگاری جەنگدا بەکاریان بێنێت. بۆیە رێکەوتن لەدوای شەر ئەگەر وڵاتێکیان دۆڕانی قبوڵ نەبێت دڕوست نابێت و نابێت ئەوەمان لەبیڕ بچێت ئێڕان وڵاتێکە بنەمای دەسەلاتەکەی لەسەر دژایەتی ئەمەریکا ئیسرائیل بونیادناوە هەمیشە لە هەولی هەناڕدەکردنی شۆڕشی ئیسلامی شیعەگەڕایدایە بۆ وڵاتانی تڕ لەسەر ئەم بنەمایەش ئەستەمە بەدیهاتنی رێکەوتن لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکا.
بۆیە بەپێی  ئەو کەشەی لەناوچەکە دڕوستبووە شەڕ بەڕدەوامی دەبێت ناوە ناوە ئەگەر چی رێکەوتنیش بکەن  گەڕانەوە بۆ شەڕ بژادەیەکی بەهێزە وەک ئەوەی پاش  دە ساڵ لەرێکەوتنی ساڵی 2015 شەر دەستی پێکردەوە و لەبەڕ ئەوەی لەم شەری ئێڕان و ئەمەریکا تەنها شەرێکی ئاسمانی و پێکانی خاڵە ستراتیژەکانی یەکتر بووە لە دوورەوە و هیچ هێزێکی زەمینی تێدا بەکار نەهاتووە ئەستەمە دۆڕاو بڕاوە دەست نیشان بکرێت هەرچەندە  شەری ئێڕان جیاوازتڕ و ئاڵۆزترە لە هەموو ئەو شەڕانەی ئەمەریکا بە وشکانی هێڕشی کردووەتە سەریان وەک (عێراق و ئەفغانستان و فێتنام)  لە بەر گەوڕەی ڕووبەڕی ئێڕان و ئەو چەک تەکنەلۆجیایەی بەدەستی ئێڕانەوەیە هیچ لەم وڵاتانە بەدەستیانەوە نەبووە لەکۆتایدا ئەمەریکا بەشکستێکی گەوڕەی سەربازی لەو شەڕانە هاتووەتە دەڕەوە چونکە شەری پارتیزانی و کۆڵان بە کۆڵان تا ئێستا تەکنەلۆجیا نەیتوانیوە سەرکەوێت بەسەریدا (مەرج نیە لە داهاتوودا ئەم هاوکێشەیە بەڕدەوام بێت لەماوەی پێنج ساڵی دیکە شەری کۆڵان بە کۆلان کاریگەری نامێنێت و رۆبۆت و دڕۆن جێگەی دەگڕێتەوە) بۆیە ئەمەریکا هەوڵدەدات خۆی بەدووڕ بگرێت لە پێکدادانی سەر زەوی و ئەمە خاڵی لاوازی ئەمەریکا و ئێستا ئێڕان دەیەوێت دەستی بۆ ببات.
لەشەری ئەمەریکا و ئێڕان نە کەسیان دۆڕان و شکست قبوڵ دەکەن نە دەتوانن پەیوەندیەکی هاوسەنگ دڕوست بکەن ، ئەگەر ئێڕان شکستی قبوڵ بکردایە وەک چاوەڕوان دەکرا کە ئێڕان ببێتە ناوەندێکی بازڕگانی و وەبەڕهێنان و گەشتیاری و تەکنەلۆجی لە ناوچەکەدا بەهۆی ئەوەی تەواوی ئەو بنەمایانەی تێدایە بەلام بنەماکانی سیاسەت لەئێستای ئێڕاندا لەسەر بنەما ئاینیەکان دامەزڕاوە و لە ئێستادا ئێڕان لەم ڕێگایەوە دەستی گەشتووەتە ئاماجی گەوڕە و پێیان وایە زۆڕی نەماو ئامانجە گەوڕەکە بەدی بهێنن کە بەدەڕکردنی ئەمەریکا لەناوچەکە دەتوانن ببنە زلهێزی ناوچەکە و بڕیارە سیاسی و ئابورییەکانی خۆیان بچەسپێنن ، بنەمای سیاسەتی ئێران لەناوچەکە هەناردەکردنی مۆدێلی شۆڕشی ئیسلامی ئێڕانە بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە و لەئێستادا لە یەمەن و لبنان و عێڕاق و فەلەستین توانیویەتی کاریگەری گەوڕەی لەسەر سیاسەتی ئەو وڵاتانە هەبێت.
کاتێک باس لە جەنگی ئێڕان دەکەین ناکرێت ئەوەمان بیر بچێت کە ئێڕان نزیکەی بیست و سێ ساڵە لە دوای جەنگی ئەمەریکا ـ عێراق لەساڵی (2003) پەیامی ڕوونی پێگەیشتبوو کە دوای عێڕاق نۆڕەی ئێڕان دێت و دەبێت ئێڕان خۆی بۆ ئەو شەڕە ئامادە بکات بۆیە ئێڕان وەک شانۆگەری بیست و سێ ساڵە تا ساڵی (2026) هەڵسەنگاندنی تەواوی بۆ تواناکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل کردووە و خاڵی بەهێز و لاوازیانی  دیاریکردووە هەر لەشەری ئەمەریکا لەگەڵ سەدام تا شەری دژ بەتیڕۆر  لە دوای سەدامەوە تا (2011 ) و دواتر لە جەنگی دژە تیڕۆڕ لە عێڕاقدا ئێڕان بە باشی هەڵسەنگاندنی بۆ توانای ئەمەریکا کردبوو وە ئامادەکاری تەواوی بۆ ئەم جەنگانە کردووە لە ڕووی سەربازییەوە کە هەموو خاڵە ستراتیجی و سەربازەییە گڕنگەکانی لەسەر زەوی نەهێشتوون و ئەگەر هەبن جێگیڕ نین و دەگوازڕێنەوە لە شوێن بۆ شوێنی تر  هەموو کارە سەربازی و ستراتیجەکانی خستوەتە تونێلەوە
لەلایەکی تڕەوە ئەمەریکا بەهەمان عەقڵ و ستراتیژەوە دەستی بەجەنگ کرد لە شەری دوانزدە ڕۆژەو کە یەکەم پێکدادانی  ڕاستەوخۆی شەری ئێڕان و ئەمەریکا بوو کە لەسەرەتادا  ئیسرائیل و ئەمەریکا  زۆر سەرکەوتبون لەشرەکەدا بەوەی کە پێش ئەوەی ئێڕان دەست بەشەر بکات چەندین پڵەدار و ئامانجی ستراتیژیان لەئێڕان تێکشکاند بەلام لەگەڵ دەستکردن بەشەڕی ئێڕان هێندە ئازاری بە ئیسرائیل گەیاند تا گەیشتە ئەو ئاستەی تڕامپ لەترسی موشەکە بەهێز و هایپەر سۆنیکەکانی ئێڕان کە ناوجەڕگەی تەل ئەبیب دەپێکا و  ئاگڕ بەستی ڕاگەیاند بەو خەیاڵەی بتوان رێکەوتنێک بکەن لەسەر چەکی ئەتۆمی ئێڕان  کە شکستی هێنا و دوای چەند مانگێک شەری چڵ ڕۆژە دەستیپێکرد کە ئەمەریکا و ئیسرائیل ڕابەری گشتی ئێڕانیان کردە ئامانج و ئیتر لێڕەوە ئێڕان دەستی کردە پەڵاماردانی وڵاتانی خەلیج و هێڕشی لەسەر کوردستان چڕکردەوە و لە ئێستاشدا دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئێڕان بە زەمینی هێڕش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی شادەماڕی زیندوو مانەوەی پژاک و کۆمەڵە و دیموکرات لە کوردستاندان لە ڕاگەیڵندنەکان بڵاو دەکڕێتەوە بەلام ئەگەر کەسێک تۆزێک زانیاری سەربازی هەبێت تێدەگات لەم دۆخەدا ئەستەمە ئێڕان بیر لەبژاردەی هێڕشکردنە سەر هەرێمی کوردستان بکاتەوە چونکە دەزانێت توشی ڕووبەڕووبونەوەی بەهێز دەبێت و دەچێتە جەنگێکی بێسنوڕەوە کە ئیسرائیل و ئەمەریکا ڕایدەکێشنە نێو زەنگاوێک لەشەری بێ کۆتای شاخ بەشاخ و دۆڵ بەدۆڵ و کۆڵان بەکۆڵانەوە، مەتڕسیە گەوڕەکە ئەوەیە کە ئێڕان بیر لەوە بکاتەوە بە جیسکی (ماتۆڕی دەریای) یان پاڕاگلایدەڕ وەک (وەک ئەوانەی حەماس لەهێڕش بۆ ئیسرائیل بەکاریهێنا) نزیکەی سەد هەزار سەربازەوە هێڕش بکاتە سەر ئیماڕات و کۆیت و قەتەر و دەست بەسەر ئەو وڵاتانەدا کە سەرچاوەی سەرەکی نەوت و غازن لەناوچەکە ئیتر ئێڕان دەبێتە هێزێکی گەوڕەی ناوچەکە لەم ئەگەرەدا شەڕ بڵاوە دەبتەوە بەناوچەکەدا ئەمەریکا و ئیسرائیل ناچاڕ دەبن بەچەکداڕکردنی نەیاڕەکانی ئێڕان لە ناوچەکە و ڕەنگە بەهۆی ئەم هاوکێشانەوە بزوتنەوەی ئیسلامی یان جند ئیسلام یان مەلا کرێکار ئازاد بکرێت و دەسەلاتی یەکێتی و پارتی بخرێتە بەردەم دوو ڕێیانێک یان ئێران هەڵبژێڕن یان ئەمەریکا و ئەمەش بە ڕاستی هەرێمی کوردستان دەکاتە بەشێک لە شەڕەکە بەهەردوو ئەگەردا واتا نەبێتە بەشێک لەئەمەریکا ئەوا مەلا کرێکار و توندڕەوەکان دەتوانن ببنە بەشێک لەشەڕەکە و جێگڕەوەی دەسەلاتی یەکێتی و پارتی و هەرێمی کوردستانیش ڕادەستی بزوتنەوە توندڕەوە سونیەکان بکڕێت  بۆ بەڕگڕتن لەپەڵهاویشتنی ئێڕان کە پیش چەند سالێک لەنوسینکێدا ئاماژەم بەم سیناڕیۆیە کردووە وەک چۆن ئەفغانستان دڕایە دەست سونیە توندڕەوەکانەوە و ئەگەر یەکێتی و پارتی داواکارییەکانی ئەمەریکا جێبەجێ بکەن ئەوا دەبینە بەشێک لەشەڕەکە و ناوچەکە دەبێت مەیدانی شەری یەکلاکەرەوەی شیعە و سونە بە پاڵپشتی ئەمەریکا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست