پارتي له توركيا بێ هيوا بووه ؟
22/04/2015, 21:26 (GMT+1)

پاش هاتني داعش و رامالَيني روبهرێكي زۆري خاكي عيراق ونزيكبونهوهي له پايته‌ختي هه‌رێمي كرودستان و گومان كردن له پهيوهنديهكاني توركيا و داعش و ده‌ركه‌وتني بێ وهفايي توركيا بۆ هاوپه‌يمانه كوردستانيهكهي و متبوني له‌و كاته ههستيارهدا و له دووره وهتهماشا كردني و بێ ههلَوێستي له ئاست ئه‌و پرسه زۆر ههستيارهي نێوان مردن و ژياني كورد دا، بهلَكو چاوه‌رێ كردني گه‌رانه‌وه‌ي وه‌زعي كوردستان بۆ دۆخي سه‌رده‌مي به‌عس، به رووني توركيا بۆ هه‌موو لايه‌كي ده‌رخست كه چه‌ند هاوپهيمانێكي دلَسۆزه! له لايه‌كي تره‌وه له هه‌مان كاتدا كه به به‌راورد ب هو ههلَوێستهي توركيا، ده‌ركه‌وت ئێران ئه‌گه‌ر له پێناو به‌رژه‌وه‌ندي خۆيشي بێت يان يهكتربري هاوكێشهي بهرژهوهنديهكاني له گهلَ توركيادا بوبێت واي فه‌رز كرد، كه يه‌كه‌م دهولَهت بێت ده‌ستي يارمهيتي بۆ كوردستان درێژبكات و، به پێچه‌وانه‌ي توركيا و به يارمه‌تي ئه‌مريكا نه‌يهێشت هه‌ولێر بكه‌وێته ده‌ست داعش و ئه‌زموني كورد تێك بچێت و، ئه‌و چاكهيهي له‌سه‌ر كورد بۆ مێژوو تۆمار كرد . ئێستاشي لهگهلَدا بێت، پارتي داني به و راستيه نه‌ناوه و خۆي به منهتباري توركيا ده‌زانێت، چ به هۆكاري پاراستني ئابروي خۆي بێت كه چه‌ندين سالَه شانازي به هاوپهيمانێتيهكهيهوه ده‌كات له گهلَ توركيا دا، يان برياري داوه به سه‌بره‌وه مامهلَه لهگهلَ تێروانيني ستراتيجي توركيا بۆ هه‌رێمي كرودستان بكات . ئه‌گه‌ر له لايه‌كي تره‌وه باس له قه‌يراني ئابوري كوردستان و ههلَوێستي توركياش بكه‌ين كه زۆرينه‌ي خێروبێري كوردستان بۆ گيرفاني ئه‌و دهولَهتهبووه و، له‌هه‌مو لايه‌ك زياتر رۆيشتوه و ته‌نانه‌ت بۆ قهرزێكي كهميش چه‌ند گيرَمه و كێشه‌ي لهگهلَ سه‌رۆك وه‌زيراني هه‌رێمي كوردستاني هاوپه‌يماني كردووه و نيهتهكاني به رووني بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌تايبه‌تي پارتي ده‌ركه‌وتووه .
ئێستاش پاش ده‌ركه‌وتني ره‌ش و سپي. هه‌رێمي كوردستان به ده‌سه‌ڵاتداري پارتي ديموكراتي كوردستان جگه له ناوه‌ندي عيراق و مامهلَه كردن لهگهلَ حكومه‌تي عيراقدا هيچي بۆنه‌ماوه‌ته‌وه، بۆيه سهرهراي سهرهتايهكي خراپ له جێبه‌جێ كردني رێككهوتني هه‌رێم و ناوه‌ند، ورده ورده خه‌ريكه ئه‌و رێكه‌وتنه بهناچاري و نه‌بوني رێگهيهكي تر له‌به‌رده‌م پارتي، وا دياره به شێوه‌يه‌كي ئاسايي ده‌چێته واري جێبه‌جێ كردنه‌وه ، دياره له‌م باره‌شه‌وه چه‌ند هاوكاري به‌غدا بێت و لهپهيوهنديهكاني لهگهلَ عيراقدا ته‌با بێت، ئه‌وه وا رادهگهيهنێرت واش ملده‌نێت كه پهيوهنديهكاني لهگهلَ ئێران‌دا ئاسايي ببێته‌وه .
بۆيه ئه‌گه‌ر رێكهوتني پاراستني سنوري عيراق و ئێران له هه‌ولێر ئيمزا بكرێت نه‌ك به‌غدا، ئه‌مه زۆر شت ده‌گه‌يه‌نێت و ئه‌مه‌ش وا فه‌رز ده‌كات كێرڤي پهيوهنديهكاني هه‌رێم لهگهلَ ئێران دا بهرزيبََتهوه و له سه‌ر حسابي پهيوهنديهكاني لهگهلَ توركيادا ده‌بێت ئه‌گه‌ر رازي بێت يان نا، كێرڤي ئه‌و په‌يوه‌نديه له نزمي ده‌دات . ئه‌مه‌ش وا ده‌رده‌كه‌وێت كه پاشگهزبونهوهيهكي له‌سه‌ر خۆ لهپهيوهنديهكاني توركيا و هه‌رێمي كوردستان به دهسهڵاتدارێتي پارتي دێته ئاراوه . ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه پارتي له ناخي خۆي‌دا بێ هيوا بووه له توركيا و، ورده ورده به ههلَوێستهكاني خۆي‌دا ده‌چێته‌وه، به‌ڵام تا ئه‌و رادهيهي كه هاوسه‌نگي قورسايي خۆي له‌گه‌ل لايه‌نه ناوخۆييهكاني كوردستان بارلار نه‌بێت . هه‌ر له‌وباره‌وه پارتي ناچاره به ئاشكرا باس له‌و بابه‌ته نه‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي، يه‌كه‌م: شكستهێناني پهيوهنديهكاني كاريگه‌ريي له‌سه‌ر بنكه‌ي حزبي و جه‌ماوه‌ري نه‌كات . دووه‌م : دور له چاوي راگه‌ياندن، پهيوهنديهكاني لهگهلَ ئێران چاك بكاته‌وه . سێ : پهيوهنديهكاني به‌م شێوه‌يه‌ي ئێستا له‌گه‌ل َ توركيا راگرێت و دهزووهكهي مهعاويه نهپچرێنێت . چواره‌م : ئه‌م وه‌زعه نوێ يه كاريگه‌ري سهلبي له سه‌ر پرسي ده‌ستور و ههلَبژاردني سه‌رۆك هه‌رێم نه‌بێت .پێنجه‌م: ناوه‌ندي عيراقيش له‌م حالَهتهدا زياتر خۆي قورس نه‌گرێت و به‌ده‌م داواكاريهكاني پارتيه‌وه بێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان














