مەلا سامان لەلایەن ٦ چەکدارەوە هێرشیکرایە سەر لەچەمچەماڵ
18/08/2017, 10:36 (GMT+1)

مەلا سامان لەلایەن ٦ چەکدارەوە هێرشیکرایە سەر لەچەمچەماڵ
کەمێك لەمەوبەر کاتژمێر ١١:٤٠، وەکو هەموو رۆژێکی هەینی حەق بێژ و دژە ستەم مەلا سامان سەنگاوی بەڕێدەکەوێت بۆ مزگەوت بەمەبەستی وتارخوێندن و پێشنوێژی کردن، کاتێك دەگاتە بەردەم مزگەوت و لەئۆتۆمبیلەکەی دادەبەزێت لەپڕ لەلایەن ٦ چەکدارەوە پەلاماردەدرێت کە لەناو ئۆتۆمبیلێکی جۆری BMW دابوون.
ئاری لوقمان بۆ ماڵپەری ١٧ی شوبات ڕایگەیاند "مەلا سامان بەهۆی پەلاماردانەکەوە لەچەند جێیەکەوە سەری شکاوە و لەئێستا هەوڵدەدات کە سکاڵا تۆماربکات"
هەروەها ئاری لوقمان ئاماژەی بەوەکرد کە " چەکدارەکان ژمارەیان شەش کەس بووە و لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری BMW دابوون تابلۆ سەوز".
جێگەی ئاماژەبۆکردنە، ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لەم ڕووداوەدا دەسەڵات بەبەپرس دەزانێت و هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە لەدوو رۆژی ڕابردووە مەلا سامان لە بەرنامەی کەناڵێکی ئاسمانی دا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی دەسەڵات و دوو حزبی فەرمانڕەواکرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان













