منیش کاندیدم
15/04/2018, 23:06 (GMT+1)

منیش کاندیدم لەسەر لیستەکەی خۆتان لیستی( خیانەتکاران و ترسنۆکەکان).
دەنگم پێبدەن بۆ ئەوەی ئەم وڵاتەتان لەسەر پایەکانی درۆ، دزیی ، گەندەڵیی و نیشتمانفرۆشتن بۆ بنیادبنێمەوە و تەواوکەری پرۆژەی ئەندام پەرلەمانەکانی پێشوبم.
دەنگم پێبدەن بۆ ئەوەی ئەم وڵاتەتان لەسەر پایەکانی درۆ، دزیی ، گەندەڵیی و نیشتمانفرۆشتن بۆ بنیادبنێمەوە و تەواوکەری پرۆژەی ئەندام پەرلەمانەکانی پێشوبم.
دەنگم پێدەن بۆ ئەوەی چارەکێکی تری موچەکانتان ببڕین و لەگەڵ هاوڕێکانما گەشتە تەواو نەکراوەکانی پێ تەواو بکەین .
بەڵێنتان پێئەدەم هەرگیز درۆتان لەگەڵدا نەکەم و پێش هەموو شتێک چەند دۆنمێک زەوی لەباشترین شوێنی شار بۆخۆم بکڕم و ڤێلایەک لە سەردیزاینی کۆشکە شاهانەییەکان بۆخۆم دروست بکەم .
دەنگم پێ بدەن با سەیارەکەم بگۆرم و کۆمەڵێک حمایە بۆ خۆم تعین بکەم هەر ئیشوکاری بازارو ماڵیان پێبکەم ، ئاخر کورەکەم پێویستی بەسایەقێک و دوو حمایە هەیە بۆ هێنانی و بردنی بۆ قوتابخانە.
دەنگم پێبدەن با زیرەکترین دکتۆرەکانی تجمیلتان بۆ تاقیکەمەوە.
دەنگم پێبدەن با پۆزتان بەسەردا لێبدەم، خۆم لێ ببێت بە غاندی و ماندێلا و حسابی هیچیش بۆ ئێوە نەکەم.
دەنگم پێدەن با کەرکوک بگەرێنمەوە سەر تورکیا وهەولێریش بۆ بەغدادی خوێن شیرین.
دەنگم پێبدەن با سلێمانی تەسلیم بە ئیران بکەم.
دەنگم پێبدەن با سلێمانی تەسلیم بە ئیران بکەم.
دەنگم پێبدەن با هەڵەبجە و ئەنفال لە بیرهەمووتان بەرمەوە .
دەنگم پێبدەن بەڵێن بێ هەرچی حکومەتی کوردی پێی نەکرا من پلان داڕێژەری بم بۆ فرۆشتنی ئەم بەشەی تری نیشتمان.
دەنگم پێبدەن، با ئیتر ماندو نەبم و تاقەتی سیاقەت و بەرپرسیارێتم نەماوە، ئەمانەم لە بەرخاتری خۆتانە دەنگم پێبەن لەمەزیاتر زەرەرناکەن.
دەنگتان ئەبێتەهۆی سەرخستنی لیستەکەی خۆتان... لیستی خیانەتکاران و ترسنۆکەکان.
دەنگتان خۆشگوزەرانی بۆ من دروست دەکات، ئێوە چش ئێوە ژیانتان ناوێ ئەی میللەتی خاوەن یادگەی کورت و لاواز.
............................................
کاندیدی خۆتان
یریڤان
ماستەر: پرۆفیسۆر لەناسینی جیناتی تۆ
چوار دکتۆرا : لە مرۆڤناسی
سێ بەکالۆریۆس : لە قانونی نێودەوڵەتی و گەمەی سیاسی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان














