موگناتیسەکەی پارتی چۆن شیوعیەکان بەدوای خۆیدا رادەکیشێ!
29/08/2019, 20:02 (GMT+1)

یەکیک لەوهۆکارانەش کەدەلین ئیمە بۆیە رقمان لەیەکیتی و کۆچکردوو نەوشیروان مستەفایە ، چونکە کارەساتی پشت ئاشانی ئەنجام داوە !؟ بەلام لەمەشدا راست ناکەن . لەبەر ئەوەی ئەوەی تاوانەکەی کرد یەکیتی بەگشتی و تالەبانی و سەرجەم سەرکردەکانی بوو بۆیە کۆی سەرکردەکانیان لەتالەبانی و نەوشیروانەوە تاوانباری پلەیەکن ، بەلام دەبینی جەماوەرەکەی بۆبروسکەیەک بۆ مالئاوایی ریکخەری کۆچکردوی گوران دەیان کادیریان لەمیدیا رەخنەی لەحزبیان گرت کەچون دەبێ بروسکە بۆجەلادی پشت ئاشان لێ بدەن ، بەلام بۆمردنی تالەبانی حزبیان و زۆریک لەکادیرەکانیان شیوەنیان دەکرد!؟ لەهەموو ئەوانەشیان قیزەوەنتر مەلا مستەفا تاپیی کرا ئازاری شوعیەکانیانی دا ،دەیان چیروک و تاوانی ئەو و بەرپرسە پارتی وبارزانیەکان باس دەکرێ ، کەجی هەرلەسەرەتای رابەرینەوە هەموو شوعیە باڵاکانیان ، سەرپەرشتی سالیادی مەلامستەفایان دەکردەوە ؟ . لەکاتیکدا ٢ هەزار کورە هەژاری شوعیان بەکوشتندا کەمەلامستەفا کەسایەتیەکی کۆنەپەرست و جیب عەمیلە(پیگەی سیخورە ) یان عەزیز محمەد چوو مەدالیای بارزانی وەرگرت !؟ . هاوکات وەرە سەیریان بکە تایەکیتی لەململانی بوو لەگەل پارتی ئەوشوعیانە زۆرینەیان دژی یەکیتی و هاوسۆزی پارتی بوون . کەگورانیش دروست بوو بەهەمان شیوە بەچەپ و راستی زۆرینەی هەوادارەکانیان وەک مقەس چون دەجولانەوە گورانیان دەبڕی . ئەمەش هەرئەندامەکانیان نین بەلکو زۆرینەی ئەوانەی پەروەردەی ئەو حزبەن وا یان لێدەرچووە ، بەلام بیان بینن ئیستا کەگوران وەک شوعی بوتە دۆستی پارتی و سیاسەت دەکا بەدەگمەن شوعیەک دەبینی کە رەخنە لەگوران بگرێ؟
قسەی کۆتایشمان ئەوەیە راستی ئەو گوتانە بڕونە سەر پەیجی زۆرینەی کادیرە شوعیەکان بزانن بوێریان هەیە یەک دێر لەسەر سەدان پیشیلکاری پڕلەتاوانی مالی بارزانیان باس کردبێ؟ ، لەکاتیکدا پارتی هەموو جوڵەیەکی دژ بەباوەرەکانی بەرنامەی ئەو حزبەیە ، بەلام لەوەناگەین کەئەوحزبە بۆچ ٥٠ سالە لەهیچ ویستگەیەکی سیاسی پشتی پارتی بەرنادا و زۆرینەی جەماوەرەکەشی پارتی وەک موگناتیس بۆلای خۆی کیشی دەکا؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان














