د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ له نێوان مه‌زنێتی و هه‌ڵوێستدا
06/10/2019, 22:01 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ره‌خنه‌ی جددییه له‌م مه‌زنه پیاوه‌دا، له‌م ساڵانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردی‌دا، ناوبراو به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناره‌وایه‌تی و نادیموکراتییهت و ناهه‌قی و چه‌وساندنه‌وه و تیرۆری رۆژنامه‌نوس و ئازادیخوازانی باشوری کوردستان و گه‌نده‌ڵییه بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بوو!! به‌داخه‌وه ئه‌مه له که‌سایه‌تی ناوبراوی که‌م کرده‌وه.
وه‌ک ده‌شڵێن رۆڵێکی گرنگی گێراوه له کۆکردنه‌وه ئیمزای دوو هه‌زار نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانی کورد، که به ئامانجی پشتگیری له درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای دووه‌م خول، که ئه‌مه هه‌م ناڕه‌وا بوو، هه‌م لایه‌نگیری و هه‌میش دژی یاسا بوو.
جگه‌له‌مه‌ش کاتی خۆی مامۆستا خالید دلێری نه‌مر له سویسرا بۆی گێرامه‌وه، که د. عیزه‌دین یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی که هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد و کردنی یه‌کێتییه‌که به لقێکی یه‌کێتی نوسه‌رانی عێراق بووه له ناوه‌راستی هه‌شتاکاندا. مامۆستا دلێر گوتی ئه‌مه‌م راسته‌وخۆ له یه‌که‌م کۆنفرانسی نوسه‌رانی کورد ، که له ١٩٩١ له شه‌قڵاوه به‌سترا، به ئاماده‌یی سه‌رجه‌م به‌شداربووان له پێش مایکرۆفۆن پێ گوت، د. عیزه‌دین هیچ وڵامێکی پێ نه‌بوو!! گوتیشی که‌چی دواتر زۆرینه‌ی ئه‌ندامان هه‌ر ئه‌میان به سه‌رۆکی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد هه‌ڵبژارد!
دوا وته‌ش ده‌ڵێم گه‌ر دکتۆر عیزه‌ددین له پاڵ ئه‌و هه‌موو نوسین و پرزانیارێتی و زمانزانی و دنیابینینهیدا وه‌ک پێویست به هه‌ڵوێست ده‌بوو، پشتگیری ره‌ش و رووت و هه‌ژارانی بکردایه و دژی گه‌نده‌ڵکاران و سته‌مکاران بووایه، ئێستا دوو هێنده‌ی تر مه‌زن ده‌بوو، خه‌ڵکیش زۆر زیاتر بۆی به‌داخ ده‌بوون، چونکه دواجار هه‌ڵوێست له بڕوانامه و زانین و زیرهکیبوون گرنگتره.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان













