ئەوەی پێویستەگرنگە بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت و خوێندنەوەی دروست بۆ ئەم ڕێکەوتنە بکەین.
15/10/2019, 21:19 (GMT+1)

١—لە ھەلومەرجی ئەمڕۆدا وەک ھەموو ئاگادارین کۆمەڵکوژیەکی بێ ئەخلاقانە بە پێشەنگی داگیرکاری تورک و ئەردۆغان بەڕێوەدەچێت بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بە بەرچاوی ھەموو جیھان بە ھەڵوێستێکی پاسیڤ دەیانەوێت کات بکوژن و ڕۆژێاوا داگیر بکرێت و یاری بە چارەنووسی گەلەکەمان بکەن، چونکە ھەموو دەزانین ئەگەر بیانەوێت لە چەند سەعاتێک تورکیا بوەستێنن ، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دەیانەوێت بە ھەڵەبجە و ئەنفالێک و شەنگالێکی تر ماف بدەن بە دۆزی ڕاوای گەلەکەمان؟!!
٢—ھەموو جیھان ئەمڕۆ کە دژ بە تورکیا خۆیان نیشاندەدەن زیاتر لە چارەسەری کێشەی گەلی کورد و دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی سیاسی دۆزی گەلەکەمان، لە بازنەیی ترسی داعشدا و بەھانەی داعش دەیانەوێت ئەردۆغان بووەستێنن، و ھەوڵ دەدەن تورکیا کۆتایی بە داگیرکاری بێنێت و کۆتایی بە ھێرشەکانی بێنێت بێگومان بەھانەکەیان ترسی داعشە ئەمەش بۆ گەلی کورد ھیچ جێگای دڵخۆشی نییە چونکە ھیچ پرۆژەیەکیان بۆ چارەسەری دۆزی کورد پێ نییە.
٣—لەناوبەرداشی سیاسەتێکی ڕۆژھەڵاتی ناوین کە دیار نییە کێ دەستی لە گیرفانی کێدایە ھەرکەسێک خۆی دۆست نیشان دەدات بەڵام باوەری بە کەس ناکرێت چۆن ھەڤاڵ مەزڵوم دەست نیشانی کرد،ئەوەی دیارە کوردیش بکەن بە قوربانی لە سەر پشتی کورد حساباتی خۆیان تەسفیە بکەن.
٤—بۆ خۆپاراستن گەلی خۆت گرنگە ئێمەش لە یارێکەدا خاوەن ھەڵوێستی خۆمان و بەرژەوەندی خۆمان بین نەوەک چاوەڕێی ڕەحمی ئەوان بین تاکوو بسوتێین. چونکە ھەموو جیھان شاھیدی دۆزێکە کە مرۆڤایەتی قەرزداری گەلەکەمانە کە بوو بە فریادرەسی مرۆڤایەتی لە دەستی چەتەکانی داعش.
٥—پێوویستە ئەم ڕێکەوتنە وەک کارتی فشاری سیاسی بۆ سەر سیاستەتی ئەمریکا و ئەوروپا خوێندنەوەی بۆ بکرێت ئەوانیش بە ھۆش خۆیان بێنەوە و ھەڵە سیاسیەکەی خۆیان چاک بکەنەوە کە گڵۆپی سەوزیان بۆ تورکیا ھەڵکرد،ئەمەش بە مانایی ئەوە نییە ڕۆژئاوای کوردستان بەرەیی سیاسی خۆی گۆڕی بێت و ببێتە دوژمنی ئەوروپا و ئەمریکا، بێگومان لە ھەندێک بابەتدا ناکۆکۆی سیاسی ھەیەبەڵام وەک ھێڵی گشتی لێتێگەشتنێک ھەبووە و کاری لەسەر کراوە.
٦— ئەوەی گرنگە ھەوڵ دەدرێت سوریا بگەڕێتەوە ناو ووڵاتانی کۆمکاری عەرەبی بێگومان ئەمەش لە خۆیدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەبێت سوریا لە ھەیمانەی ئێران خۆی ڕزگار بکات و پابەندبێت بە کۆمکاری عەرەبییەوە بێگومان ھەڵوێستی ووڵاتانی عەرەب بەرامبەر بە سیاستی ئێران و تورکیا ئەمڕۆ ئاشکرا و ڕوونە.
دەرئەنجام
گرنگە سیاسەتی ڕۆژێاوا بۆ قۆناغی ئێستا بە دوو شێواز خوێندنەوەی بۆ بکرێت، یەکەم ئەوانەی ئەمڕۆ لە ووتار بەیاننامەکانیاندا دەڵێن پشت لە ڕۆژئاوا ناکەین بتوان بە کرداری ھێزی خۆیان دژی تورکیا بخەنە دەورە وەک پاڵپشتیەکی ڕاستەقینە کۆتایی بە داگیرکاری تورک بێنن و پرۆژەی چارەسەری خۆیان پێشکەش بکەن و مێزی گفتووگۆ بۆچارەسەری دۆزی کورد بە گشتی بگرنە دەست.خاڵی دووەم بە شێوەیەکی گشتی ڕۆژئاوا توانا و ئیمکانیان ھەیە ئەگەر دەیانەوێت ڕێگری جدی بکەن لە داگیرکاری تورک دەبێت پاڵپشتی ھێزەکانی سوریایی دیموکرات بکەن لە بەرامبەر بە دەسەڵاتی سوریادا و گوشار دروست بکەن بەشێوەیەکی دیموکراتیک و یاسایی و سیاسی کێشەی کورد قبووڵ بکات و بە ڕێگای ڕۆژئاوا و ھەسەدە بتوانن چارەسەری قەیرانی سوریا بکەن بە شێوەیەک کە سیستەمی دیموکراتیک فیدراڵی تێدا دەستەبەر بێت و لە تورکیاش پرۆسەیی ئاشتی بگرنەوە دەست و پاڵپشتی چارەسەریەکی سیاسی بکەن بۆ ئاشتیەکی ھەمیشەی. بۆیە داواکارم لە ھەموو گەلی کوردستان نەکەوینە خزمەتی ئەنجێدای شەڕی دەروونی دەوڵەتی تووyرک لە تێکۆشینی دژی داگیرکاری و فاشستی ئەردۆغان بێ ئومێد بین.
داوایی لێ بووردن دەکەم ئەگەر بە شێوەیەک باش دانەڕێژرابێت بەلام بۆ من گرنگ ئەوە بوو کە بە ھۆشمەندی و واقعیانە خۆێندنەوە بۆ بابەت و قۆناغی سیاسی و سەربازی مرۆی ئێستا بکەین. تایبەت بابەتی ڕێکەوتن لەگەل ڕژێمی بەشار ئەسەد سوریا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان













