ڕێبوار وەلی بەچی حوکمدراوە ؟
20/10/2019, 22:57 (GMT+1)

دورخستنەوەی بەختیار وەلی لە روداوی گۆرانی بێژێکی گروپێکی فەرەنسی دەچێت ؛.شەوێک دەبێتە دەمبۆلەی لەگەل دەستگیرانەکەی، پاش ئەوەی شەپازلەیەک لە دەستگیرانەکی ئەدا . کچە لەهۆش خۆی دەکەوێت، بەڵام بەدەمیەوە ناچێتو دکتۆری بۆ بانگ ناکات، بۆیە کچە گیانی دەردەچێت. دوای ئەوەی حوکمی درا بە هەشت ساڵ. داوای باوکی کچەکە، کە ئەکتەرێکی بەناوبانگی فەرەنسیە، ئەوەبو کە دوای حوکمەکەی بۆی نەبێت گۆرانی خۆشەویستی بنوسێت. ئەوەش شتێکی نەک گرانبو بەڵکو روخاندنی ئەو کەسە بو.
ئەمەش ڕێنمایی بنەمالەیە بۆ وەلی دوای حوکمەکەی؛ لە روداودا جێگەت نابێتەوە، نابێت دەست بۆ شتی بڤە ببەیت، بۆت هەیە وتار بنوسیت، بەڵام هەمو باسێک ناهروژێنێت .
ئێستاکە کاکە ڕێبوار دەیەوێت بەوتارەکانی وەک مۆسیقارە سپیەکانی بەختیار عەلی چۆن بەعەزفی فلوتێک دڵی جەلادێک دەهەژێنێت تا ئەگاتە ئەوەی کە جەلادەکە داوای دادگای خۆی بکاتو پەشیمان بێتەوە لەتاوانەکانی، ئەویش بەهەمان شیوە دڵی ئاغاکەی بهروژێنێتو شتەکان بگەڕێنێتەوە جێگای خۆی . خۆ ئەگەر شمشاڵت بۆ بژەندینایە ئەوا بێ شک ئێمە شتێک تێ دەگەشتین، دەیهەژاندین. بۆکەسێکی بەتوانای وەک تۆ لەنوسیندا، چۆنە وەها کورتت هێناوە ؟ وەک خۆشت دەزانیت فلوت عەزفکردن کاری ئەو مۆسیقارانەبو کە تازە فێری نۆتی مۆسیقا بوبون، مۆسیقاکەیان هیچ جۆشوخرۆشێکی تێدانەبو، هەتا ئێمە بهەژێنێت، یان دڵی جەلادێک بکات بە فریشتەو داوای دادگاییکردنی خۆی بکات لەبەردەم میلەتاو پەشیمان بىیتەوە لە تاوانەکانی، بەتایبەتی لەحوکمدانی کاکی والی. تۆ کەسێکی بەتواناتربویت لەوتار نوسیندا بۆچی وەها کورتت هێناوە ؟ خۆ بڕواناکەم ئەوەی کە لەناخی نوسەرێکدا دەمێنێتەوە و نایەوێت بیهروژێنێت، خڵتەو پیسایی بێت، بێ شك هەقیقەتێکەو خنکاوە، بەندکراوە، دەرگای بەسەردا داخراوە.
ئێستاکە ئەوەی بۆ کاکە وەلی ماوەتەوە ئەوەیە کە بە خۆی فلوتەکەیەوە گۆرانی باخچەی پاشامان بۆ عەزفبکات، لەبەر ئەوەی کە ئەو لە نێوان ماڵی ئاغاو چاوکاڵدا سەری لێ شێواوە.
باخچەی پاشا، لەوبەر ئاوە
لەبەر ئاوە
خێڵی دوژمن دەورەی داوە
ئەڕۆم ڕیگام لیگیراوە
ناڕۆم جاوکاڵ لیم تۆراوە، لێم تۆراوە.
***
ئەرێ بەراست کاکی والی، هەر بندیواریت یان دیوارەکە روخاوە ؟
نا برا شۆخی دەکەم، دەزانم کە بەڕێزتان نەک تەنها ئەندازیاری دیوارن، بەڵکو ئەندازیاری وتاری وەهان کە هەرگیز کەس نەتوانێت ئەو دیوارە داڕمێنێت. وتارەکەشت ئەو توانایە دەسەلمێنێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان














