ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی عیراق چین كه له‌دژی كورد ده‌كه‌ونه‌وه؟
31/10/2019, 11:55 (GMT+1)

ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی قازانجی كورد له‌م قۆناغه و گۆڕانكاریه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان قسه‌بكه‌ین ئه‌وا به كورتی و پوخته‌كه‌ی هیچ هه‌نگاوێك له قازانجی كورددا نیه، واته به‌گشتی هه‌ر گۆڕناكاریهكی چاوه‌ڕوانكراو هه‌ڵوێست و پێگه‌ی كورد ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دوارۆژێكی نادیار و سه‌ختی لێده‌بینرێت و ئه‌گه‌ری دووباره‌ی ناوه‌ندێتی زۆر به‌هێزه نه‌ك به‌م جموجوڵ و چالاكیانه‌ی نێوخۆی عیراق به‌ته‌نها به‌ڵكو به بۆچون و كار و هه‌وڵی وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش.
جا ئه‌و به‌شبه‌شێنه‌ی كه كوردی تێدابوو، به شێنه‌یی وه‌كو پێشتری لێدهێتهوه و مه‌گه‌ر كوردێكی پاشكۆی ناوه‌ند ببینیت رۆڵی كاریگهریههبێت له به‌غدا ئه‌گینا له‌جیاتی لامه‌ركه‌زیت لهچاڵدهنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وازپێهێنان و ده‌ركردنی له‌مه‌ودوا سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی كوردیش ده‌گرێته‌وه و جگه له شیعه سونه‌ش ئه‌مجاره به پوختی به پشتگیری وڵاتانی هاپشتی دهورهبری له‌دووره‌وه و به‌جیا له‌وكاته‌ی سه‌ره‌تای روخانی سه‌دام" ئێستا خۆی مه‌ڵاسداوه و ئه‌گه‌ری ناوه‌ندێتی له قازانجی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به‌ته‌نها ده‌كه‌وێته‌وه.
پاش ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی پێویستن بۆ ناوه‌ندگه‌رێتی عیراق، په‌رله‌مان به‌خۆی هه‌ڵده‌وشێته‌وه یان سڕده‌كرێت و ئه‌مه‌ش حكوومه‌تی له‌ناكاوی كاتی خۆی ده‌سه‌پێنێت كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی زاڵبونی ناوه‌نده و ته‌نانه‌ت هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یك ده‌بێت كه كورد كه‌مینه‌یه‌كی بێ كاریگه‌ر ده‌بێت له په‌رله‌مان و رۆڵی له یاسا گرنگه دواخراوه‌كان نامێنێت و ماده‌ی 140 فت ده‌بێت و چاره‌نوسی ناوچه‌دابڕاوه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر شاخی شه‌یتانه‌كه‌ی به‌غداوه، كه هه‌ڵبژاردن بكرێت زیاتر رێگه بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان زاڵ‌بن و له هه‌مواركردنه‌وه یان دووباره نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق یه‌كه‌م لایه‌ن كورد زه‌ره‌ر ده‌كات و ته‌نانه‌ت فیدراڵێزمیش ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست قه‌ده‌ری ناوهندگهراكانهوه.
بۆیه كورد له‌م كاته‌دا له دووریانێكی مه‌ترسیداردایه و خۆشی له نێوخۆی خۆیدا ئه‌م حاڵه بێفه‌ڕه‌ی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌ستیار نه‌بێت و له‌زه‌ره‌ی میله‌ته‌كه نه‌بێت له‌م كاته‌دا وا فه‌رزه خه‌ڵك هه‌ڵسێت، به‌ڵام ئه‌و فشارانه چین وا له لایه‌نه‌كان بكرێت كه ئێستا هه‌نگاوی خودپارێزی بنێن و به‌ربه‌ستی یاسایی و میلی له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ره نه‌خوازراوه‌كانی به‌غدا دانێن؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان













