چۆن ئامانجه‌كانی كاك قادری حاجی عه‌لی دێته‌دی؟
02/12/2019, 19:57 (GMT+1)

* كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك بێلایه‌ن بن و حزبیه‌كی راسته‌قینه نه‌بن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئینتمای بهرژهوهخوازانهیان بۆ حزبێك هه‌بێت و پاشكۆی بنه‌ماڵه و ده‌سترۆیشتوان بن و له ناخی خۆیاندا بێهیوابووبن له حزبایه‌تی و قه‌ناعه‌تی فكری و مهبدئیان نه‌مابێت بۆ حزبه‌كه‌ی خۆشیان، ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردندا و دوور له ترس و دڵه‌راوكێ ده‌نگ به رێكخراوێك بده‌ن كه ناوی هه‌رچیه‌ك بێت و جێگه‌ی ئومێد و متمانه‌یان بێت.
* كێن ئه‌وانه‌ی سه‌رمه‌شقی هه‌ستانه‌وه بن؟ بێگومان ئه‌وانه‌ی كه له رابردوودا مۆركی حزبایه‌تی و خۆبهدهستهوادانیان پێوه‌دیار نه‌بێت و زیاتر به عه‌قڵ و ره‌فتار و فكر و هیلاكیی گه‌نج و نه‌وه‌ی دوای راپه‌رینه‌وه ده‌كرێت.
* ده‌بێت كاتی دیاریكراو و وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی گه‌وره ناوكی هێزی راسته‌قینه‌ی سیاسی نوێ دروست بكات و شاره‌زا و خاوه‌ن مێژوو و ده‌ست و دامێن و ناوپاكهكان یارمه‌تیده‌ر و راوێژكاری راسته‌قینه بن نه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كارلێك و هاوكێشه حزبیه‌كان.
* خاڵی سه‌ره‌كی و له جێی خۆی و فاكته‌ری گێڕانه‌وه‌ی متمانه، ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌شداریكردنی پاشكۆیانهیه له ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبانه‌ی ئه‌مرۆدا وه‌كو كاك قادر جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رابگه‌یه‌نرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆچۆنێتی باڵاده‌ستبون له ده‌سه‌ڵات نه‌ك پاشكۆیه‌تی بنه‌ماڵه سیاسی و حزبیه‌كانی ئه‌مڕۆ.
* به كرده‌وه بسه‌لمێنرێت كه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا جیاواز ده‌بێت له‌م حزبانه و خه‌ڵك ده‌توانێت راوبۆچونی خۆی بسه‌پێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش میكانیزمی گونجاو دیاری بكرێت‌و له‌سه‌ر ئه‌رز بسه‌لمێنرێت كه كردار به‌لگه‌ی راستگۆیی بێت نه‌ك قسه و زۆر بڵێی.
* به‌دوور له‌م حزب و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و كه‌سه دیارانه‌ی شانۆی سیاسی كوردستان كه بۆ چه‌ندین ده‌یه‌یه خۆیان به تۆپزی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندووه، هه‌ر لایه‌كی راست و راسته‌قینه‌ی هه‌ڵقوڵاوی نێو خه‌ڵك، رووی جوان و ره‌ونه‌ق و راستگۆیی ده‌به‌خشێت به هه‌ر جموجوڵێك بێت و متمانه ده‌گه‌رێنێته‌وه له نێوان هه‌موواندا و خه‌ڵكی هه‌لپه‌رست و ناپه‌سه‌ند ده‌خاته په‌راوێزه‌وه.
* رێگه‌نه‌دان بۆ دروستبونی بنه‌ماڵه‌یی سیاسی و نه‌هێشتنی كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌لپه‌رست و كوتلهباز و فرتوفێلچی له ریزی ئه‌و پێكهاته‌ی رێكخراوه‌كه‌دا بێت و مه‌رجه‌كانی به‌ئه‌ندامبون و ته‌فه‌روغی حزبی و كاروباری ئیداری و پۆست وه‌رگرتن و چۆنێتی به‌رێوه‌بردن و ئاشكراكاری له مالیه و بڕیاره سیاسیه‌كان بۆ خه‌ڵك روون بێت و له سه‌رجه‌م لایه‌كه‌وه له ره‌فتار و هه‌نگاوی سیاسی و به‌شه‌كانی راگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ری ئێداری به فیعلی (نه‌ك به چه‌مك و وشه وه‌كو گۆڕانی پێشتر) له‌م حزبانه نه‌چێت و به‌ڵكو جیاوازیه‌كه‌ی ده‌ربخات و تاوه‌كو به‌ده‌ستهێنان یان باڵاده‌ستی له ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ ئه‌م حزبانه هاوپه‌یمان نه‌بێت .
به‌ڵێ قورسه و زۆریش سه‌خته كه میله‌تی كورد له‌گه‌ڵ كاری حزبی و سیاسی‌دا ئاشت بێته‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی راستگۆیی هه‌ر لایه‌ن و رێكخراوێكی سیاسی بۆ گه‌لی كوردستان و به‌شداری خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌رجه‌م بڕێارهكان مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌ی هه‌ر رێكخراوێكی سیاسی و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانێتی له پاش ئه‌م نسكۆی متمانه‌یه‌ی له نێوان خه‌ڵك و رێكخراوه سیاسیه‌كاندا هاتۆته ئارواه و له‌سه‌ر ئه‌رز لێكه‌وته‌كانی خۆی درخستووه و كاریگه‌رییه‌كانی به‌رجه‌سته‌بووه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان














