پیاوێکی 97 ساڵە لە کۆڕۆنا نەترساوە و هیوای بە ژیان هەیە
07/04/2020, 2:12 (GMT+1)

ئەم کورتە چاوپێکەوتنە زۆر شت لە لای ئێمەی مرۆڤ جێدەهێڵێت ، جاران دەم ووت : خەڵوەتگەی پیری مانای دوا ویزگە کە مرۆڤەکان لەوێ لەچاوەڕوانی مردندان ، ژیان ئیتر هیچ مانایەکی نییە ، کە چویتە ژوورەوە ئیتر نەخۆشی و تەنهای هەنجن هەنجت دەکات ، بەڵام ئەو کەسانەی کە لەبونەوە بڕوایان بە وەیە کە مردن هەمیشە دەرفەتی ژیانە ڕوانینی ترمان پیشان دەدەن . مام یوسفی تەمەن ٩٧ساڵ پیاوە نورانێکە ، هێشتا لەناو کتێبەکانیدا گەشت دەکات ، ئەو بڕوای بەوەستان نی یە ،چونکە ئەو لە مەملەکەی شەڕەوە هاتوە ، ئێستا کۆرۆنا بۆ ئەو وەک یاری وایە ، کاتێک مرۆڤ درامای "سەردەمی شکۆمەندی" پۆڵەندێکان دەبینێت، دەپرسێت و دەڵێت بەڕاستی ئەم مرۆڤانە چۆنە پەپێوە ماونەتەوە ؟ من دڵنیام کە مام یوسف لەسەردەمی شکۆمەندیدا کارئەکتەرێکی چالاک بووە ، بۆیە هێندە ئێستاش بەدوای زانیارێکاندا دەگەڕێت و کتێبەکان بەباشترین هاورێ خۆی دەزانێت ، با کۆرۆنا لەکەس و کارەکەی دابڕێنن ، بەڵام کۆرۆنا ناتوانێت لە کتێبی دابڕێت .
مام یوسف پێی ووتین :مردن ترسی خۆی لەدەست دەدات بۆکەسێک کاتێک ئەو کەسە ژیانی خۆی بەدەست هێنابێت، وەک پێمان بڵێت دابڕان و تەنهایی تەنها لەناو دابڕان و تەنهایدا بونی هەیە . من لەکەسایەتی ئەم پیاوەدا ژیانم بەڕەنگێکیتر هاتە پێش چاو چونکە ، پێویستە بۆ بەهێزبوون ڕەگەکانت نقوم بکەیت لەزەویدا ، مام یوسف لە سەیرکردنیا بەچاوەکانی پێی ووتین :ئێمە پێویستە بمرین بەڵام لەکاتی گونجاوی خۆیدا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان













