کۆڤید ١٩ و چارەنوسی ئیتالیا لە یەکێتی ئەوروپا
04/05/2020, 23:05 (GMT+1)

بە سەرھەڵدانی کۆڤید ١٩ ئیتالیەکان بێ دوودڵی لایان وابوو کە ئەوروپا دەچن بە ھانایانەوە بێ ھیچ گومان و پرسێک ، بە پێچەوانە ساردی ئەوروپا بەرامبەر بە ئیتالیا گەلی ئەو ووڵاتەی بێ ھیواکرد ، ھەریەک لە فەرەنسا و ئەڵمانیا ھەموو تواناکانیان لەناو خۆدا ھێشتەوە بۆ ناوخۆی خۆیان و بەرپرسی ئابوری ئەوروپاش بانگەشەی قەیرانی ئابوری یەکێتیەکەی ڕاگەیاند و ئامادە نەبون ھاوکاری ئابوری ئیتالیەکان بکەن و ئەوەش ئەو ووڵاتەی بریندار کرد و خۆشەویستی پێشوی شکاند
لە زۆربەی ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کرایەوە کە جۆزیبی کۆنتی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا رکێکی زۆری دەربڕیوە بەرامبەر ئەوروپا لە کاتێکدا لەو ووڵاتە ھەفتانە ھەزارن کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەمرن و ئابوری ئەو ووڵاتەش تا دێت ھەرەس دێنێ کەچی یەکێتی ئەوروپا لە چەند لێدوانێک زیاتر بترازێت ھیچ ھەنگاوێکی بۆ ھاوکاری ئەو ووڵاتە نەنا ، ھاوکات ووڵاتی چین بە ھاوکاری تەندروستی بەپەلەی بە ئیتالیا گەیاند و ڕوسیاش دەستپێشخەری ھاوکاری بۆ ئیتالیا دەستپێکرد ، بۆیە لە ئێستادا زۆرینەی ئیتالیەکان چین بە دۆست و ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا بە دوژمن لە قەڵەم دەدەن ، چونکە بەرپرسانی ئیتالیا پێیان وایە ئەڵمانیا لە کاتە قورس و دژوارەکاندا بێ ئومێدی کردون و پاشەکشەی کردووە و ھۆڵەنداش لەم کاتە ھەستیارەدا قەیرانی قەرزی یەکێتی ئەوروپای زیندوو کردەوە و خودی ئیتالیای بە بەرپرسیارناوبرد بەو کارەساتەی بەسەری ھاتووە و ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنساش ئەملێدوانانەی بە لێک ھەڵوەشانی یەکێتی ئەوروپا بە ناوکرد .
لەبەرامبەردا سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا ئۆرسولا فون دیرلین ھەفتەی ڕابردوو داوای لێبوردنی کرد کە یەکێتی ئەروپا ھاوکاری تەواوی ئیتالیای نەکردووە و ئامادە نەبووە بۆ ھاوکاریکردنی ئیتالیا .
لەناوخۆی خودی ئیتالیاشدا چەند پارتێکی سیاسی لە پاش ئەو قەیرانە ئابوریەی بەسەر ئەو ووڵاتە ھات لە ساڵی ٢٠١٥ دا باس لەجیابونەوە لە یەکێتیەکە دەکەن و قەیرانی کۆڕۆنا و بێ بەری بونی یەکێتی ئەوروپا لەو ووڵاتە ھێندەی تر زەمینە خۆش دەکات تا ھاوشێوەی ئنگلتەرا لە پاش قەیرانی کۆرۆنا پارت و لایەنەسیاسیەکانی ئەو ووڵاتە ناڕەزایی گەل بقۆزنەوەوبانگەشەی جیابونەوە بھێننە بەر باس .
لە ئێستادا ئیتالیەکان دەڵێن سەرەتا سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکەدا و پاشان بیرکردنەوە لە ئەوروپا .
لە ئێستادا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئایا ئەوروپا دەتوانێت سەرلەنوێ ئەو باوەڕیەبۆ گەلی ئیتالیا بگێڕێتەوە و گومانەکانی ئیتالیا بڕەوێنێتەوە لە یەکێتیەکەدا ؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان












