وەنەوشە
22/06/2020, 18:30 (GMT+1)

ئەم راستیەمان بە روونی لەم کاتەی کۆرۆنایە بۆ دەرئەکەوێت چۆن بەختەوەری بەناو سەرۆکی حکومەت ئەو مەسەلەیەی قۆستۆتەوە بۆ مەبەستی سیاسی حیزبی و بنەماڵەیی و وزیر و پارێزگار و فەرمانبەرە ملکەچە نەفامەکان بە نوقتە و سەری دێڕەوە جێبەجێی ئەکەن و ئەوان مەمنوون !! بەیانی بەناو سەرۆکی حکومەت بە وەزیری تەندروستی کە کادری حیزبەکەی خۆیەتی بڵێ بڕۆ تەسریح بە کە ئەگەر پارتی بیت کۆرۆنا کەمتر کارت لێئەکا !!، جونکە جەنابی وەزیر دوەڵەت و پیشەکەی خۆی لە حیزبا ئەبینێ نەک وەزارەت و خزمەتی خەڵک ، بێ سێ و دوو کردن ئەوەی بەناو سەرۆکی حکومەت ویستی لەبەر دەم دە پانزە ماکرۆفۆنا وەک تووتی ئەیڵێتەوە ، ئاخر ئەو هەموو یاری کردنە بە ئەعساب و دەروونی خەڵک بۆ ؟گەر حساباتێکی حیزبی وبنەماڵەیی لە پشتەوە نەبێ !! هەر داوای مووچە بکە بە تەلەفۆنێکی بەناو سەرؤکی حکومەت وەزیری تەندروستی یەکسەر لەسەر شاشەکان ئەڵێ بەپەلە بچنە ماڵەوە ئاگادارین فەوجێک کۆرۆنا بەرێوەیە بەرەو هەرێم بەتایبەتی سلێمانی و لەبەر خاتری ئێوە هات و چۆ قەدەغە ئەکەین و وەزیری خستنەئەولاوەی مووچەش ئەڵێ ؛ خەریک بوو مووچە بەین بەڵام بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست کۆرۆناوە ڕامان گرتووە !!پەلەتان چیە مووجەکانتان لە شوێنێکی ئەمینە(وەک ئەمانەتی بیست و حەوت ملیاردەکە) با کۆرۆنا تەواو بێ وەریئەگرن...
جا بۆیە مەترسییەکی گەورەیە کە دەوڵەت ببێ بە بەشێک لەدامەزراوەکانی حیزب و کادیرە بچووک و مێشک ئێکسپایەرەکان بەرنامەی حزب لە وەزارەتەکانیان بەڕێوەبەرن ، کاتێک حیزب بەناوی دەوڵەتەوە لەبەرژەوەنی خۆیان و بنەماڵە ئەبن بە سەرچاوەی یاسا ئیتر دەست لەو کۆمەڵگایە بشۆ کە خێر لە خۆی ببینێ تا ئەو حیزب و بنەماڵەیە دەسەڵاتدار بن ، گەر خۆشبەختانە نەمان ئەوە قسە و باسێکی تری لێ ئەکەین....واریدە وەزیر ئەقڵی بە دونیا نەشکێ ، یان لەئاستی مەسئولییەتا نەبێ یان تامەزرۆی پارە بێ ، بەڵام کاتێ وەزیرێک کە نوێنەرایەتی یاسا و دەوڵەت ئەکا بۆ پەرژەونی گشتی ئەبێ بە سێنەری سەرۆکی بەناو حکومەتەکە کە بەتاوانی دزینی قووتی خەڵک هیچ شەرعییەتێکی یاسایی لە مانەوەی لە حوکما نامێنێ ،موسیبەتەکە لەوێوە دەست پێ ئەکا کە هەرچی ئیعتبارێکی ویژدانی و یاسایی وئەخلاق ئینسانی و نیشتمانی هەیە لەبەر خاتری مانەوەی وەک وەزیر ، هەمووی ئەخاتە سنوقی وەنەوشەکەیەوە......
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان














