بە قسەی مەلا بەختیار نەوشیروان مستەفا بکوژی کاک ئارامە,
27/09/2020, 20:12 (GMT+1)

![]() |
| ئەمە وەڵامی کوڕەزای شەهید ئارامە، بە ناوی (یەریڤان شاسوار ئارام)کە بۆ مەلا بەختیاری نووسیوە |
لە کتێبی لە بری بیرەوەریدا بەلگەکان وادەری دەخەن شەهید شاسوار بەدەستی شەهید حەمە رەش شەهید بووە، کەوایە ئێستا بنەماڵەو کوڕو خێزانی شەهید شاسوار دەزانن کێ دوژمنیانەوە کێ باوکی کوشتوون، بەندە پێموایە کە ئەمە یەکێک لە خراپییەکانی هەڵدانەوەی پەڕە رەشەکانی شۆڕش لەدوای سەرکەوتنی شۆڕش، چونکە دوژمنایەتی لێ دەبێتەوە، ژە وردە وردە سەرەتاکەی سەر هەڵدەدا ..... تەنانەت بۆ خەڵکانی وەك ئێمەی رۆژنامەنووس و نووسەر شۆککە کە باگراوندێکی درێژمان هەیە لە خۆ پەروەردەکردن بەدنیای نووسین و رەخنەو رەخنە قبوڵکردن و لە خۆگرتن. چۆن بۆ ئێمە شۆکە ؟! بۆ نمونە لە لاپەڕە (52) لە چەند درێڕی کۆتا، مەلا بەختیار دەڵێ: بڕیاڕدرا ملازم عومە ببیتە ئامر هەرێمی قەرەداغ، رەوانشاد (نەوشیروان مستەفا)دا مایەوە سەر ئەنجام کاک (ئارام) لە (٣١/١/١٩٧٨) شەهید کرا. نووسەر مەلابەختیار دەڵێ: لەو باوڕەدام نەوشیروان مستەفا بە مەرام ملازم عومەری لە چونە قەراغ دواخستبێ !! بەندە شوک بووم بەپێی ئەم وتانەبێت شەهیدکردنی کاک ئارام لە ماوەی راگرتنی ملازم عومەر بۆ چوارمانگ نەوشیروان مستەفا بەرنامەی تیرۆرکردنەکەی کاک ئارای رێکخستووە ؟!! بەراستی ئەمە دەبێ لەسەری بوەستن، ناکرێت هەر ئاوا تێپەڕێت، ئەشێ بۆ ئێمەی جیلی فامکراوەی دوای ڕاپەڕین ببیتە دەرس بۆ کاری حیزبی و سیاسیمان لە مەیدانەکەدا، بەڵام خۆ ناشکرێ ئەمەش تێ پەڕێت، چونکە تا هەنووکە نەوشیروان مستەفا پاڵەوانی شۆڕشی شاخ و کاریزما و ئەندازیاری راپەڕین و ئەندازیاری دروستبوونی راپەڕینە، بەڵام بە پێی دێڕەکانی ناو کتێبی لەبری بیرەوەی نەوشیروان مستەفا لە تیرۆرستێکی نەخۆش ئەندازیاری تەقینەوەی سەدی دەربەندیخان کە ئەمە دەچێتە تاوانی نێوونەتەوەی هیچی دیکە نەبووە ؟!! چونکە نووسەر لە کتێبی لە بیری بیرەوەریدا لە لاپەڕە (53)شدا دەڵێ: کاک (ئارام)، نەوشیروان مستەفای بۆ سکرتێری کۆمەڵە قەت قبوڵ نەبوو
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان















