هه‌ر پێنج حزبكه بۆ نابن به پارتی؟
14/10/2020, 22:39 (GMT+1)

هه‌رچی تایبه‌تیشه به بازرگانی و داهات و باج و خه‌راج ئه‌وه هه‌مووی هه‌ر له‌بن ده‌ستی پارتیدایه،هاوڕێ یه‌كم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی پله داره ، ئه‌ڵێت رۆژانه به سه‌دان ملیۆن دینارداهات كۆده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێش سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ ئۆتۆمبیلێك دێت و ئه‌و پاره‌یه ده‌بات كه كه‌سمان بۆمان نی یه بپرسین بۆكوێ ده‌چێت و چی لێدێت،؟ له‌وه‌ش زیاتر ده‌ڵێت كاتێك بمانه‌وێت پێداویستی رۆژانه بۆ فه‌رمانگه‌مان بكڕین،بۆمان نی یه یه‌ك دینار له‌و پاره‌یه خه‌رج بكه‌ین، ئه‌بێت نووسراو بۆ سه‌رو خۆمان بكه‌ین ئه‌وجا ره‌زامه‌ند ده‌بن، له‌وه‌ش زیاتر پاڵاوگه‌ی بازیان كهلهسنوری یه‌كێتیدایه، نه‌وته‌كه‌ی له وسنورهوه بۆدێت بۆپاڵاوتن، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی ده‌چێته‌وه هه‌ولێر و ئه‌وان بۆیان هه‌یه خه‌رجی بكه‌ن. ویستگه‌ی غازه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ته‌واوی داهاتی فه‌رمانگه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی یان گۆڕان كه پارێزگاری سلێمانی سه‌ر به‌گۆڕانه زاتی ئه‌وه بكه‌ن هیچ بڵێن، بۆنموونه به‌داهاتی (هاتوچۆ، گومرك ،باج،شاره‌وانی،) ئه‌توانرێت مانگانه نیوه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شاری سلێمانی پێبدرێت،به‌ڵام بۆیان نی یه هیچ ده‌ستكاری بكه‌ن، ته‌نانه‌ت پارێزگاریش ناوێرێت ده‌ستكاری یه‌ك فلسی بكات
له‌بواری سیاسیش‌دا ئه‌وه‌تا به‌كه‌یفی خۆی داعش دێنێت، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا رێك ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ توركیا پرۆتۆكۆلی لێدانی په‌كه‌كه واژو ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ حساب و رێزێك بۆ یه‌ك تاقه حزب دابنێت و پرسه گورگانهیهكیان پێبكات، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه پارتی زۆرتر و زیاتر ببێت بهكهڵهگای گۆڕه‌پانه‌كه و حزبه‌كانی دیكه‌ش ته‌واو سو‌و ك و چروك بێ قیمه‌ت بكات.
به‌بڕوای من باشترین و چاكترین كارێك بۆ ئه‌وڕۆ كه ئه‌و حزبانه بیكه‌ن، شتێكی مه‌علوم به‌ڵگه نه‌ویسته له‌ئاست پارتی ودهسهڵاتهكهیدا هیچیان بۆناكرێت، به‌قسه‌ی من ده‌كه‌ن بارگه و بنه و كه‌پره‌كانیان بپێچنه‌وه، بیل جومله بچنه ناوپارتی، له‌ژێر سایه‌ی پارتیدا ههرلایهنێكیان وه‌ك لق یان ناوچه‌یه‌ك ههڵسو كه‌وت بكات و، به‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌كه‌توله‌كه‌ی نێچیر و مه‌سرور دابه‌ش ببن. ره‌نگبێت ئه‌وكاته تۆزێك رێز و نرخ وقیمهت بۆخۆیان بگێڕنه‌وه، ئێمه‌ش له‌ده‌ست فره حزبی و هاوسه‌رۆكی و چی و چی رزگارمان ده‌بێت، له‌بری ئه‌وه‌ی دوعا و ره‌حمه‌ت بۆپێنج حزب بنێرین هه‌مووی له‌پارتیدا چڕ ده‌كه‌ینه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان












