خوا و شەیتان
31/10/2020, 7:31 (GMT+1)

بۆ ئەوەی لە وشەی شەیتان تێبەگەین دەبێت بزانین شەیتان کێیە و کارەکانی چی بووە؟
پێناسەی شەیتان:
ئێستا بۆ ئەوی خوداش بناسین دەبێت پێناسەی بکەین و بزانین خودا کێ یە؟
پێناسەی خودا:
ئێستا من پرسیار دەکەم خودای مەسیحیەکان داوا لە ئیبراهیم دەکات کوڕەکەی خۆی سەربڕێت، ئایا ئەمە کرداری شەیتانە، کە فێری کوشن و تایبەت سەربڕینی منداڵی خۆتت بکات یان خودای میهرەبان؟
![]() |
| ئیبراهیم و ئیسماعیلی کوڕی |
خودای نوح داوا لە نوح دەکات بە بەلەم قەومەکەی بپارێزێت ، چونکە نیازی هەیە هەموو مرۆڤایەتی لەناو بەرێت، جگە لەو کەسانەی کە لە ناو بەلەمەکەدان.. ئایا خودایەک هێندە میهرەبان بێت تەواوی مرۆڤایەتی لەناو ببات جگە لە چەند کەسێک کە لەگەڵ نوحدان ئەمە کاری خوادایەکی میهرەبانە؟ ئیتر ئەم خودایە کەی میهرەبانە، ڕەفتارەکانی جگە لە شەیتانێکی توڕە هیچی تری تێدا بەدی ناکرێت.
![]() |
| کەشتیەکی نوح |
خودای میسریەکان داوای کرد، کە هەموو منداڵە کوڕەکان بکوژن، ئایا ئەمە ڕەفتاری خودایەکی میهرەبانە یان شەیتانێکی توڕە؟
لە دەیەها ئایەتی قورئانیدا خودای ئیسلام داوای کوشتن و سەربڕین بڕین دەکات لە پێناوی خودادا.. ئەوانەی کە لە پێناوی خودا دەکوژرێن نامرن و شەهیدن..
وَلَا تَقُولُوا لِمَن يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتٌ ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ وَلَٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ
وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ
ئایا خودایەک خۆی دروستکەری زەوی و ئاسمانەکان بێت چی پێوسیتی بەوەیە کە لە ئێمەی مرۆڤی ئیسلام داوا بکات کە کەسانی غەیری ئیسلامی بێ دەسەڵات بکوژین، ئەویش لە پێناوی ئەودا؟ ئەگەر خودا خۆی دروسکەر بێت دەتوانێت بە جۆرێک دروستمان بکات کە خۆی دەتوانێت بمانکوژێت، یان وام دروستمان بکات، کە سەرکێشی نەکەین و بیپەرستین یان ئازاد بین لە ژیان.. بەڵام ئەو کە خاوەنی هەمو شتێکە داوا لە ئێمە دەکات بکوژین لە پێناوی ئەودا، حیکمەتی ئەمە چییە؟
![]() |
| شەڕی نێوان ئیسلام و مەسیح |
ئێستا باسی خوای ئیسلام و مەسیحمان کرد با بێینە سەر خودای لوسەفێریەن.
Lucifer وشەیەکی لاتینیەو بە مانای هێنەری تیشک دێت.. وشەی لوسەفەر لە دینی مەسیحیدا بە شەیتان ناو دەبرێت، لە کتابی پیرۆزدا (9) نۆ جار ناوی هاتووە..
![]() |
| لوسەفێریەن |
با بزانین لوسفەر کێ بووە؟
یەکێک لە وتەکانی ئەمەیە دەڵێت: منداڵان ئێوە دەزانن من ڕقم لەوەیە کە ئێوە شەڕ دەکەن.
Children... You know I hate it when you fight.
بەڵام لە هەمووی سەیر تر ئەوەیە، خودای ئیسلام و خودای مەسیح زۆر توندوتیژن و لوسەفەر زۆر نەرم و نیانە..
ئایا ئەگەر یەک خودا هەیە ئەم هەموو جیاوازیە چییە و بۆچی؟
ئێستا ئەگەر ئەم سێ خودایە بە یەکتر بەراورد بکەیت دەبینیت خوداکەی مەسیح و ئیسلام زۆر جیاوازییان هەیە، کە توندوتیژن.
ئێمە یەکەم شت باسمان کرد شەیتان چۆنە..ئەگەر سەیری خودا لوسەفێریان بکەیت زۆر میهرەبان تر و مرۆڤدۆست ترە.. لە کاتێکدا لە دینەکانی تردا لوسەفەر بە شەیتان ناو دەبرێت.
بڕیار بۆ خوێنەر بەجێ دەهێڵم، کە لێکدانەوە بۆ خودا و شەیتان بکات، بەتایبەتی ئەوانەی کە شارەزایی تەواویان لە ئاین و دەقە قورعان و ئینجیل و تەواراتدا هەیە! ئەوانە هەموویان بەڵگەن کە بە راستیمان دەگەیەنێت!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


















