سی ساڵه فه‌رمانڕه‌وان
31/10/2021, 16:07 (GMT+1)

- سی ساڵه فه‌رمانڕه‌وان ئێسته‌ش چاوه‌ڕێی به‌غدان بودجه و نه‌وت و به‌نزین و خۆراك و ده‌رمان و پاره‌ی گه‌نمتان بۆ بنێرێت!
- سی ساڵه فه‌رمانڕه‌وان هێشتا نیوه‌ی خاكی باشوری كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه!
- سی ساڵه فه‌رمانڕه‌وان ئێسته‌ش به‌رپرسه‌كان بۆ پشكنین و چاره‌سه‌ر ڕوو له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وروپا بكه‌ن!
- سی ساڵه فه‌رمانڕه‌وان ئێسته‌ش هه‌رێمه‌كه‌مان دووئیداره‌ی ناسه‌ربه‌خۆیه!
- سی ساڵه فه‌رمانڕه‌وان ئێسته‌ش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌كی نه‌گرتۆته‌وه!
- سی ساڵه فه‌رمانڕه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌دا، تائێسته یه‌ك به‌رپرسی باڵا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دادگایی نه‌كراوه و متمانه‌ش له‌كه‌س نه‌سه‌ندراوه‌ته‌وه!
- سی ساڵه فه‌رمانڕه‌وان، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌موو سێكته‌ره‌كانی سه‌ر بهحوكمڕانیهكهتان له پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وامدایه!
- سی ساڵه فه‌رمانڕه‌وان و هه‌موومان قه‌رزارین، حكومه‌ت قه‌رزاری كۆمپانیا و موچه‌خۆرانه، موچه‌خۆران قه‌رزاری حكومه‌ت و بازاڕن، كۆمپانیاكان قه‌رزاری حكومه‌ت و پیشهوهرانن!
- سی ساڵه فه‌رمانڕه‌وان تا ئه‌مڕۆش گه‌نج و لاوانی وڵاته‌كه‌م ڕێی هاتونه‌هاتی هه‌نده‌رانیان به‌رنه‌داوه!
- سی ساڵه فه‌رمانڕه‌وان، خۆتان و منداڵ و نه‌وه‌كانتان ملیاردێر و حكومه‌تیش سی و یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزاره.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان














