بۆچی كۆچ له هه‌رێمی كوردستان؟!
13/11/2021, 23:23 (GMT+1)

ده‌ڵێن له‌سه‌رده‌می خۆیدا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی قه‌ده‌غه‌ی كردبوو كه هیچ هاوڵاتیه‌كی لیبی له‌وڵاتانی تر كار بكات، چونكه ئه‌و هه‌موو پێویستیه‌كی ژیانی بۆ گه‌له‌كه‌ی دابینكردبوو.
كۆچكردن له وڵاتی سوریا و لیبیا و یه‌مه‌نی ئێسته و عێراق و سۆماڵ و ئه‌فغانستانی جاران شتێكی سروشتی و ئاسای بووه به‌هۆی شه‌ڕ و كوشتار و گرانی و نه‌بونیه‌وه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا كۆچی هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت گه‌نجان شتێكی ناسروشتی و نائاسایی و نالۆژیكییه! تۆ بڵێیت بۆچی له‌هه‌رێمێكی پێنج بۆ شه‌ش ملیۆن كه‌سی نیمچه سه‌ربه‌خۆی ئیداری و ئابوریی سه‌ربه‌خۆ و فرۆشی نه‌وت توانای ئیداره‌دانی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیان نه‌بێت! دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی وڵاتانی دنیادابن، بۆچی و كێ لهوكۆچه به‌رپرسیاره؟ بێجگه به‌رپرسانی حكومی و حیزبه بڕیاربه‌ده‌سته‌كان.
بێجگه له وڵاته دكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه له‌كوێی دنیادا هه‌بوه حكومه‌ت به‌ملیاره‌ها دۆلار قه‌رزاربێت و به‌رپرسانی حكومه‌تیش ملیاردێربن و هاوڵاتیانیشی قه‌رزار و بێ كاربن؟ به‌ڵام هه‌روه‌ك ئه‌و حكومه‌ته دیكتاتۆرانه دانیان بهوڕاستیانهدا نه‌ده‌نا تا هه‌ندێكیان گڵۆڵه‌یان كه‌وته لێژی و هه‌ر لهنیادا به‌رنه‌فره‌تی خودا و خه‌ڵك و مێژوو كه‌وتن، دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌زمونی ئه‌وان هه‌مان چاره‌نوسی ده‌بێت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، خۆزگه بهئاگاهاتنهوهتان ڕێگریتان له هه‌مان سیناریۆدهگرت.
گرنگرترین هه‌نگاویش له‌مڕۆدا به‌دوای هۆكاری كۆچی هاوڵاتیانی ههرێمهكهتانهوهبن و به‌دوای چاره‌سه‌ری جییدی هیوا و خه‌ون خواست و ئاواتی ئهوانهوهبن، له‌پێناو كورسێهكهی خۆتان، ئه‌گه‌ر نا باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت له‌سه‌رتان.
ئاواتمان خواست بایكۆتی له65% ی هاڵاتیانی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌غدا په‌یامێكی دابێت به‌گوێی ئێوه‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێوه نهگوێیهكتان هه‌یه بۆ بیستن نه چاوێكتان هه‌یه بۆ بینین ته‌نیا زمانتان هه‌یه بۆ پاساو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان












