<

بەردەوامی پێشێلکاریەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران لە ھەرێمی کوردستان

01/03/2025, 21:31 (GMT+1)
وەک ئاشکرایە لە ھەرێمی کوردستان ئازادی ڕۆژنامەوانی لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە کە ساڵانە چەندین پێشێلکاری بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت.
ئەوەی جێی نیگەرانیە ئەنجامدانی پێشێلکاریەکان ڕوو لە زیادبوونە، بەپێی ئامارێکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ساڵی ٢٠٢٤، ١١٦ پێشێلکاری بەرامبەر ١٧٥ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار ئەنجامدراوە ٤٤ حاڵەت لە شاری ھەولێر ، ٤١ حاڵەت لە شاری دھۆک ، ١٨ حاڵەت لە شاری ھەڵەبجە وە ١٣ حاڵەت لە شاری سلێمانی ، ھەرێم لەگەڵ ئەوەی لە دۆخی شەڕدا نیە بەڵام پشکی شێری بەرکەوتووە لە ڕوودانی پێشێلکاریەکان.

دەتوانین بپرسین ھۆکار چییە ؟

بە بڕوای من ھەموو دەسەڵاتە خۆسەپێنەکان لە جیھاندا ترسیان لە ئازادی ڕۆژنامەوانی و ڕادەربڕین ھەیە ، ھەر دەسەڵاتێک ھەر حیزبێک ھەر سیستمێک ترسی لە ئازادی ھەبێت ھەر بە ئازادی دەڕووخێت بە نموونە فڕانکۆ لە ئیسپانیا، وە ھیتلەر لە ئەڵمانیا.
دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان ھۆکاری سەرەکی ھەموو پێشێلکارییەکانن بە بەکارھێنانی ھێزەکانیان وە دواجار سەربەخۆنەبونی دادگاکان ھۆکاری بەردەوامبوون و زیادبونی ئەم دیاردەیەن.
لە ڕاپۆرتی میدیا جیھانیەکان و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا لە بارەی ڕۆژنامەنووسانی بادینان، بە شێوەیەک باسکراوە کەیەکێک لە دڕندانەترین شوێن بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران ھەرێمی کوردستانە ، کە ئەمەش بەڵگەیەکی حاشاھەڵنەگرە.
دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان وەک کامێرامان و پەیامنێران لە کاتی ڕووماڵدا ئازادی ڕۆژنامەنووسی دەخاتە ژێر پرسیارەوە بە جۆرێک لێیان دەڕوانن وەک ئەوەی چەکیان پێ بێت، کار گەیشتۆتە ئەوەی ڕۆژنامەنووس وەک چەکێک سەیر دەکرێت لە ھەرێمی کوردستان.

چالاکەوان : بەرھەم خالید حەمە 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست