<

غەززە لە نێوان هەڵوێستی کورد و ئیسلامدا

18/04/2025, 19:53 (GMT+1)
شاری غەززە  لە کۆنەوە ناوچەیەکی ستراتیژیی بووە، کە لەسەر ڕێگە و هاتوچۆی بازرگانی دروست کراوە. لەمێژوودا  بەشێک بووە لە ئیمپراتۆرەکانی  ناوچەکە. دوای کۆتایی جەنگی جیهانی دووهەمیش غەززە کەوتە ژێردەستی بەریتانییەکان، تا ساڵی 1948کاتێک کە دەوڵەتی ئیسرائیل  دروست بوو،  ئیتر بە پێی هەڵکەوتە جوگرافیاکەی کەوتە ژێر دەستی حوکمڕانی  میسر تا ساڵی 1967، ئەو کاتەی یەکەمین شەڕ لە نێوان  عەرەب و ئیسرائیل هەڵگیرسا، تەنیا "شەش" ڕۆژی خایاند، ئیتر لە ژێر  چاودێری  نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئیسرائیلییەکان دەستیان بەسەردا گرت. ئەمە درێژەی کێشا تاساڵی 2005 بەتەواوی  ئیسرائیلییەکان لە غەززە  کشانەوە، بە دانیشتوانەکەی کە فەلەستینییەکان بوون ئەوان دەسەلاتیان گرتە دەست. 
کاتێکیش لەساڵی 1987، کە حەماس بەناوی "بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی " دروست بوو، لە راستییدا نەت تەنیا بانگەشەی  "شەریعە"ی ئیسلامییان دەکرد، بەڵکو  وەک رێکخراوێکی سیاسی و ناسیۆنالیستی عەرەبی هەڵسوکەوتیان دەکرد، ئەم ڕێخراوە لەغەززەدا  لەهەڵبژاردنی ساڵی 2006دا سەرکەوتنیان بە دەستهێنا و   بڕیاری قەدەغەکردنی  ڕێکخراوی فەتحی دا، بۆیە لەساڵی 2007دا شەڕی ناوخۆی فەتح و حەماس دەستی پێکرد  و غەززە بەتەواوی کەوتە ژێر دەستی حەماسەوە و دەوڵەتی ئیسلامیان ڕاگەیاند. 
 حەماس لەساڵانی (2008)، (2012)، (2014)، (2022)، (2023)، چەند  شەڕی لابەلای لەگەڵ ئیسرائیلدا کردووە و  ئیسرائیلییەکان  بەشێوەی  بەرنامەدارێژراو  سەران و خەڵکانی حەماسیان کردۆتە ئامانج و شەڕیان لەڕێگەی دیوارە بڵندەکانەوە کە بە چواردەوری غەززەدا کێشاببویان، ئەو شەڕانەیان لەخۆیان دوورخستۆتەوە  و سیخوڕی و تەکنەلۆژیا یان لەجێگەی هەموو  هەوڵەکانی حەماس جێگر کردووە، بە رادەیەک خۆیان بەتەواوی ئامادەی ڕووداوەکان کردووە. 

موسڵمانی کورد و غەززە 

هەموو چیرۆکە دڵتەزێنەکانی شەڕ، لەیەک دەچن، تەنیا جیاوازییەک کە لە نێوانیاندا هەبێت ئەوەیانە، کە لەکات و جوگرافیایەکی جیاوازدا  هەریەکەیان ڕوودەدەن.
 ئێمەی کوردیش هەرچەندە، لەناو  رووداوە مێژووییەکانی خۆماندا ژیاوین، بەتایبەتی مێژووی دوای جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، زۆربەمان ئایدۆلۆژیامان کردۆتە ڕێباز،  وەک جاش و کۆیلەیەکی سەر بەلایەنێک، مامەڵەمان لەگەڵ یەکترد
دا کردووە، ئەوەی ڕێگەشی لێگرتبین، ئەوانە بوون، کە وەک ئێمە بیریان نەکردۆتەوە، لە لامان بۆنەتە دوژمن،  خۆ ئەگەر دەسەڵاتیشمان بووبێت سەرمان پانکردۆنەتەوە.
 ئەوەی راستییشە رووداوەکانی مێژوو پێمانی وتووە، ئێمە وەک نەتەوە هیچ پەیوەندیەکمان بە غەززە و فەڵەستینەوە نییە، ڕاستر بلێن لەم سەردەمەدا  تەنانەت فەڵەستینییەکانی دەرەوەی غەززەش پەیوەندیان بەشەڕی غەززەوە کەمترە،  ئەوەتانێ سەدان فەڵەستینی لە قودس و   جێگەکانی تر ژیانی خۆیان بەڕێ دەکەن، تەنانەت لەم دوایانەدا فەڵەستینییەکانی ناو غەززەش داوا دەکەن، حەماس بەرۆکیان بەر بدات، کەچی، کورد وەک فەڵەستینییەکان  توندو تیژی و داگیرکاری  بەری پێگرتوون، شاعیر نییە لەکورددا  هۆزانێکی بۆ فەڵەستین نەگوتبێت، ، ئێمە گۆرانی سرودیشمان بۆ فەڵەستینییەکان  نووسی، کەچی فەڵەستینییەکان  زۆر بێشەرمانە دەڵێن کورد باسەری پانبکرێتەوە  مافیان نییە نیشتمانیان هەبێت کاتێک ئەنفال و هەڵەبجە بووە ناسنامەمان، یاسر  عەرەفات و سەرانی فەڵەستینی  دەیان ووت: "خۆ  سەرۆک سەددام  نایەت گوڵبارانی کورد بکات"، تەنانەت سەدای گەنجی موسوڵمانی کورد  بۆ شەڕی  جولەکەو  فەڵەستین چوون، بڕوانە کتێبی " مێژووی پارتی کرێکاران" ی  هەڤاڵ جومعە، کە چۆن پەکەکە بۆ بەرگری لەفەڵەستین شەڕی کردووە و فەڵەستینییەکان کە شەڕی خۆیان بووە، کوردەکانیان جێ هێشتووە، هەر ئەمەش بوو وای لە ئیسڕائیلەکان کرد، کە هەلویستیان بەرامبەر بە کورد و پەکەکە بگۆڕێت، بۆیە  موساد  بەشداری  ئۆپراسۆنی گرتنی ئاپۆی بە ئەرکی خۆی زانی.
 وەک نمونەیەکی دیکە، دەیسەلمێنێت، کە فەڵەستینییەکان و عەرەب بێوەفا ترین نەتەوەن، کەسێکی وەک : کارلۆس " کە دەیان کاری بۆ فەڵەستینییەکان کرد ، هەر لە شەڕی ئۆپێکەوە  لەناو  ناوجەرگەی ئەڵمانیا  تا بەشداری لەگەڵ جەنگاوەرەکانی جورج حەبەش و شەڕی گەریلایی، کەچی عەرەب  کالۆسی  بە بەنجکراوەی دایە دەست فەڕەنساوییەکان.
موسڵمانە کوردەکان، کە داردەستی وڵاتە داگیرکراوەکانی کوردستانن، بێدەنگیان لەئاستی داگیرکەرانی تورک و فارس و عەرەبدا، کێشە نەتەوەییاکنی کورددا جگە لە غوڵامی و ترسنۆکی هیچی تر نییە، ئەمانیش بەسەر چەند تیرەیەکدا  دابەش بوون هەندێکیان خۆیان لێبۆتە  جەنگاوەر و  دەیانەوێت بە باینجان و سەر و ڕیشی خەناویی و وسمە سواوەوە بەرگری لەغەززە بکەن، دەیانەوێت کەشوهەوایەک بخولقێنن، گوایە خوا پەڕەسێلکە بەسەر جولەکەدا دەبارێنێت، یان فیل لەهندستانەوە رەوانەی غەززە دەکات و  شەڕەکەیان بۆ دەباتەوە، دەڵێن  ئەگەر ئیسرائیل ڕێگەمان بدات بەماڵ و منداڵەوە دەچین بۆ غەززە.  
بەشێکی تریان لەناو باوەشی ژنە  زۆرە داگیرکراوەکانیاندا دەڵێن  شەڕی غەززە جیهاد نییە و  ئەوەی بچێت بەشەهید نانوسرێت  و  حەرامە و خوا پەڕەسێلکە نانێرێت بۆ ئەو شەڕە و حەماس دۆڕاوە و  بەرپرسەکانیان خۆیان شاردۆتەوە و منداڵ و ژنیان  داوەتە پێش.
 هەمان ئەم موسڵمانە زۆر و زەبەند و ڕیشدارانە بۆ خۆیان ڕۆژێک چییە  باسی تراژیدیای کورد کوشتنیان نەکردووە،  کۆبانی، سەریکانی و عەفرین و درۆنی تورکی لە  شارباژێر و  چیمەن و چەمچەماڵ و پێنجوێن و کەلار موسوڵمانێکی کوردی نەیجوڵاندووە، تاکە رەخنەیەک بگرێت و دەنگی بەرزبکاتەوە، کەچی بۆ غەززە ئاگری نۆکەرایەتی پاڵیان پێوەدەنێت و هانی خەڵکی دەدەن، کە بچن بۆ غەززە شەڕ دژی ئیسڕائیلییەکان بکەن. هەڵبەت هۆکاری ئەمەش ئەوەیە، کاتێک  دەستور لەڕۆژ ئاڤا نووسرایەوە مەلاکانی کورد هاواریان لێ هەستاو  بە کوفریان  لەقەلەمدا.زانییان ژن لە کۆبانی و ڕۆژ ئاڤا، باڵادەستە و ئیسلامی سیاسی داعشی تێک و پێک دا،  بە دەستوری رۆژئاڤا ژنی کردە ڕابەر، ئەمەش بە دڵی ئیسلامی سیاسی نییە و ئەوەیان ناوێت،  دەیانەوێت ژن لە ماڵەوە دابنیشێت، نەخوێنێت، لە خزمەتی مێردیدا لە مەتبەخ و ژووری نووستن بۆیان بکەوێت، منداڵیان بۆ بخاتەوە.
کاتێکیش شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێرانی تاواندا دەستی پێکرد مزگەوتەکان بە وشەیەک پشگیریان لەو  شۆڕشە نەکرد، کە بەبەر چاوی زەقیانەوە ژن و خەڵک دەکوژران.
 بەلای منەوە  هەرچی جەنگ، شەڕ، کوشتن، هێرش و پەلاماردان، بەرگری و بەرخۆدان، قوربانی و تراژیدیا هەیە، لە هەرشوێنێک بێت، دەبێت بەیەک چاو سەیر بکرێن، بەڵام کوردی موسوڵمان  بەدەمیدا نایەت بڵێت داعش  تاوانباری جەنگە،  مرۆڤ دەسوتێنن، دەکوژن، ئەردۆغان و ڕژێمەکەی تاوان دەکەن، بەڵکو دەڵێین ئەردۆغان دەستی بەدەستنوێژە، ئەیا سۆفیای گەڕانەوە و لەکەنیسەوە کردی بە مزگەوت، لە کاتێکدا ئەردوغان شوێنی رابواردن و لەشفرۆشی لە تورکیا دانەخست و کارخانەی سۆزانییەکانی کڵۆم نەدا. 
ئەگەر ئێمە هەرێمێک و دەسەلاتێکی راستەقینەی کوردییمان لە باشوور هەبوایە دەبوو  بە زۆر هەموو ئەو موسڵمانە ڕیشدارانەی بۆ شەڕی غەززە بناردایە، تا بچن شەڕی غەززە بکەن  و لە چەنەبازی بکەوتنایە، ئیتر مێشکی داماوی کورد نەبەن. سەمەرە لەوەدایە کە عەرەب خۆی سەیردەکات و دەترەقێتەوە بەخەڵکی غەززەو قوربانییەکان، کەچی موسڵمانی کورد خۆی تێک داوە، لەڕاستیدا هیچیشیان پێناکرێ ڕەنگە بەعەقڵی داماویان بیر لەوە بکەنەوە ژنی فەڵەستینی ئێستا وەک خۆڵ و خاشەیە، عایشە، فاتمە، کەلسوم چاوەڕێ ڕیشدارانی موسڵمانە. پرسیارێک لەئێستادا، ئایا غەززەو خەڵکەکەی دەبنە قوربانی توندوتیژی حەماس یان داگیرکاری ئیسرائیل؟ ئیتر خەڵکی داماوی غەززە لەنێوان ئایدۆلۆژیای حەماس و بۆمبارانی ئیسرائیلییەکان و برسێتی و داماویدا لە جوگرافیە تەسکەدا کە دووملیۆن مرۆڤ لەغەززەیە، غەززە خاکێکی گەورە نییە بەڵام ژیانی گەورەی لەسەرە. ئێمە نابێت تەنها گریان و لاوانەوەو سەرەی درێژی مەنجەڵ و برنجی نەکوڵاو ببینین. دەبێت بپرسین کێ ڕێگەی بەوەداوە کە گەلێک لەجوگرافیایەکی تەسکدا تارومار بکرێت ؟ غەززە خاوەنی نییە، هەندێ جار بەناوی ئاینەوە یان بەناوی ئازادییەوە پڕ کراوەلە قەیران و قوربانی. گەلێک تاروماردەکرێت کەچی کێشەکەیان کردووە بەئاین، بەشەڕی کافرو موسڵمان. لام سەیرە کەسێک خۆی خوێنی لەبەر بڕوات و لەخەمی خوێنی بەربووی دراوسێ دورەکەیدا بێت و هەتوان بۆ ئەو پەیدابکات. مەلاکان و موسڵمانی کورد هیچ نین. تۆ کە کۆبانی و شەڕگەکانی خۆت نەبینی بۆ خەڵکی غەززەش هیچت پێ ناکرێ دڵنیابە، واز لەو هاژوو هوژە بێنە. ئەوەتا ئەتایستێک و سۆزانیەک گەڕانەوە ناوتان ئیتر واز لەحەماس و غەززە بێنن چونکە ئەوان ئامادەن هەمووڕۆژێک سەری بەتاڵتان پان بکەنەوە و بەموسڵمانتان نازانن. ئەو جیهانەی حەماس دروستی کردووە چاوەڕوانی تۆ ناکات خشتێکی لێ هەڵچنی چونکە بڕوای پێتان نییە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست