بۆچی بۆ نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت یەک ئاڵا پێویستە؟
29/04/2025, 15:13 (GMT+1)

"کۆنفرانسی رۆژئاوا چەند ئالا "
دوو نەتەوەی بێ دەوڵەت هەن کە بە سەر چوار وڵاتا دابەش کراون کورد و سامیەکان، سامیەکان بەسەر "نوروێژ، سوئێد، فیلەند و روسیا" دابەش کراوە.
گەلانی بێ دەوڵەت، هەرچەندە چوارچێوەیەکی سیاسی سەربەخۆی فەرمییان نییە، بەڵام مێژوو و کولتوور و ناسنامەیەکی هاوبەشیان هەیە. لەم نێوەندەدا هێماکان – بە تایبەت ئاڵاکان – ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دەربڕینی ئەم بوونە بەکۆمەڵە و بەهێزکردنی هەستی سەربەخۆیی. ئاڵا تەنیا پارچە قوماشێک نییە؛ بەڵکو پوختەی مێژوو و ئاوات و خەباتەکانی نەتەوەیەکە. ئەزموونی گەلی سامی، کە لە چوار وڵاتی (نەرویج، سوید، فینلاند، و ڕووسیا) دەژین، نیشان دەدات کە چۆن یەک ئاڵا دەتوانێت ناسنامەی نەتەوەیی و یەکگرتوویی بەهێزتر بکات. هەبوونی یەک ئاڵا چەند گرنگییەکی بنەڕەتی بۆ نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت هەیە بەتایبەت بۆ کورد کە نیشاندانی یەکێتی ناوخۆیی زۆر زەعیفە لە هەلومەرجی پەرشوبڵاوی جوگرافی و سیاسیدا، ئاڵا دەتوانێت وەک نیشانەی هاودەنگی و یەکڕیزی نێوان گروپە جیاوازەکان بێت. سامیەکان سەرەڕای ئەوەی لە چوار وڵاتی جیاوازدا دەژین، ناسنامەی یەکگرتووی خۆیان بە ئاڵای هاوبەشیان پاراستووە. و ناسنامەی نەتەوەیی بەهێزدەکات وەک هێمایەکی دانپێدانراو، شوناسی کولتووری و مێژوویی میللەت بە شێوەیەکی پوخت و تێگەیشتوو بۆ ئەوانی دیکە پیشان دەدات. ئاڵای سامی بە کەڵک وەرگرتن لە ڕەنگ و هێما سروشتییەکانی خاکەکەیان، ئەم پەیوەندییە بە باشی دەگەیەنێت و لە بازنە جیهانییەکاندا، هەبوونی ئاڵایەکی جیاواز یارمەتی گەلانی بێ دەوڵەت دەدات بۆ ئەوەی باشتر نوێنەرایەتی بکرێن. سامیەکان لە ڕێگەی ئاڵاکەیانەوە توانیویانە لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان یان کۆبوونەوە کولتوورییەکان نوێنەرایەتی ناسنامەی خۆیان بکەن. هەبوون یەک ئاڵا یەکگرتوویی ناوخۆیی، هێزی موزایەدەی نێودەوڵەتی، بنیاتنانی هاودەنگی کۆمەڵایەتی و بەردەوامی کولتووری زیاد دەکات، وەک لە دۆخی گەلی سامیدا بەدی دەکرێت. نەبوونی یەک ئاڵا پارچە پارچەبوونی ڕەمزی دەتوانێت دابەشبوونە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان قووڵتر بکاتەوە و ناسینەوەی نەتەوە قورس بکات و ئەگەری ئیستغلالکردنی دوژمنان بۆ دروستکردنی دووبەرەکی زیاد بکات. ئەو تەحەدایەی کە نەتەوەی کورد سەرەڕای ئاڵای جۆراوجۆری حیزبەکان ڕووبەڕووی دەبێتەوە. و گەلی کورد ئەزموونی گەلی سامی ئەوە دەردەخات گەلی بێ دەوڵەت وەک کورد، هەنگاونان بەرەو دروستکردنی ئاڵایەکی هاوبەش و گشتگیر دەتوانێ هەنگاوێکی گەورە بێت بەرەو پتەوکردنی شوناسی دەستەجەمعی و گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکان. ئاڵای یەکگرتوو پردێکە لە نێوان ڕابردوویەکی شکۆمەند و داهاتوویەکی گەشاوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











