<

تۆپ تەقی و تیپ هەڵوەشایەوە (ئاشبەتاڵ )

13/05/2025, 21:26 (GMT+1)
تەنها کێشەیەک کە پەک هەیبوە نەبوونی کەسانێکە کە شتەکان بۆ خەڵک ڕوون بکاتەوە ، لایەنگری سەرسەخت و دەتوانم بڵێم ئەندامیشە لە ناویاندا تا ئێستاش بە گۆگڵ ترانسلێت ووتەی سەرکردایەتیەکەی یا میدیایی سەرکردایەتیەکەی وەردەگێڕێت و دواتر دەیگوازێتەوە بۆ خەڵک ، هەتا ئەم ساتە کادرانی پەک بە تایبەت سۆرانیەکەی نازانێت دنیا بەری بە کوێوەیە و لای وایە کوردی باشوور ئەوروپیەکی خوێندەوارە بەبێ ڕوونکردنەوە شتەکان تێبگات هەر ئەمەشە وای کردوە خەڵک ئەم چەکدانانە بە ئاشبەتاڵ ببینێت..!!
هەرچەند من لەگەڵ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکاری نیم بەڵام لەهەمانکاتیش گەر بەرنامەی پارتی کرێکاری ڕەچاو بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە ئامانجی خۆی پێکاوە وەک لە نووسینەکەی پێشووترمدا ئاماژەم پێکردوە و زۆر لە سەری ناڕۆم دەتوانن کلیکی ئەو لینکە بکەن و بیخوێننەوە 
پاشان شیکردنەوەیەکی زۆر سەیرم هاتە بەرچاو یەکێک لە لایەنگرانی دەڵێت ئەم چەکدانانە زۆر باشە لەبەر ئەوەی تورکیا دەچێتە ناو ئەوروپاوە و کوردەکانیش دەبن بە ئەوروپی هەڵەش نەبم ئەو هاوڕێیە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەییە هههههههه 
تا ئێستاش سەدا نەوەدی لایەنگری کوێر نازانێت پەک چیە و کێیە و سەرکردایەتیەکەی کێیە و لە کوێوە ئیعازی پێ ئەدرێت نازانێت پ.ک.ک کە کورتکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستانە باڵێکی ناو ئەو ئەڵقە گەورەیەیە کە پێی دەگوترێت ک.ج.ک کە کورتکراوەی کۆما جڤاکێ کوردستانە کە چەتری ٥٧ حزب و گرووپی جیاجیایە لە هەر چوار پارچە و تەنانەت دەرەوەی کوردستانیش ، سەدا نەوەدی لایەنگرە کوێرەکان پێیان وایە پارتی کرێکاری کار بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ دەکات و ئاگای لێ نیە لە 
لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بەھۆی گۆڕانی بارودۆخی جیھان و لەژێر کاریگەریی گۆڕینی بیروڕایی عەبدوڵڵا ئۆجەڵان ڕابەری ئەو پارتە ئەو ئامانجەش نوێ کرایەوە و ئێستا بە تیۆریی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی کار دەکات واتە داننان بە نەتەوەی کورد وەک نەتەوە لە ناو ئەو دەوڵەتانەی کوردی تێدا بەشکراوە ، ئەم مۆدێلە داهێنراوی "عبداللە ئۆجەلان" خۆیەتی و لای وایە کە لە دەوڵەتان و نەتەوەکانی جیهانی سێهەم مۆدیلی دەوڵەت - نەتەوە چیتر باوی نەماوە و چارەسەری کێشەکان ناکات و ئاشووب و جەنگ و ململانێی بەردەوامی نەتەوەکان بە دوای خۆیدا دەهێنێت هەر بۆیە ئۆجەلان لەمیانەی دیدارەکانی لەگەڵ پارێزەرانیدا چەندین جار باسی لە پرۆژەی خۆبەڕێوەبردن (خۆبەڕێوەبەر)ی دیموکراتی کرد و دەستنیشانی ئەوەی کرد کە مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی، نەک هەر تەنها بۆ کوردان، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی خۆرهەڵاتی ناوینیش مۆدێلی هەرە گونجاوە و مۆدیلی نەتەوە - دەوڵەت لەگەڵ سروشتی پێکهاتەی کۆمەڵگاکانی خۆرهەڵاتی ناوین ناگونجێت ، بۆیە بەڕێزان ئەمە ئاشبەتاڵ نیە و پارتی کرێکاری لەسەر ئەساسی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتی خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە پاش دانووستانەکەی ئەم دواییەی پارتی کرێکاری و تورکیا ناهەقیشتان ناگرم گەر وای ببینن لەبەر ئەوەی قەندیل کادر و لایەنگرە سۆرانیەکانی نەخوێندەوارن و تا ئێستاش نازانن بابەتەکان ڕوون بکەنەوە بۆ خەڵکێک کە تا ئێستاش لای وایە قەندیل دەوڵەتی سەربەخۆ درووست دەکات .
تێبینی : من وەک خۆم دەوڵەت نەتەوەم لا پەسەندترە وەک لە کۆنفیدڕاڵیزمی نەتەوەی و کردنی داگیرکەر بە خاوەن ماڵ بەڵام لە ئێستادا قەندیل بۆ باکووری کوردستان کۆنفیدڕاڵیزمی نەتەوەی بە گونجاو دەبینێت و پێی وایە دانووستانەکان گەشتۆتە ئەو ئاستە و لەمەیاندا من هیچی لەسەر ناڵێم .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان