پەیامی ڕێبەر ئاپۆ: پێویستمان بە پەیمانێکی نوێیە
20/05/2025, 21:19 (GMT+1)

ڕێبەر ئاپۆ: "پێویستمان بە پەیمانێکی نوێیە لەسەر بنەمای خوشک_برایەتی. ئەوەی کردوومانە، گۆڕانێکی مەزنە لە پارادایمدا. سرووشتی پەیوەندیی نێوان تورک_کورد زۆر جیاوازە، ئەوەی زیانی بەرکەوتووە پەیوەندیی خوشک_برایەتییە".
ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، ئەمڕۆ لە زیندانی جۆری Fی ئاسایشی باڵای ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. پاش تەواوبوونی دیدارەکە، شاندەکە نوێترین پەیامی ڕێبەر ئاپۆیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بەم جۆرەیە:
"دوایین جار نەمتوانی لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر بدوێم، ئەمەش وەک داخێک لە دڵمدا ماوەتەوە. یادی ئەو هەمیشە بەرز و بەنرخە. پێویستە هەمیشە یادی بەرزڕابگرین. کەسێکی زانا بوو بۆ تورکیا. هەست بەو بۆشاییە دەکەین کە جێی هێشتووە.
پێویستمان بە پەیمانێکی نوێیە لەسەر بنەمای خوشک_برایەتی.
ئەو شتەی کە دەیکەین، گۆڕانێکی مەزنە لە پارادایمدا.
سرووشتی پەیوەندیی نێوان تورک_کورد زۆر جیاوازە، ئەوەی زیانی بەرکەوتووە پەیوەندیی خوشک_برایەتییە.
خوشک_ براکان شەڕی یەکتر دەکەن، بەڵام هیچ کامیان بێ ئەویتر بوونی نابێت. ئێمە ئەو تەڵە و داوانەی پەیوەندییەکەیان تێکداوە، ئەو مینانەی دانراون، یەک یەک لەسەر ڕێگەکەمان پاک دەکەینەوە، ڕێگە و پردە ڕووخاوەکانی نێوانمان چاک دەکەینەوە.
لە کەسێتی ئالان بادیۆ و سلاڤۆی ژیژەکدا، سوپاسی ئەو ڕۆشنبیرانە دەکەم کە لە ڕێگەی شاندەکەمانەوە، پەیامی پشتیوانیان بۆ من و پرۆسەی ئاشتی و خوشک_برایەتی ناردووە. بەهیوام لە خەباتی هاوبەشی ئەنتەرناسیۆنال و سۆسیالیستییدا یەکتر ببینینەوە.
١٨ ی ئایاری ٢٠٢٥".
ئەو نامەکەیەی فەیلەسوفی فەڕەنسی ئالان بادیۆ کە بۆ عەبدوڵا ئ.ۆج.الانی ناردووە و ئەمڕۆ سوپاسی خۆی بۆ ناردووە.
"بۆ ئەوە دەنووسم تا ئەوەی ئاگادارتان بکەمەوە کە پێم وایە هەڵوێستی ئێوە بەرامبەر بە هاوپەیمانی گەلی کورد و تورکیا دژی ئیمپریالیزم باشترینە.
ئێمە لە قۆناغێکداین کە دەبێت خەڵک خۆی لە بەرامبەر مانۆڕی ئیمپریالیستە جۆراوجۆرەکاندا ڕێکبخات و ئەم ڕێکخستنەش بە ڕوونی هەنگاوی بەهێز بەرەو یەکڕیزی سیاسی نێوان گەلان لەخۆدەگرێت.
من و ئیزابێل ڤۆدۆزی هاوسەرم لە هەوڵە سیاسییەکانی ئێستاتان ئاگادار بکەنەوە و درێغی مەکەن لە داواکردنمان بە جۆرێک یان شێوازێکی تر بەشداری بکەین لە ڕێکخستنی پشتیوانی چالاکوانانی فەرەنسا کە ئاگاداری ڕەوایەتی بانگەوازەکەتن”.
ئالان بادیۆ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


















