هەر میللەتە و کلتوری خۆی هەیە
26/05/2025, 20:04 (GMT+1)

ئێمە تەنیا ئەوە دەزانین خۆمان بەراوردی وڵاتانی ئەوروپای بکەین، خۆ بەکەم وسوک سەیربکەین.
خەڵکانێکی زۆر لە جیهاندا وادەزانن هەر میللەتەو کلتوری خۆی هەیە، نازانن بەگشتی لەجیهاندا دوکلتور هەیە. مرۆڤی بیر کەرە ودودڵ لەوەی دەیبستێ ودەیبینێ،
مرۆڤی گوێرایەڵ، هەروەهاو باوەر خۆش، ئەوەی دەیبستن ودەیبینن بەبێ رەخنە ودوودڵی دوبارەی دەکەنەوە. وەک زۆربەی فەقێکان، ناڵێم تووتی ئاسا، چونکە ئەقڵی توتی شارەزانیم،
رەنگە توتی بۆ پێکەنین قسە بڵێتەوە.
کورد لەلادێکاندا ولەهەندێ خێزانی شارەکاندا مریشک سەر دەبرن، لەفەرەنسا ولەشارەکان ودەرەوەی شارکانی فەرەنسییەکان مریشک، هەروەها بەرازیش سەردەبرن.
ئەم کردەوانە کلتور نین. بگرە ژیانی ئاساییە.
خەڵکی نەزانن وادەزانن فەرەنسی لە ئاسمانەوە هاتوون، ئێمەی کورد لە شانەدەرەوە هاتووین. کورد کاتێک شارستانی هەبووە، شانەدەر شارستانی تێدابووە،
فەرەنسیەکان وئەوانیتر لای ئێمە فێری ئاین وکلتوری هەڵپەرکێ ومۆسیقا ونان خواردن بوون.
کورد کاتێک ئاینەکەی فەلسەفە بووە، زەردەشتی بووە سرودەکانی زەردەشت، یۆنانییەکان پاش هەزار ساڵ بۆ کیتابی فەلسەفی وەریان گێراون.
مریشک سەربرین لە هەموو جیهاندا هەیە وئێستا لەپاریس ولادێکانی نزیک پاریس مرشکی زیندو دەفرۆشرێ وخەڵکی زۆرهەن مریشکی مەسڵەحە ناخۆن.
ئەمە پەیوەندی بەکلتورەوە نییە، بگرە پەروەردە وجۆری ژیان فێری جۆری خواردنیان دەکەن.
کێشەی دەرونی لای میللەتان، بەپلەی یەکەم پەیوەندی بەترسەوە هەیە، دکتاتۆرەکان وئاینە خورافییەکان وئاسمانیەکان لەسەر بنەرەتی ترس دامەزراون.
سانتۆمی سەرەکی بنەرەتی کێشەی دەرونی ترسە، جەهەنمە، لای دکتاتۆرەکان وسەدامەکان کوشتن وئەنفال وکیمیا باراندنە، بۆیە خەڵکی دەترسێنن تا توشی کێشەی دەرونی ترسییان بکەن.
بەکێشەی دەرونی ترسەوە، رەورەوەی ژیانی خەڵکی تێک دەچن وهەوڵدانی بۆ بەختەوەری کەم دەبنەوە. ژیانیان دەبێتە دۆزەخ وبێ بایەخ دەبێ. خەڵکی تێناکۆشن دەوڵەت بگۆرن وژیانی خۆیان خۆشکەن.
یەکێ لە هەرە دیاردەکانی ئەمرۆ دوو کەس بەیەکەوە بژین، گەر یەکێکیان کێشەی دەرونی هەبێ دەبێ بە ئاشکرا بەهاوسەرەکەی بڵێ:
وریابە من کێشەی دەررونی هەمە وریامبە، نەک بدزێوە حەفتەی کەرەتێک، بەناوی نەخۆشی ترەوە، بچێ بۆلای پزشکی دەرونی.
لەجیهاندا لە٢٠١١ وە بریاری گشتی جیهانیە هاوسەرەکان نابێ کێشەی دەرونیان لەیەک بشارنەوە. لەجیهاندا ئەمرۆ کێشەی دەرونی وەک هەموو نەخۆشیەکانتری باو مامەلەی لەگەڵدا دەکرێ.
کورد بەهۆی دیکتاتۆرەکان وپەروەردەی ئاینییەوە، کێشەی دەرونی زۆر لەناویاندا باوە.
تف کردن لە فاشیست راسیستی: کلتور نییە، بگرە پەروەردەیەکە سەر بە یەکسانی وئازادی وهەروەها دژە فاشیەتە.
فەرەنسیەکان لە جەنگی جیهانیدا خەڵکیان فێرکرد نەک تف لەرسیست وشۆڤێنی بکرێ، بگرە بەردەباران وئاگر بارانیان بکەن.
ئاینی ئیسلام وسەدام نەک موستەحەقی تف لێکردن بوون بگرە موستەحەقی گوکردن بەسەریا کردن بوون، چونکە کێشەی دەرونی ترس وخۆبەکەم زانینی بۆ هاوردوین.
تفکردن لەراسیستی کلتور نییە، پەروەردەی دژبە فاشییەتەکانە. ئێمەی کورد وادەزانین: ئەمە کلتورە، نەخێر پەروەردە وزانست وخوێنەوە وبەرهەڵستی چینایەتیە.
فەرەنسی لەئێمە بە کلتور ترنین، هەروەک ئێمەن: بۆ شەوێک جێی خۆیان پاک وخۆش دەکەن. کوردێکی زۆر بەداخەوە کلتوری وڵاتان شارەزانین،
باسی کلتوری خۆیان بەجۆرێک دەکەن کە کورد شایستەی جیهان نین.
نزیکەی پەنجا ساڵە لەفەرەنسا دەژیم، تائێستا دە کەس نەم دیوە، کیتابی: فەلسەفە، پەروەردە، زانستی کۆمەڵایەتی وئەدەبی خوێندبێتەوە.
ئێمە تەنیا ئەوە دەزانین خۆمان بەکەم وسوک سەیرکەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











