<

لە جیھادەوە بۆ کورسی ڕێککەوتنامەی ئەبراهام لەگەڵ ئیسرائیل و ترەمپدا!

28/05/2025, 20:37 (GMT+1)
- ئایا ئەو ڕێککەوتنامەی ئەبراهام، چیە کە ترەمپ دەیەوێت ئەحمەد شەرعی سوریا بەشدار بێت ؟
- ئاخۆ ناوەرۆکی ڕێکەوتنەکانی ئەبراهام چی بێت؟
- ئەو ووڵاتان کامانەن کە لە ڕێکەوتنی ئەبراهامدان؟
- ئاخۆ  ئامانجەکانی ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام چی بێت؟
- ئایا دیدگای ترەمپ چییە بۆ سوریای دوای ئەسەد؟
- ئایا ڕۆڵی کورد لەم سیناریۆیانەدا چییە؟
- ئاخۆ لایەنە پۆزەتیڤ و نەگەتیڤەکانی ئەم سیناریۆیانە چی بن بۆ کورد؟
- تۆبڵێی دەستەڵاتدارانی باشور، دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ ڵە نیمچە سەربەخۆیی، عەقڵی سیاسی بەکاربھێنێت و بچێتە ئەو ڕێککەوتنامەی ئەبراهامە؟ (ئەمەیان بۆ بەشی داھاتوو)
- جارێ با بزانین ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام چییە؟
ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام زنجیرەیەک ڕێککەوتنی دیپلۆماسی و ئاشتی و ئاساییکردنەوەیە، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە نێوان ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبیدا واژۆکراون. ئەمەش بە نێوەندگیری ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ (خولی یەکەمی سەرۆکایەتیەکەی). ئامانجەکانی بریتین لە:
- دانپێدانانی دەوڵەتانی عەرەبی بەشداربوو، بە ئیسرائیلدا.
- کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە نێوانیاندا.
- پێکەوەکردن و ھاوکاری لە بواری بازرگانی و تەکنەلۆژیا و گەشتیاری و ئاسایشی ئیسرائیل و زۆر بواری تریشدا.
- بەرەنگاربوونەوەی نفوزی ئێران لە ناوچەکەدا.

- ئەو ووڵاتان کامانەن کە لە ڕێکەوتنەکەی ئەبراهام دان؟
ئەو وڵاتانەی کە بە فەرمی پەیوەندییان بە ڕێککەوتنەکانی ئەبراهامەوە کردووە:
- ئیمارات لە ئابی ٢٠٢٠
- بەحرەین لە ئەیلوولی ٢٠٢٠
- سودان، سەرەتا ڕازی بووە و پاشان بەشێوەیەکی ڕەسمی چۆتە ناو ڕێککەوتنەکەوە.
- مەغریب لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
- ئەو وڵاتانەی کە بێدەنگی (بەدزیەوە) لەگەڵ ئیسرائیلدا لەسەر ئەو ڕێکەوتنەکەی ئەبراهام کاردەکەن:
- میسر و ئوردن پێش (١٩٧٩و ١٩٩٤) پەیمانی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە.
- سعودیە چەند ساڵێکە پەیوەندی دیپلۆماسی بێدەنگی پاراستووە! شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان لە چاوپێکەوتنەکاندا تاڕادەیەک بەپۆزەتیڤ باسی ئیسرائیل کردوە! وە لە ساڵانی٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ دا باس لە ئەگەری ئاسایی بوونەوە کراوە، بەڵام بەهۆی شەڕی غەززە و لەنێو ڕوداوەکانی تردا ئێستا بەھێمنی وەستاوە!
- ئایا دیدگای ترەمپ چییە بۆ سوریای دوای ئەسەد؟
ترەمپ و هاوپەیمانەکانی، هانی سوریا دەدات بۆ بەشداریکردن لە ڕێکەوتنەکانی ئەبراهامدا
- ئەمەش بە مانای ئاسایی بوونەوەی سوریایە لەگەڵ ئیسرائیلدا! وە ئاشتی لەسەر بەرزاییەکانی جۆلاندا.
ڕەنگە لە ڕێگەی دانوستانیشەوە و بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و ئیمارات و سعودیە و ووڵاتەکانی تری ڕێکەوتنەکانی ئەبراهام ئیمزابکرێت (یان کراوە) و ئاشکرا بکرێت!
- لەم بوارەدا دەبێتە ھۆی بوژانەوەی ئابووری سوریا و دانپێدانانی دیپلۆماسی. وە پشتیوانی سوریاش بۆ دژی چەکدارە توندڕەوەکان، بە گڕوپە فەلەستینیەکانیشەوە! (واتە جیھاد دەببت بەنیکاحی موتعە!) ئەوەش بەقازانج و ئاشتی بۆ سوریا و ئیسڕائیلیش دەبێت!
بەم جۆرە شەرع دژی ئیرھابە و جیھاد دەکات وەک:
- ئایا ڕۆڵی کورد لەم سیناریۆیانەدا چییە؟
کورد لە سوریا و عێراق و تورکیا و ئێران لە ڕووی جوگرافیەوە دابەشبوون، بەڵام لە ڕووی سیاسییەوە چالاکیان زیاتر دەبێت. لەم سیناریۆیەی دوای ڕێککەوتنەکانی سوریا بۆ ڕێکەوتنەکانی ئەبراهام، ڕۆڵی کوڕد (ئەگەر عەقڵی سیاسی ھەبێت) زۆر گرنگ دەبێت!
لە ڕۆژئاڤا، سوریا:
- لە ڕۆژئاڤا، لە سوریای دوای ئەسەددا، کورد داوای دانپێدانانی وەک قەوارەیەکی نێمچە سەربەخۆ یان فیدراڵی دەکات.
- ئەگەر سوریا بچێتە پاڵ ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام، ئەوا ڕۆژئاوا دەتوانێت وەک مەرجێک،  بە ئەگەرێکی زۆریشەوە پاڵپشتی ھەرێمێکی سەربەخۆی کورد بکات!
- کورد وەکو بەربەستێک، بەرامبەر بە نفوزی ئێران و گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان مامەڵەیان دەکرد و دەکەن! ئەمەش بە قازانجی ئیسرایل و ئەمەریکاو ئەوروپایە!
لە باشور، عێراق:
- باشوری کوردستان ، ئێستا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر و ھاندەر ببت لە تێکەڵکردنی سوریا لەگەڵ ڕێککەوتنەکانی ئەبراهامدا.
- باشوڕی کوردستان دەشتوانێت ببێتە پردێک لە نێوان ئیسرائیل و ئوردن و سوریا بۆ بازرگانی و ئاسایش.
لە باکور، تورکیا:
- ئەگەر بەڕاستی پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و تورکیاش نیازی پاک بێت بۆ ئاشتیو ھەردولا چارەسەری سیاسیان هەڵبژارد، دەرفەتێکی ناوازە بۆ ئاشتی سەرهەڵدەدات:
- کوردەکانی تورکیا دەتوانن لە ڕێگەی پارتە کوردییە یاساییەکانی ناو پەرلامانەوە بەشداری گۆڕین و چاکسازی لەدەستوری تورکیادا بکەن.
- حوکومەتی تورکیاش ئەو کاتە دەتوانێت کورد کەمتر وەک هەڕەشە ببینێت! بەتایبەتی ئەگەر کورد لە سوریا (ڕۆژئاڤا) ھەرێمێکی نیمچەسەربەخۆ بۆ خۆی سنووردار بکات، بەبێ ئەوەی خواستی سەربازی دوژمنکارانە پیشان بدات، ئەو کاتە تورکیاش لەوانەیە دڵنیا بێت لەوەی کە دراوسێیەکی ئاشتیخوازی ھەیە لە ڕۆژئاڤا و باشورەوە، کە ھانی گەشەی بازرگانی تورکیا دەدەن نەک ھەڕەشە و دوژمنکاری!
لە ڕۆژھەڵات، ئێران:
- ڕەنگە کوردانی ئێران بە سەرکەوتنەکانی کورد لە پارچەکانی تر زیاتر وورەیان بەرزبێتەوە و هان بدرێن بۆ ھەرێمێکی نیمچەسەربەخۆ لەلایەن ئەمریکاو ئیسرائیل و پاڵپشتی کوردانی پارچەکانی ترەوە!
- بەڵام ئێران، وەک ھەمیشە، ئەم پێشهاتانە بە مەترسیەکی گەورە سەیر دەکات و ڕەنگە بە ھێرشی سەربازی و دەستێوەردان لە پارچەکانی تر، وەڵام بداتەوە.
- ئاخۆ دەرئەنجام و لایەنە پۆزەتیڤەکانی ئەم سیناریۆیانە چی بن؟
- سەقامگیری ناوچەیی: قەوارە کوردییەکان لە جیاتی چەوساندنەوە و ژێردەستەیی، مافێکی دان پێدانراویان دەبێت و ڕەنگە لەدوا ڕۆژشدا ھەلێک ھەڵ بکەوێت بۆ یەکگرتنی دووپارچە یان زیاتر وەک کوردستانێکی سەبەخۆ!
- گەشانەوەی ئابووری: ڕێکەوتنەکانی ئەبراهام، ڕێڕەوی بازرگانی و وەبەرهێنانی نوێ دروست دەکەن لە ناوچە کوردستانیەکانیشدا بەوەش ھەلی کاری زیاتی دوست دەبێت و دەبوژێتەوە!
- ئاسایی کردنەوەی سیاسی: تورکیا دەتوانێت وەک پردێک، لە نێوان ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تازەدا (کەدروست دەبێت) جارێکی تر خۆی بنیات بنێتەوە و خۆشی جێگیر بکاتەوە.
- ئاخۆ دەرئەنجام و لایەنە نەگەتیڤەکانی ئەم سیناریۆیانە چی بن؟
- ئێران لە ڕێگەی میلیشیا یان تۆڕە تێکدەرەکان خۆیەوە هەوڵی تێکدانی ئەم ھەرێمە کوردیە نیمچە سەربەخۆیانە، دەدات.
- ڕەنگە پارتە ناسیۆنالیستەکانی تورکیاش دژایەتی ئەم ھەرێە نیمچەسەربەخۆییانەی کورد بکەن.
- ڕەنگە ئاگری گرژییەکانی ناوخۆی سوریا لە نێوان هۆزە عەرەبەکان و هێزە کوردییەکاندا هەڵگیرسێت! ئەگەر ئەو ھەرێمە سەربەخۆیەی ڕۆژئاڤا، بە وردی یاساکانی خۆی دانەڕێژرێت!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست