<

ئەو چی کردووە، یان دەیکات، کە ئێوە، نەتانکردووە و نایکەن؟!

24/06/2025, 9:27 (GMT+1)
ئەوە هەشت ڕۆژێکە، ئیسرائیل بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆی لە شەڕ دایە لەگەڵ: ڕژێمێکی قەڵبی سەر بە سەدە تاریکەکانی سەرەتای پێکهاتنی کۆمەڵگا مرۆییەکان، ڕژێمێکی زمان درێژی شۆڤێنستی، داگیرکەری بەشێکی مەزنی وڵاتی چەندین نەتەوە لەو ناوچەیەدا، لە ناویاندا، دەڤەرێکی گەوهەرینی نیشتمانی کوردان(ڕۆژهەڵاتی نیشتمانی ئێمە، کوردستان)!.
ئیسرائیل دەڵیت: لە پێناوی بوونمدا شەڕ دەکەم، ڕاست دەکات، گەلێکە بۆ ژیان دەجەنگێ، لە (تیلماسکێک) لەسەر ئەو زەوییەی خوادادا، هەموو هێزی تاریکی و خراپی دەورەیانداوە، دەمیان لێداپچڕیوە بۆ خواردنی، نەک هەر ئەوانەی کە نزیکن لێیەوە، بەڵکو ئەوانەش کە بەهەزاران کیلۆمەتر لێوەی دوورن خۆیانی لێ گیڤ دەکەنەوە و پیاوەتی خۆیان لەوەدا دەبیننەوە کە نوقرچکێک لە ئیسرائیل بگرن!.
هەر ئێستا لە پەنجەرەی ژوورەکەمەوە دەیان بینم، بە دەیان نەورەسی تووڕە نزیک لە بەنجەرەکەی منەوە زۆر بە نزمی ئەقیژێنن، باوک دادێتەوە و دایک بەرزدەبێتەوە، من دەیان ناسمەوە، دەزانم چەند بەچکەی بچکۆلەیان لەسەر شەقامی کۆڵانەکەی ئێمە جێهێشتووە و ڕاهێنانی ژیانیان پێ دەکەن، تەواو وەک ئەو فڕۆکانەی چاودێری هێزەکانی خۆیان دەکەن لەسەر زەوی، ئەمانیش چاودێرییەکی ورد و ژیرانەی بەچکەکانیان دەکەن و چ قوورەتە، کەسێک، لە بەچکەکانیان نزیک بێتەوە!.
ئاوایە ژیان! نەیانخۆیت دەتخۆن، گوڵیان تێبگریت فیشەکت تێدەگرن، هەموو دەستت هەنگوین بێت، بیکە بە قوڕگیاندا، تفی دەکەنەوە و دەڵێن تاڵە! مەگەر هەر ئەم شانۆگەرییە تراجیدییە نەبووە/ نییە ژیانی ئەو نەتەوانەی ژێر دەسەڵاتی ئەو میللەتە سەردەستانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە حوکوومەتێکی دڕی خوێناوی نوێنەرایەتییان دەکات، چ دینی بێت چ نا دینی؟!. 
بۆ خۆت گێل دەکەیت! دکتۆری زانا!  دێت و هەناسەت سوار بووە و تف لە دەمتدا وشک بووە و بێ شەرمانە دەڵێت: قەوارەی زایۆنی لە ١٩٤٨ دا لە ناو دڵی دەوڵەتانی موسڵماندا، قووتکرایەوە، ئەی دەوڵەتانی موسڵمانان لە کوێی دڵی ئەو نەتەوانەی ئەو دەڤەرەدا قووت کرانەوە؟! چۆن قووتکرانەوە؟! كێ قووتی کردنەوە؟! کۆمەڵێک ئەستێرەبوون بە موسڵمانەتی لە ئاسمانەوە دابەزێنران بۆ سەر زەوی ئەم ناوچەیە؟! یا قارچک بوون لە بەهارێکی خودا پێ داودا لە زەوییەوە هەڵتۆقین و بوون بە وڵاتانی عەرەبی، کۆماری ئیسلامی و شانیشین و میرنشین و سەرۆک نشین؟! لە خەودا بوو یا زیندە خەو؟! کامەیان بوو؟!.
هیچ جیاوازییەک نییە لە هیچ ڕوویەکەوە لە نێوان دروستبوونی، دەوڵەت و وڵاتی ئیسرائیل و وڵاتانی: توورک، سووریا، لبنان، ئووردن، عێراق، ئێران، پاکستان، یەمەنەکان، عومان، سوودان، لیبیا، جەزایر، مۆریتانیا، ئیتوپیا و.......هتد لە نێوانی ٢٣ دەوڵەتی موسڵمانەتی عەرەبیدا، نا هیچ جیاوازییەک نییە. ئەوەی ئەوان سروشتی و ئاساییترە، لەسەر خاکی خۆیان پاش ئاوارەبوونێکی هەزار ساڵە گەڕانەوە سەر خاکی باووباپیریان، ئەی ئێوە چی؟! پەڕەکانی مێژووی خوێناوی دەوڵەتەکانتان هەڵدەمەوە؟! سەری بڕاوی پیاوانی دوای هێرشەکانی سپای موسڵمانەتیتان بۆ ببژێرم؟! ژنانی سەبی کراوی فڕێنراوی مێردکوژراوی کورد و سریان و ئاشووری و ئامازیغی و قیبتی و دەیان نەتەوەی ترتان بۆ ببژێرم کە وەحشییەکانی دوورگەی عەرەبی بۆ بڵاوکردنەوەی دینی خودا وەک کۆیلەی سێکس لە پاشکۆی ئەسپەکانیاندا، بە سەرکردەیەتی تاوانباری مێژوو خالیدی کوڕی وەلید، بۆ سەرزەمینی نامۆیان بردن و پاش ئەوەی لێیان تیر بوون، لە بازاڕی سێکسدا بە وحشییە نامۆکانیان فرۆشتنەوە؟!.
بۆنی ناکەی، دکتۆری زانا، بۆی بەهاری ڕۆحە خنکێنراوەکەی (شیرینی مە) ئەو بەیانییە لە سەر چوارڕای مەیدانی ئیمام حوسەین، ئەو خەڵکانەی دەچوون بۆ سەر کارەکانیان، بەژێر سێبەری پێڵاوە پیرۆزەکانی و تەرمی بێ گیانیدا، دڕۆێشتن، وەک ئەڵقیەک لە بازنەی گەلە گورکێکدا، لەدەوری: ڕۆحی، ڕوانینی، دوا هەناسەی، (شیرینی مە) کۆدەبوونەوە، تا سەوابێکیان بۆ بنووسرێ هاواریان دەکرد: 
یا ئەبا عەبدیللا، 
یا مەولا،
ئەڵاهوو ئەکێبێر، 
خودایان گەورە دەکرد، بە کوشتنی (شیرینی مە).
تۆ بڕوانە ئەم عەقڵانە، خوداکەیان بە کوشتنی (شیرینی مە) گەورە دەکەن!.....
تۆ نابیستی، 
تۆ ناژنەفی، 
تۆ بۆن ناکەیت، 
ئەی ماڵ خرا و 
بۆ؟ و لەبەر چی 
چاوەکانت 
نوقاندووە؟!. 
دەی پێم بڵێن، خەڵقی خودا، ئەم چی کردووە، کە ئەوان نەیان کردوە، ئەم چی دەکات، کە ئەوان نایکەن، دە پێم بڵێن، خەڵقی خوووووودا!.
بەربەیانی ڕۆژێکی نوێیە، لە شارە چڵکنەکەی پایتەختی ئاخوندیدا، (سەجاد) دەچێ بۆ دانیشگا، (کازمزادە)ی پیرمێردی زەحمەتکێش ئامادەیە گاری حەمباڵییەکەی بە دوای خۆیدا ڕابکێشێ، (دکتۆرێک)ی بەشی دەرمنانڕەوانی دانیشگای تاران سەمەندەکەی خستۆتە ئیش، مامۆستایەکی (لەهجەی فارسی) قوتابخانەی فاتیمەی زەهرا بەڕێوەیە بۆ قوتابخانەکەی، (هونەرمەند)ێکی ناسراو سێتارەکەی ڕاست و چەپ لە مل کردووە، (نەقاش)ێک ئەمڕۆ وانەی ڕەنگی هەیە لە ئەکادیمیای هونەرهای زیبای تاران، نووسەرێکی ناسراوی تارانی بەپەلە دەچێت بۆ چاپخانە ئەمڕۆ نوێترین کتێبی بەناوی (هەڵوێستی مرۆڤی ئازاد- لێکۆڵینەوەیەکی فەلسەفی لە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی گەلانی ئەمریکای لاتین) لە چاپخانە وەردەگرێتەوە، هەموو ئەمانە و زۆری تریش، لە فەرمانبەر و فەرمانکەر لە دادوەر و لە پارێزەر لە کوڕان و کیژی بێکاری بێزار لە حیجاب لە دەستەکانی (ئەخەواتی زەینەب) و پێشکەشکاری دەنگوباسی شەبەکەی دوو و پۆلیسێکی بێ خەت لە خۆیی و لە هەموو دنیا تووڕە، کۆمەڵێک پاسدار لە ناو مێک زەمینییەکی شەق و شڕدا و ئەندامێکی قەڵەوی مەجلسی شوورای ئیسلامی و نانەوا جوێنفرۆشەکەی سەر کۆڵانەکەی شەقامی پاستۆر و کتێبفرۆشییەکی سەر شەقامی ئازادیی بەرانبەر دانشگای تاران و سێ ئاخووندچەی عەمامە ڕەش، چوار ژنی عەبا بەسەر و سێ کچە دەوڵەمندی ڕووتی مانتۆلەبەرلە ناو پژۆیەکدا، پیرە ژنێکی سواڵکەر و چەند منداڵی کلینیکس فرۆش، شێتێکی دەنگخۆش و خاوەنی ڕیسۆرانتەکەی ئەو بەری جادەکەی ڤەلی ئەسر و بووک و زاوایەک ڕۆژێ دوای بە زابوونی کوڕەکە! و دەرهێنەرێکی بەناوبانگی تارانی لەگەرمەی گفتوگۆیدا لەگەڵ دەستیارەکەی خۆیی و دوو خانمی ئەکتەری سەر پەردەکانی سینەماکانی تاران لەکاتی لچ هەڵقورتاندنیاندا لە خانمە ئەکتەرە نوێیەکەی کە لەوان جوانتر دەهاتە پێش چاو و تووڕەیی شۆفێریکی تاکسی لەگەڵ نەفەرێکدا کە ئەو پارەیەی پێ نەدەدا کە ئەم داوای دەکرد تا بگەینێ بۆ مەیدانی ئازادی و شۆفێرەکە بە تەوسەوە دەیگووت: برووو بابا، کجایی کاری تو ! ئازادی قیمت خودیشو دارێ... نەفەرەکەش دەیگوت: ئەها کە ئینتۆر! و هەر لە نێوان دە مەتریشدا ئەو ژنانەی کە لەسەر شەقامی ئازادیی، بە چاو خۆیان هەڕاج دەکرد و چاوبزیی ئەو پیاوە ژندارانەی لە فرسەتێک دەگەڕان، تا یەکێکیان هەڵگرنەوە و ئەو پیرەمێردە زیندووەی تازە بیدار ببوەوە و لە ناو گۆڕە ئامادەکراوەکەوە سەری دەرهێنا بوو بۆ سەرەکانی تری دەڕوانی کە لەناو گۆڕەکانی تروەوە هاتبوونە دەرەوە و هاواری لێکردن: سوبتان بخیر دوستان، ئەوانیش یەک بەخۆ وەڵامدایەوە: کدوم سبح دائی جوون؟!.  ئەمە ڕۆژێکی ئەو پایتەختەیە کە (دووهەزار و دووسەد و هەشت هەینی) غەمیگینی بۆ کوردەکان بەرهەمهێناوە، (دووهەزار و دووسەد و هەشت هەینیە)، دایکانی کورد چاوەڕوانی منداڵەکانیان دەکەن و نەهاتنەوە، (دووهەزار و دووسەد و هەشت هەینیە) باوکانی کورد عەوداڵی بیستنی هەواڵی کیژەکەیانن و هیچیان نەبیست، (دووهەزار و دووسەد و هەشت هەینیە) براکان چاوەڕوانی خوشکەکانیانن و لەم غوربەتە نەهاتنەوە. کەس نەهاتەوە لەو سەرابەی وڵاتی ئاخووندەزادەوە، دە پێم بڵێن خەڵقی خودا، منداڵەکانی ئێمە کەی دێنەوە، کەی دێنەوە........؟!
تۆ پێم بڵێ دکتۆر سەردارپاسدار ئاغای خامەیار: منداڵەکانی ئێمە بۆ نەهاتنەوە؟! وا زمانت با دەدەیت و باسی (میهن) دەکەی، باسی شارستانەتی کۆڕش دەکەیت، کامە میهەن، میهەنی پەت و سێدارە، میهەنی خوێن و ئەشکەنجە و ئازار، میهەنی بازاڕی فرۆشتنی ژنان بە واژۆی ئاخوندە هەرە زلەکانتانەوە، هەڕاجکردنی منداڵان، شارستانەتی درۆ و کۆپیکردن و ماشینەوەی کلتووری تر، کامە میهەن، ئەی ماڵخراو، تۆ لە کوێدا ژیریی خۆت دۆڕاند و خەیاڵت لێ بووە ڕاستی، تۆش وەک توورکان لە سەر هەر بستە خاکێک، جێ پۆستاڵێکی پیسی پاسدارێکت بینی، دەڵێی ئەوە سەربازێکی کۆڕش لێرە بووە، تا ئەم خاڵە سنووری مقەدەسی میهەنی ئێرانیانە! قودس و موقەدەس و قودسییەت، وا هەزار و چوارسەد ساڵە، سێ واژەی ئاوەژووکراون، سێ وشەی هەڕاجکراون، سێ بانگەشەی فرۆشراون، سێ و سێ و سێ پووچی داسەپاوون، تۆ پێم بڵێ دکتۆر سەردارپاسدار ئاغای خامەیار: کوێی موقەدەسە ئەو هێڵانەی بەسەر سنگی دەیان نیشتمانی گەلانی تردا ڕاکێشراون؟! هەر بەردێک کە دەگیرێتە سنووری ئەو میهەنە مۆنتاجکراوەی تۆ، ئەو بەردە موقەدەسە، قودس ئەو شوێنەیە کە ئازادیخوازانی گەلە ستەمدیدەکان هێڵەکانی نەخشەی وڵاتە مۆنتاجکراوەکەی تۆ دەبەزێنن، قودسییەت ئەو هەوڵەیە چ زۆر چ کەم، چ بە وشە چ بە فیشەک، لە ئاسمانەوە بێت یا لەسەر زەوییەوە، خۆمانی بیکات یا دۆست و بێگانە، گرنگ ئەوەیە لە تۆ لە دەسەڵاتی ستەمکاری تۆ، لە ڕۆژەکانی ژیانی تۆ کەمکاتەوە، نەمانی تۆ مانای ژیانی گەلانی تر، مردنی تۆ مانای زیندووبوونەوەی گەلانی تر، دابەشبوونی میهەنی تۆ مانای ئاوەدانیەکی نوێی ئەم دەڤەرە..... . 
................. 
سەرنجەکان/
- لە ئێرانیش، وەک زۆرینەی ئەو دەوڵەت و دەوڵەتۆکانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ماڵباتێک کودەتایەک دەکەن و دەسەڵات بەدەستەوە دەگرن و پەنجا ساڵ کۆمەڵگا لێ دەخوڕن، لەوێش هەموو نزیکان لە ڕژێمەوە، یا ئەگەر باوکێک، برایەک لە خێزانێکدا خۆی بۆ ڕژێم و دەسەڵات بدات بە کوشت، ئیتر پاشماوەی خێزانەکە هەندێ ئیمتیازاتی تایبەتیان بۆ قایل دەبەن، وەک ئەوەی منداڵەکانیان بە پلەی زۆر نزمەوە لە دانیشگا و زانکۆکان وەردەگیرێن و پاڵیان پێوەدەنێن بۆ وەرگرتنی بڕوانامەیەک، ئەم جۆرە منداڵانە بە زۆری لە ئێراندا پاسدار و سەر بە سیخوڕخانەی ڕژێمیشن، ڕەنگە تا زانکۆ تەواو دەکەن، چەندین تاوانی مرۆڤ کوشتنیان پێ ئەنجام بدەن، ئێستا زۆر لەم پاسدارە تاوانبارانە، بە ناوی دوکتۆر فڵان و دکتۆر فیساروە، لەسەر کەناڵە عەرەبییەکان دەردەکەون و فشە نامێنێ بۆ ڕژێمی ئاخووندی هەڵنەبەستن.
- ئەوە وێنەی ڕۆژێکە لە پایتەختی ئێران، کە خەڵک زۆر ئاسایی، بە ژێر سێبەری پێڵاوە پیرۆزەکانی ئازادیخوازانی لە سێدارەدراوی بە زۆری کورددا تێدەپەڕن و ئەڵقەیەک دروست دەکەن و هاوار دەکەن: یا ئەباعەبدیللا، یا مەولا، ئەڵاهووئەکێبێر، بەپێی ئەو خورافە دینییەی کە هەزاران ساڵە ئاخووندەکان ژیریی خەڵکی ئێرانیان پێ پەکخستووە، خەڵکیان بەو قەناعەتە گەیاندووە کە ئەگەر ئەو هاوارە بکەن، لە قیامەتدا حسەین و ئیمام عەلی و خودی خودا خۆشی پاداشتی خێریان دەدەنەوە و لە گوناهیان خۆشدەبن، کەمتر میللەتێک دەدۆزییەوە لە سەدەی بیست و یەکدا بە گشتی، ئاوا باوەڕی بە خورافات و کەسپەرست و دووڕوو، زماندرێژ بێت.
- لەسایەی حوکوومەتی ئیسلامی ئاخووندەکانەوە، بە هەزاران لە خەڵکی تاران، لەبەر بێماڵ و حاڵیدا لەناو ئەو گۆڕە هەڵکەنراوە ئامادانەدا دەژین کە شارەوانی تاران، هەڵیان دەکەنێت و ئامادەیان دەکات بۆ ناشتی مردووی نوێ.
- ئێران کە خۆیان پێی دەڵێن: میهەنی ئیرانیان، واتە نیشتمانی ئێرانییەکان، درۆیەکی مێژووی و باڵۆنێکی فوو تێکراوی دروستکراوە، لە چەند وڵاتی داگیرکراو مۆنتاجکرا، وەک وڵاتی کوردەکان، وڵاتی بەلوچەکان، وڵاتی عەرەبەکان، وڵاتی سریانەکان، وڵاتی ئەرمەنەکان و وڵاتی ئەفغانەکان و.....هتد، ئیتر ئەم باڵۆنە فووتێکراوە، پێی لەبەڕەکەی خۆی زیاتر درێژکرد و خورافە نووسراو و وتراوەکانی لێ بوونە ڕاست، دیارە کە کاتی ئەوەی گەیشتووە، کە بیگەڕیننەوە بۆ ناو چەند شارە قەدیمییەکانی خۆی وەک ئیسفەهان و شیراز.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست