<

دواجار هەر تەوراتی پیرۆزو یەعقوب نەبی سەردەکەوێ!

22/06/2025, 21:47 (GMT+1)
ئیسرائیل نازناوی پێغەمبەر یەعقوبە بەمانای پیاوی خوا ، دەوڵەتی ئیسرائیل پڕاوپڕ دەوڵەت و قەوارەیەکی ئاینییە ، لەناوەکەیەوە بۆ ناوەڕۆکەکەی، ئاڵاکەیان هەر لە کتێبە پیرۆزە ئاینیەکانیانەوە وەرگیراوە ، تەلمود کە شەرحی تەوراتە ئەڵێ : ارضک یا اسرائیل ، من الفرات الی النیل ، 
دەوڵەتی ئیسرائیل کە نوێترین تەکنیک‌و تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد لەجەنگدا بەکاردەهێنێت، هەمیشە بیر لەچۆنیەتی دروستکردنی ئایندەی دەکاتەوە، ئەمەش وایکردووە کە لەڕوی زانستییەوە بەسەر ئەو چواردەورە عەرەبی‌و ئیسلامیەدا باڵادەست بێت کە هێشتا لەحیکایەتەکانی معاویەو حەسەن‌و حسێن‌و سەلاحەدینی ئەیوبی‌و خوێندنەوەی "خورشیدو خاوەر"ی رابردوویاندا گیریان خواردووەو پاشای خەون‌و خەیاڵن .
ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە بونی جولەکە لە کوردستان و پەیوەندیان لەگەڵ خەڵکانی دانیشتوی کوردستاندا نکوڵی لیناکرێت. ئەوەش بەو مانایەی جولەکە کە بە چەندین شێوەی جیاجیا هاتبونە کوردستان ئاشنایەتیان هەبووەوهەردەم مایەی خێرو بەرەکەت و ئاشتی و ئاوەدانی بون بۆ دانیشتوانی ئەو شارو ناوچانەی کەئەگەر بەتەنها هاوڵاتیەکی جولەکەی لێ بوبێ ،
لەگوندە جوانەکەی ئێمە بەناوی دواوێ و باقی گوندەکانی تری خۆشناوەتی بنەماڵەی بەڕەگەز جولەکەمان زۆر هەبووە لەسەردەمانی باوو باپیرانمان کەدواتر گەڕاونەتەوە بۆ خاکی پیرۆزی ئیسڕائیل کەتاکو ئێستاش تەمەندارەکانمان دەگێرنەوە کەئەو بنەماڵە جولەکانە زۆر خزمدۆست و مایەی بەرەکەت بون بۆ گوندو ناوچەو دانیشتوانەکەمان .
کەواتە نابێ ڕێگە بدەین هیچ کەسو ئاینێک نەتەوەی جولەکەو کورد لەیەکتر داببڕێنێت یاخود دژ بەیەک بکات ، ئێمەی کورد دەبێ هەردەم هاوکارو براو جێگای پەناو پشتیوانی بین بۆ برا جولەکەکانمان لەهەر شوێنێکی ئەم دنیایەبن ، وەدەبێ پێداگرو ڕاوەستاوبین لەگەڵ دەوڵەتی گەورەی ئیسڕائیل لەسەر مافەکانیان .
جگە لەمە هەر تاکێکی کورد لەژێر ناوی هەر ئاین و ئایدۆلۆژیایەکی دینیەوە پێچەوانەکەی بکات و دژایەتی نەتەوەی جولەکەو ناوی ئیسڕائیل بێ ئەوا دژایەتیە بەکتێبی ئاسمانی و پیرۆزی تەورات و یەعقوبی نەبی کەئەمەش لەخودی ئاینی کەسەکەدا ڕێگەپیدراو نیەو تاوانە بەتایبەت شوێنکەوتوانی ئیسلام و تاکی کوردی موسوڵمان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست