<

ئەوانەی کە هەڵسەنگاندنی ئەرێنییان لەسەر ئۆجەلان هەیە

16/07/2025, 22:11 (GMT+1)
ئاپۆ مرۆڤێکی گەردونییە،بەئاسانی لێی تێناگەیت.وەک ئاسمانی ڕازەوە بە ئەستێرە وایە.سەرت گێژ ئەکات،کاتێک لێی وڕدەبیتەوە.هەموو ڕەنگەکان لەخۆدەگرێت،تۆ گەمارۆ ئەدرێی کاتێک وەک دژ یان لایەنگیر لێی بڕوانیت ،هەڵەی .کاتێکیش بێلایەنانە لێی دەڕوانی گێژ دەبیت. ئەو لەڕوانگەیەکەوە تەنها مڕۆڤە،لەدیوێکیترەوە،سۆسیالیستە،لە ڕوانگەیەکەوە نەتەوەییە،لەڕوانگەیەکەوە فێمێنیستە،لەدیوێکیترەوە ،عەشیرەتییە،ئاێنییە،کەچی لەڕوانگەیەکیتر نا ئاینییە، ڕۆشنگەرەو خوڕافیشە،ڕەهاگەرایە،کەچی تاوێکیتر ڕێژەگەرایە.... هەندێک جار وەک ئەستێرەیەک گەورەدەبێت،هەندێجار تا دیقەتی بدەی دوردەکەوێتەوە. ویژدان دەگرێ هەندێجار، هەندێجار ئەقڵ ،ئاشتی خوازێکی بێوێنەیە،کەچی شەڕیش لەخۆ دەگرێ.وەک گەردون ئەو ئەقڵە بێ کۆتایە بەردەوام دەکشێ و گەورە دەبێ، دروست دەبێ و دەتەقێتەوە.

مەحمود عەبدوڵڵا


ڕەخنە لە فیکری ئۆجەلان ..

ئیدارەی ئیمراڵی ، لیستی ئەو کتێبانەی تا ساڵی ٢٠١١ ، ئۆجەلان لەزیندانەوە خوێندویەتیەوە ، بەم شێوەیە بڵاوکردەوە . لەبەر ئەوەی فەیسبوک لە١٥ هەزار وشە زیاتر قبوڵ ناکات و لیستەکە ٦٣ هەزار وشەیە ، ناچار بەڤیدیۆ دامناوە . 
 ئینجا عاقڵ تۆیەک بەهەموو ژیانت چوار سەرچاوەی فیکریت نەخوێندۆتەوە . ئەگەر تاقەتی تەنیا خوێندنەوەی ناونیشانەکان ( نەک ناوەڕۆکی کتێبەکان)ت هەبێت ، ئازادیت ، حەقی خۆتە رەخنە لەبیرکردنەوەی ئۆجەلان بگریت .. وەکو تر ، تێناگەیت ، هیچ مەڵێ باشترە .

هونەر تۆفیق


کوردستانپۆست ئەم بەشەی تەرخان کردووە بۆ ئەوانەی، کە چاوێکی ئەرێنییەوە لە ئۆجەلان دەڕوانن، هەر لێرەشەوە بەردەوام دەبین، کە هەر نووسینێک و بۆچوونێکی هاوشێوەی ئەم هەڵسەنگاندنە کەسێک، یان نووسەرێک هەیانبێت لێرەدا بڵاوی دەکەینەوە.
هەروەها بەشێکی دیکەش دەکەینەوە بۆ پێچەوانەی هەڵسەنگاندنەکان ئەوەەیان لەسەر نەرێنیی ئۆجەلان، 
تکایە هاریکارمان بن و هەر نووسینێک کە لێی ئاگادارنابین بۆمان بنێرم.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست