کێ بەرپرسیارە لە هەڵوەشانەوەی بزاڤی پەکەکە؟
22/07/2025, 21:18 (GMT+1)

بە هەڵوەشاندنەوەی بزاڤی پەکەکە لە رێگای عەبدوڵا ئۆجەلانەوە، تورکیا ئەو ئامادەییە کوردییە لە رەگەوە هەڵ دەکێشێت کە کورد پێویستە هەیبێت لە کاتی گۆڕانکارییەکی نێودەوڵەتییدا. ئامادەکارییەک کە بە درێژایی مێژوویەک بە فیداکاریی و تێکۆشانی وڵاتپارێزان بونیاد نراوە.
تورکیا دەیەوێت هەر کاتێک هەلێک بۆ کورد رەخسا کوردەکە خۆی هەبوونێکی کوردیی نەبێت، لایەن نەبێت.
بۆیە بڵاوەپێکردنی پەکەکە بەرپرسیارییەکی مێژوویی گەورەیە و بە پلەی یەکەم سەرانی قەندیل و لە پلەی دووەمدا ئەندامانی پەکەکە لێی بەرپرسیارن و بەوە بێ بەریی نابن لە قەرزاربارییدا کە بڕیارەکە بدەنە دەست رێبەرەکەیان عەبدوڵا ئۆجەلان.
عەبدوڵا ئۆجەلان بەندێکە لە ناو دەستی دەستەڵاتدارەکانی تورکیادا و لە بنەڕەتدا لە روی زانستییەوە هیچ بڕیارێکی رەوایی نیە. قسە و بڕیاری ئۆجەلان بێمافیی ئەندامان نەبێت، هەڵەی زانستییە رەچاو بکرێن. شتێکن کە دەبێت رەد بکرێنەوە.
دیموکراتبوون کە لەگەڵ یەکسانیی و ئازدبووندا یەک دەگرێتەوە، دەیخواست ئۆجەلان هەڵپەسێرن نەک بەند و ملکەچی بڕیاری بن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











