<

ئێوە کە پیاوی دەوڵەتداری نین ، لە ئابووری سەربەخۆیی زۆر ئەترسن

31/08/2025, 21:16 (GMT+1)
ئابوری سەربەخۆ تەنها تەکانێک بوو بۆ دەوڵەمەندبوونی زەبەلاحی خۆیان ، ئێستا کاریان بە ئەو دەهۆڵە سواوە نەماوە ، ئێستا خێر لە وتاری عێراقچێتی و بە سەنتەرکردنی بەغدادە وەک سەرچاوەیەکی داهات و ئابووری !
ئەو ڕاستیانەی پشت قسەکانی حەنان فەتلاوی کە دەسەڵاتدارانی هەرێم لێی ئەترسن بێتەدی کە ئەڵێ ( تەنها چارەسەر ئەوەیە هەرێم نەوتی خۆی و بەغدا نەوتی خۆی) !

بۆچی لێی ئەترسن !؟

هەردوو خێڵی پارتی و یەکێتی سەربەخۆیی کوردستان لەسەر سینیەک ئاڵتون پێشکەشیان بکرێت نایانەوێت ، چونکە دەوڵەتداری بەپیاوی خۆی ئەکرێت 
بەکەسانی دڵسۆز و دەست پاک و داوێن پاک ئەکرێت کەلەسەر حەزێنەی گشتی بن !
لەئابوری سەربەخۆیی و دەوڵەتداریدا ئەبێت سەروەتی نیشتیمان بە شێوەی دادپەروەرانە دابەش بکرێتەوە بەسەر هاوڵاتیاندا ! نەک وەک ئێستا کە جیاوازی چینایەتی تەنگی بە ژیانی هاوڵاتی هەڵچنیوە !
کەبووی بە دەوڵەت ئەبێت پایەکانی دەوڵەتداری بەهێز بکەیت پەرلەمان و بودجە و حکومەت و دادگات هەبێت و لە هیچ بارودۆخێکدا هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی حکومەتەکان دوانەکەوێت ئێ ئەمانە لە کوردستان بوونیان نیە !
ناشیانەوێت هەبێت چونکە بوونی بنەماکانی دەوڵەتداری واتە کاڵبوونەوەی کۆڵەکەکانی خێڵگەرایی و لاوازبوونی سەرچاوەی دارایی خێزانە سیاسیە 
بازرگانەکان و نەمانی ڕۆڵیان لەساحەکەدا !

لە دەوڵەتداری ڕەشید دا

 کەس لەپڕێک دەوڵەمەند نابێت و هەڵناتۆقێ و نابێتە خاوەنی ملیارات دۆلار بەبێ ئەوەی بزانێ بەکرەیەک بکات بە کونی دەرزیەکەوە !
لە سیستمی دەوڵەتداریدا لێپرسینەوە. و شەفافیەت هەیە ئەمە لە بەرژەوەندی چەتەکاندا نیە !
خەڵکی کوردستان ئەبێت ئەوە بزانن کە ئەو هەموو کێشانەشی کە بۆ هاوڵاتیان دروست ئەکرێن جا کێشەکان نەتەوەیی ، ئابووری ، سیاسی ، کۆمەڵایەتی ، شارچێتی ، بڵاوکردنەوەی ترس و برسێتین ، هەموویان دەستکردن تەنها لەپێناو گەمژاندنی هاوڵاتیان و مانەوەی زیاتری خۆیانە و بەس !
بەسە خەڵکینە ئیتر باوەڕیان پێمەکەن بەموتڵەقی تەنانەت ئەگەر لەبەردەرگات بوەستن و
پێڵاویشت بۆ ڕیزبکەن !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست