<

حوكمی چەك و سەپاندنی بەسەر یاسادا

03/09/2025, 22:43 (GMT+1)
ئەوەی لە كوردستان ڕوودەدان شەڕی سیاسی یەكتر سیرنەوەیە،لەبری ئەوە شەڕی سەروەری یاسا بوایە وڵاتەكە لەوپەڕی خراپیدایە كۆمەڵگەكەی ئێمە لە ئاستێكی مەترسیدایە ئەوەێ لەم چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕووی دا هەر گرتنی شاسوار عەبدالواحید و حوكمی شێروان شێروانی و هێرش كردنە سەر لاهوری شێخ جەنگی و داخستنی دامودەزگاو كەناڵ و میدیاكانی نیشانی دا ڕوخانی سیستەمی دادوەریە داڕزینی هێزی ئەمنی و چەكداری كوردستانە, هەڵكوتانە سەر ڕكابەری خێزانی و سیاسی بەتانك و دابابە و بەكارهێنانی دادگا بۆ سەركونكردنی نەیارەكانت و نیشاندانی پاسەوانی دەست بەسەركراو وەك ودیلی جەنگ داخستنی میدیای دژ بەرت ئەخلاقی سیاسی و سەربەخۆی دادگا و پیشەی بونی هێزە چەكدارەكان بەتاڵ دەكاتەوە. 
دەسەڵاتی هەردوو حیزب تەنیا بیرو خەیاڵیان لەسەر بەكارهێنانی دادگایە و بۆ خاڵیكردنەوەی رقی خۆیان بەرامبەر چالاك و وان ڕۆژنامە نوسان و سیاسیە نەیارەكانی خۆیان .یاسا و دادگا ئێستا هەم ئامرازن هەم بانگەشەن و ڕۆڵی چەواشەكاریان پێدەگێڕن. تاوای نیشان بدەن ئەو كردەوە فاشیست و ناشارستانیانە هەوڵی چەسپاندنی یاسا و دادپەروەرین. هەڵبەتە زۆرێك لەوانەی لە دەسەڵات و لە بەشێكی ئۆپۆزسیۆنن بە ئاست جیاواز دەبوو زۆردەمێكە لە دادگا و زیندانەكاندا بونایە. سەربارە هەموو ئەوانەش پرسیارێكی تری جدی هەیە دەبێت بكرێت چۆن دەكرێ حیزبێكی ئۆپۆسزیۆن خاوەنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و هێزی چەكداری بێت.
كوردستان لەبەردەم مەترسیەكی گەورە دایە دادگاكان سەربەخۆ نین هێزە چەكدارەكان  هێزی كەسی و حیزبین نەك نیشتیمانی. لەبەر ئەوە سیستمی سیاسی و دوپایە ترسناكەكەن فەرمانڕەوای باشوری كوردستان لە جەوهەریاندا دژ بە هەموو بنەمایەكی دیموكراسی و بانگەشە ساختەكانی خۆیانن لە بارەی قەبوڵكردنی فرەی سیاسیەوە. ئەوانەی بە پێی كردەوە و تاوان و پێشێلكاری و گەندەڵیەكانیان لە باشوری كوردستاندا دەبوو ئێستا لە زیندان بونایە زۆرن. كە ئەمانە زۆربەی ئەوانە لەناو ڕوبەری سیاسی و حیزبیدا لە دەسەڵاتدان و هەرخۆیان وڵات و یاساكانیان لە دەستدایە. لەم بارەیەوە رێكخەری سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا حەڤدە كورسی پەرلەمانی كوردستان لە زینداندان دەستگیركردنی سەرۆكی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانیش بە هەڕەشە بۆ سەر ئازادی كاری سیاسی دەزانێت دەستگیركردنی سەرۆكی هێزە ئۆپۆسزیۆنەكان هەڕەشەیە بۆ سەر فرەی حیزبی و ئازادی كاری سیاسی.لەبەر ئەوە دەكرێت تۆ ڕەخنەگرێكی دەسەڵات بیت و بە تۆمەتی لێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی حكوم بدرێیت و تا كۆتای تەمەن لە ژور بكرێت. لەبەر ئەوە چۆن لە سی ساڵی ڕابردودا شكستمان هێنا ئەوا لە سی ساڵی داهاتوشدا شكست دێنین 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست