<

بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە، کاتێک دەڵێم

06/10/2025, 19:47 (GMT+1)
خەڵکێکی زۆری رۆژ هەڵاتی ناوەراست کێشەی دەرونییان هەیە، لەکۆمەڵگای کوردیدا، خەڵکی بەتایبەتی بەرادەیەکی بەرچاو کێشە دەرونییان هەیە، واتە نەخۆشی دەرونی مێژووییان هەیە. لە زانستی کێشەی دەرونیدا هەرچەندە بەیانی دەکەن، جیهان بەگشتی بەیەک رادە کێشەی دەرونیان هەیە، من بەڵام دەی  بینم لەو شوێنانەی ئاینی ئیسلام تێدا بەهێزە کێشەی دەرونی زۆرترە، لەبەر ئەوەی ئاین بەگشتی وەئاینی ئیسلام زۆرتر بیرکردنەوە بلۆک، میشکبەکار نە‌ێنان دەبێتە نەخۆشی دەماخی خەلیەکانی دەماخ لەماوەی زیاتر لەسەد سال بەکار بەهێنانی مراندنێتی.
لەکۆمەڵگایەکدا زانستی کۆمەڵایەتی تێدانەبێ، وەخەڵکی بێ ئاگابن لەکێشە دەرونییەکانیان، لەحاڵەتێکی ئاوادا، کێشە دەرونییەکانیان تێکەڵ بەپەروەردەی رۆژانە وسیاسەتەکەیان دەکەن.
لە خێزانێکدا کەسێک خۆی دەکوژێ، یان یەکێک لە خێزانەکەی دەکوژێ، مناڵێک باوکی دەکوژێ یان بەپێچەوانەوە یەکتری دەکوژن. 
لەشەری مەلای وجەلالیدا خەڵکی دەکوژرێ، لە پشت ئاشان زۆربەی شوعی راکەدووەکان لەدستی بەعسی دەکوژرێن. کوشتنی لەمجۆرە لە شیکردنەوەی کۆتایدا، تەنیا سیاسی نییە، بگرە بەشکە لە کیشەی دەرونی. 
میللەتی کورد لەکۆمەڵگایەکدا دەژین، بێ ئاگان لەکێشە دەرونییەکانیان. میللەتێک بەهۆی ئاینی ئیسلامەوە، کە عەقڵ تێدا بەکارنایە، تەنیا گووتنەوەی ئامۆژگارییەکانی خودا وپێغەمبەر بێت، هەروەها دوورن لەزانستی کێشەی دەرونی وزانستی کۆمەڵایەتییەوە، هەروەها شارەزانەبن لەزانستی پەروەردەوە، پەروەردە و(کێشەی دەرونی جینیتیک) تێکەڵ ئەبن. زانستی کێشەی دەرونی بەرێنمای گشتی بۆ هەموو کەسەکانی کۆمەڵ لەقووتابخانە ومیدیاکاندا باس نەکرێن، هەروەها شیکردنەوەی کێشە دەرونییەکان بەبەرنامە وزانیاری گشتی بۆکۆمەڵگا شینەکرێنەوە ونەخوێنرێن، خێزانەکانی کۆمەڵگاکە بەتایبەتی گەر کێشەی دەرونی جینیتیک وپشتاو پشت بەمیراتی هەیان بووبێ، رێنمای گەر نەکرێن لە کۆتایدا کێشەی دەرونی رەگ دادەکوتێ وکێشيی دەرونی بەربڵاو تر دەبێ. 
لە کوردستان بەمەرجێ خەڵکی گەر کێشەی دەرونیان هەبێ نازانن ولەكێشەکانیان ىی ئاگان، یان کێشەکانیان دەشارنەوە.
ئەدی بەچ ئینسافێک دووکەس بیر وباوەری سیاسییان یەک نەبێ، یەکتری بکوژن.
کێشە دەرونییەکانیان،لەزۆر بار ولێکدانەوەیاندا، کیشەکانیان دەیخەنە بان مللی پەروەردەیان، یان مللی سیاسەتێک کەباوەریان پێیەتی. کەسانی ڵیپرساو کاربەدەستانی دەسەڵاتی کوردی گەر کێشەی دەرونیان هەبێ، نایزانن وهەستی پێناکەن، یان دەیشارنەوە. خەڵکی نازانن سەرکردەکانیان کێشەی دەرونیانی قووڵیان هەیە. 
سەرەک پارتە سیاسییەکان، بۆ چارەسەری کێشە دەرونیەکانیان، نازانن پزشکی دەرونی بەکار بهێنن. زۆر بەی لەو خاوەن کێشانە دەیانەوێ داخ ونەخۆشی دەرونی ودڵیان بەکەسانی بێ هێزتر لەخۆیان برێژن. رەوشتێک ڵەو جۆرە
دەچێتە چوار چیوەی یەکێ لەنیشانەکانی کێشە دەرونییە باوەکانەوە. 
داخی دڵ ودەرونیان بەکەسانی بێ تاوان برێژن. هەمیشە هەوڵ بدەن، بۆ دڵ نەوای خۆیان، بێتاوانێک بدۆزنەوە، ئازارە دەرونییەکانیان بەو بێ تاوانەکەم بکەنەوە.
رفتارێک لەم جۆرە، لە کێشەی دەرونیدا بەلاتینی پێی هێژن:
PROGECTION واتە دەستە چەورەکەی خۆیان بەمللی بێتاوانێکدا بسرن.
شەری ئەدی نێوان مەلای وجەلالی جگە لەوەی کێشەیەکی سیاسی بوو.
سەرکردەکان توانیان کێشە دەرونییەکانیان، بەشەری ناوخۆ چارەسر بکەن. کێشەی ناوخۆی سیاسی لەبێ بەشێوەیەکی ئاسای دەگۆرن بۆشەری ناوخۆ و لەیکتر کوشن، تابتوانن کێشەدەرونییەکانیان لەخۆیان دوور بخەنەوە وبیکەنە چوارچێوەی شەری لەیەک کوشتن.
یەکێ لەوهۆکارانە دەیانەوێ بەشکاندی دڵ ودەرونی خەڵکانێکی بێتاوان لاوازتر لەخۆیان، کێشە دەرونییەکانیان چارەسەر بکەن. 
رۆژ نییە گوێبستی کوژرانی لاوێکی کورد نەبین. 
لەم یەک دوورۆژەی پێشودا بیستمان، لاوێکی بەخزمەت ودڵخۆشکەری شاری سڵیمانی بەروداویکی زۆر دڵتەزێن کۆچی دوای کردووە. بەناوی دکتۆر (زانیارهیوا).
من ناڵێم: کوژراوە یان خۆی کوشتووە، ئەوەندە دەڵێم لەهەردوو بارەکەدا پەیوەندی بە کێشەی دەرونی قووڵەوە هەیە.
ئەگەر خۆی کوشتبێ، یان 
ئەگەر کوشتبێتیان 
لە کۆتایدا دەڵیم:
ئەو کەسەی زانیاری ناسی بێ یان دیبێتی بۆی زۆر دڵ گران بووە.
من ئەم روداوە دڵ تەزێنە دەخەمە مللی دەسەڵات، کە گرنگی نادەن بە کێشەی دەرونی وە نەبوونی سەنتەری چارەسەری کیشەی دەونی.
ئەوانەی لەکوردستاندا، ئەمرۆ خۆیان بە پزشکی دەرونی دەزانن، زۆر لەدوای زانستەکەون.
کێشەی دەرونی وزانستی کێشەی دەرونی، پێویستە بەگشتی ببێتە بابەتێکی خەڵکی ولەهەموو قوژبنێکی شاراوەی کۆمەڵدا باسکرێ.
خەڵکی بەگشتی کەمێک لەکێشەی دەرونی تێبگەن، تا نەکەونە گرفتی خۆکوژی ویەکتر کوژییەوە. 
دوای هەمووسەرکردەیەکی نەخۆش دەرون نەکەون. 
زانیار ڵاوێکی ٣٣ ساڵی بوو، دڵخۆشکەر و دەست و دڵ رەنگین بوو، کارەکانی بەوردی دەبرد بەرێوە. زۆر بە هێمنی و لەسەرخۆیی کاری دەکرد. کەسێکە لەسەر شانی خۆی، خۆی دروست کردوە. لە هەرە لاوێتیەوە، تا گەیشتۆتە پلەی بەرێوەبەر پشتی بەخۆی بەستووە. هەمیشەدەم بەپێکەنین بووە.
بەداخێکی زۆرەوە، زۆرێک لەم جۆرەکەسانە لەبەر نەبوون گرنگی پێنەدانی کێشەی دەرونی، لەناو دەچن، هەرلەبەر نەبوونی سەنتەرێکی کێسەی دەرونی، بۆ ئەوانەی خۆیان دەکووژن، یان ئەوانەی خەلکی دەکووژن.
لە دوو حاڵەتەکەدا هەر یەکن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست