کێ کوردستانی بەم رۆژە گەیاند؟
17/10/2025, 19:15 (GMT+1)

لە دوای کەوتنی سەدام حوسێن لە دوو هەزار و سێوە تاوەک و ئێستا کوردستان کەوتۆتە ژێر دەستی دوو بنەماڵە، بارزانی کەوا سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات وە هەروەها تاڵەبانی کەوا سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان دەکات. بە پێی هەموو لێکۆڵینەوەکان و دەزگا نێودەوڵەتیەکان ئەم جوت بنەماڵەیە بەتەواوی دەستیان بەسەر سەروەت و سامانی وڵاتدا گرتووە و شکستیان هێناوە لە باشکردنی ژیانی خەڵک، بە پێی ڕاپۆڕتەکان ئەوان گەندەڵ و ناعەدالەت و بێ یاسایی هەرێم بەڕێوە دەبەن
تەنانەت لەدوای سی ساڵ لە هەژاری و بێکاری و خراپی کەرتی خزمەتگوزاری ئەمان نەوتی هەرێم بەکار دەهێنن تەنها بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن نەوەک بۆ خزمەتی میللەت.
کاتێک لە ساڵی نەوەتەکان یەکیەتی و پارتی دەستیان کرد بە شەڕی ناوخۆ کە ناسراوە بە شەڕی براکوژی، کوردستانیان دابەشکرد بەسەر دوو زۆن بەڵام دواتر پێک هاتن کەوا دەسەڵات دابەش بکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان
تەنانەت کاتێک هەرێمی کوردستان کەرکوکی لەدەست دا لە دوو هەزار و حەفدەدا زۆرێک لۆمەی جوت بنەماڵەیان کرد بۆ فرۆشتنی کەرکوک لە هەمان ساڵدا مەسعود بارزانی بێ شەرمانە سەربەخۆیی کوردستانی ڕاگەیان بێ گوێدان بە هیچ کەسێک لە ئەنجامدا نیوەی خاکی کوردستانی لەدەستدا جگە لە سەرشۆڕی و ڕسوایی بۆ خۆی و بنەماڵەی بارزانی و بەکوژدانی گەنجانی وڵات هیچی تری بەدەست نەهێنا
بە کورتیەکەی ئەو دوو بنەماڵەیە لە دەست بەسەرداگرتنی کوردستان لە دوو هەزار و سێوە جگە لە ئەشکەنجە دان و خراپکردنی ژیانی خەڵک زیاتر هیچی تریان نەکردووە.
هەردووک حیزبی پارتی و یەکیەتی تۆمەتبارن بە پێدانی کار و دەسەڵات تەنها بە کەسوکار و خێڵ و عەشیرەتی خۆیان تەنانەت گرینگترین پێگەی دەسەڵات نادەن بە کەسی ناو حیزبی خۆشیان، دەبێت لە هەمان خێل بێت.
لە کاتێکدا حکومەت دەڵێت کێشەی داراییمان هەیە لە هەمان کاتدا بەرپرسان لە شوێنی گران بەها دەژین لە دەرەوەی وڵات بە پارە و نەوتی میللەت.
لە دوو هەزارو شانزەوە فەرمانبەرانی کوردستان نیوەی موچەیان لێ بڕا تەنانەت بەشیکی زۆریان هەر پێ نەدرایەوە تاکو ئێستاش لە کاتێکدا حکومەت پارەی خەیاڵی بەدەست دەهێنێت لە فرۆشتنی نەوت بە کورتیەکەی پارەکە تەنها دەچێتە ناو گیفانی بەر پرسەکان.
هەروەک بینیمان لە چەندین ساڵی ڕابردوودا خۆپیشاندان کرا کەوا خەڵک داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن وەک کار، موچە گۆڕینی دەسەڵات، هەمیشە ناوی بارزانی و تاڵەبانی لەسەر دەمیان بوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و لۆمەی ئەوانیان کردووە . بەڵام جوت بنەماڵە بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە هێرشیان کردۆتە سەر هەرکەسێک دژی ئەوان قسە بکات،هەر کەسێک دەزگیر دەکەن کەوا دژی ئەمان ناڕازی بێت. تەنانەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەس ناوێرێت ناویان بهێنێت.لە ڕابردوو بینیومانە خەڵک دەزگیر دەکرێت بگرە دەکوژرێت هەروەک سەردەشت عوسمان. تەنها بە ناو هێنانیان لە ئینتەرنێت.
توندو تیژی و ئەشکەنجە
کاتێک خەڵک خۆپیشاندان دەکات هێزەکانی جوت بنەماڵە هێز بەکار دەهێنن بۆ ڕاگرتنیان بە لێدان و دەزگیرکردن و کوشتینان.بۆ نمونە کاتێک لە دووهەزار و بیست خۆپیشاندان کرا دژی گەندەڵی بەڵام دەسەڵات بە فیشەک وڵامی دانەوە ، نزیک نۆ کەس کوژران و سەدانی تر بریندار بوون.
هەمانشت ڕووی داوە بەسەر ڕۆژنامەنووسان ، ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆکان کەوا زیاتر دەنووسن لەسەر گەندەڵی هەڕەشەیان لێدەکرێت، دەسگیردەکرێن بگرە دەشکوژرێن هەروەک بینیمان لە ئێن ئاڕ تی کەوا کەناڵەکەیان لێ داخست چونکە پاڵپشتی خۆپیشاندەران بوو.
مەسود بارزانی لە دووهەزار و بیست هەندێک ڕۆژنامەوانی بە سیخوڕی دەرەکی ناوزەنگ کرد و ناردی بۆ زیندان لەدوای مەحکەمە کردنێکی نا عەدالەت. تەنانەت کۆمەڵانی مافی مرۆڤ دەڵێن هەردووک حیزب دەستیشیان گرتووە بەسەر دادگاکان، بۆ بێدەنگکردنی خەڵک بەکاریان دەهێنن.
کێن بەرپرسەکانی پارتی و بارزانی ؟
مەسود بارزانی کەوا سەرۆکی حکومەت بوو بۆ ماوەی دوانزە ساڵ
نێچیرڤان بارزانی کەوا سەرۆکی پێشوو بوو وە دەکاتە خوارزای مەسود بارزانی
مەسرور بارزانی سەرۆکی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوا تۆمەتبارکراوە بە بێدەنگکردنی ڕۆژنامەوانان و خۆپیشاندەران.
کێن بەرپرسەکانی یەکیەتی و تاڵەبانی
جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری یەکیەتی و سەرۆکی پێشوی عێراق لە کاتێکدا نوری مالیکی سەرۆک وەزیران بوو
قوباد تاڵەبانی کوری جەلال تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بوو
پاڤڵ تاڵەبانی کوڕی جەلال تاڵەبانی کەوا ئێستا سەرۆکی یەکیەتیە هاوسەرۆکی کوردستانیشە
بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی پێشوی کوردستان و سەرۆکی ڕابردووی عیراق کەوا تۆمەتبارکراوە بە گەندەڵی لە کابینەکەیدا.
زۆرینەی دەسەڵاتە باڵاکان سەر بە هەمان حیزبن
لە کۆتاییدا
کوردستان دەوڵەمەندە بە نوەت بەڵام زۆرینەی خەڵکەکەی بێ کارن، موچەیان دوا دەکەوێت شەقامەکان وێرانن کەرتی تەندروستی ڕوخاوە.
زۆرینەی کورد پێیان وایە ئەم دەسەڵاتدارانە دز و گەندەڵن پارەی میللەت دەبەن و گۆڕینی دەسەلات ڕەت دەکەنەوە. هێز بەکار دەهێنن بۆ بێدەنگ کردنی خۆپیشاندانی هەژارەکان هەر لە سەرەتای هاتنیان بەڵێنی چاکسازیان داوە بەڵام جگە لە درۆ زیاتر هیچی تریان نەکردووە.
تەنانەتت ڕپۆرتە نێودەوڵەتیەکان وەک ماحەدی واشنتۆن ، ئەل جەزیرە، چاودێری مافی مرۆڤ کەوا پارێزگاری لە ڕۆژنامەوانان و ئەوانە ئەکەن ژیانیان لە مەترسیدایە. دان بەوە دادەنێن کەوا هەردووک حیزب لەناو گەندەڵیەکی زۆر قووڵدان لە بەڕێوەبردنیاندا
بە کورتیەکەی حوکمڕانی جوت بنەماڵە لە کوردستان وەک سەروەت و سامانی خۆیان دەیبینن، خۆیانی پێ دەوڵەمەند دەکەن لە کاتێکدا خەڵک ئازار دەکێشێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











