<

عەبدوڵا ئۆجالان نەخۆشە ، پێویستی بە چارەسەرە

24/11/2025, 18:52 (GMT+1)

ئۆجالان و ئاپۆچیەکان و سەندرۆمی ستۆکهۆڵم 

سەندرۆمی ستۆکهۆڵم چیە ؟
ساڵی ۱۹۷۳ دوو دز لە شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید ئەچنە ناو بانکێکەوە و دەیانویست بانکەکە ببڕن و تاڵانی بکەن ، دواتر پۆلیس چووە ناو بانقەکەوەو دوو پیاوەکەش دەستیان کرد بە تەقەکردن و لەوێدا ژمارەیەک کارمەندی بانقەکەو چەند هاوڵاتەکیان بەبارمتە گرت لەو هاوڵاتیانەش ٤ کەسیان بە زۆر لە ژورێکدا دەست بەسەر کرد هەندێ جار تەقەمەنیان لێ دەبەستن و هەندێ جار ناچاریان دەکردن پەت بخەنە ملی خۆیان و هەندێکجاریش دەستدرێژیان دەکردنە سەریان بەڵام دواتر کە پۆلیس دەیویست بارمتە کراوەکان ئازاد بکات بارمتەکراوەکان ڕووبەڕووی پۆلیس ئەوەستانەوە
وە قسەو جنێوییان بە پۆلیسەکان دەوت و تەنانەت دواتر یەکێک لەو بارمتە کراوانە کە ئازاد کرابوو سندوقێکی دانا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و پارە بۆ ئەو کەسانەی ئەوانیان بە بارمتە گرتبوو ۰
واتە ستەملێکراوەکان عاشقی ستەمکارەکان ببون .
لە دواتردا ئەم حاڵەتە وەک نەخۆشی دەرونی ناسێندرا و ناوی لێنرا سەندرۆمی ستۆکهۆڵم 
بۆیە گەر ئێمەش بێین و دیقەت لە سایکۆلۆژیای ئاکار و گووتار و ڕەفتاری ئۆجالان و ئاپۆچیەکان بدەین بۆمان دەردەکەوێت کە هەمان نەخۆشییان هەیە با بۆتان ڕوون بکەمەوە 
ساڵانێکی زۆر بوو کە تورک وەک داگیرکەرێک ستەم و زۆرداریەکانی سەر کوردی چڕ کردبۆوە و کار گەیشتبوە ئەوەی تەنانەت کوردێک بۆی نەبوو بە زمانی دایک بدوێت و ئاپارتایتی ڕەگەزی دەکرد و کوردێک بۆی نەبوو بڵێت کوردم و زمان و کلتور و ڕەسەنایەتی کوردی لە شار و زێدی خۆیاندا قەدەغە کردبوو تەنانەت دەستی بردبوو بۆ دیمۆگرافیا و لەهەمانکاتیش جوگرافیای کوردستان و ناو و مێژووی کوردی سڕیبۆوە و کوردی کوردستانی ناو نابوو تورکی شاخاوی .
بۆ ناسین و زانینی مێژووی ئەو ستەم و زۆرداریە بۆ سەر کورد و مێژووی سەرهەڵدان و درووستبونی ئەو شۆڕشە چەکداریە بگەڕێنەوەی سەر زنجیرە نووسینە مێژووییەکەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس بەڕێز کەمال جەمال موختار کە بە ووردی و بە پشت بەستن بە بەڵگەنامەی وورد باس لەو مێژووە دەکات و 
کە لە ئێستادا لە باسکردنی ئەو مێژووەدا لە بەشی یازدەهەمیندایە و لە خوارەوە لینکەکەیتان بۆ دادەنێم ..
لینکی کوردستانپۆست :
لینکی فەیسبووک :
هەر بەو هۆکارە ئۆجالان پاش ئەو ستەم و زۆرداریەی لە سەر کورد هەبوو لەلایەن تورکی داگیرکەری کوردستانەوە و هات و ڕێکخراوێکی چەکداری کوردی درووست کرد بۆ ڕوبەروبونەوەی تورک بە فکرەی کوردستان و دەوڵەت نەتەوەی کوردی ، تورکەکان لە ڕق و کینە و زۆرداریاندا نەهاتن بڵێن ئەمە گروپێکی کوردین و بەرهەڵستی دەکەن بەڵکو ووتیان ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لە تورکیادا درووست بوە و ئۆپراسیۆنی دژی تیرۆری دەستپێکرد ،...
ئەوەبوو بە هەزارەها کەس لە ئۆپراسیۆنەکانی وەک خۆیان ناوی لێدەنێن ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر ، بون بە قوربانی و دەیان و هەزاران گوندی کوردی باکوور خاپور کران و هەزاران کەس خرانە زیندانەکانەوە تا لە کۆتایدا ئۆجالان بە یاریەکی مخابەراتی دەستگیر دەکرێت و دەهێندرێتەوە کوردستانی باکوور کە ئێستا بە داگیرکراوی ناوی تورکیایە ، بەڵام.ئەوەی سەیرە ئۆجالان پاش ئەم هەموو ناڕەحەتی و زیندانی و ڕاگواستن و بینین و بیستنی شەهید بوونی ئەو هەموو گەنج و لاوە کوردە و لە ساڵی ٢٠٠٣ بە بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو بیرۆکەی دەوڵەت نەتەوەی هەڵوەشاندەوە و لەجێگەی بیرۆکەی ئاشتی و پێکەوە ژیانی دانا ووردە ووردە ئەم فکرەیە بوە جێی بایەخی تورک و دەزگای هەواڵگری تورک و پەرەی پێدرا و تا لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ ئۆجالان ڕایگەیاند کە دەبێت پ.ک.ک چەک دابنێت و کۆتایی بە شۆڕشی چەکداری نزیکە نیو سەدەی کورد لە باکوور کە کورد ناوی دەهێنێت و تورک بە ئۆپراسیۆنی تیرۆر ناوی دەهێنێت بهێنێت لە باکوری کوردستان .
ئۆجالان بەمەشەوە نەوەستا و ووتی کوردەکان دەبێت ئینتگراسیۆن بکەن و وەک ئۆجالان لە پەیامەکەیدا دەڵێت تورکتان لە خۆتان خۆشتر بوێت و لەگەڵ تورکدا ببن بە برا .
تەنانەت لە نوێترین لێدوانی ئۆجالان و سەرانی کوردی باکوور بە کوژراوەکانی تورک ناڕەحەت دەبن و بە شەهید ناویان دەبەن..!! 
ئینتگراسیۆن بە واتەی ئیندیماج و خۆ تواندنەوەی نەتەوەیەک لە ناو نەتەوەیەکی دیکەدا واتە تۆ کوردیت بەڵام لە ناو تورکیادا و وەک تورکێک هەستیت و دانیشیت و چیتر شتێک نەماوە بە ناوی نەتەوەی کورد و وەک خۆیان دەڵێن ئەو ناوە باوی نەماوە لە کاتێکدا هەموو دەوڵەتانی جیهان دەوڵەت نەتەوەیە ئیتر نازانم بۆ لە شانسی کورد باوی نەماوە و بەسەرچوە ؟!! هەر بەو هۆکارانەش بە پێی نزیکایەتی ئاکار و ڕەفتاری ئۆجالان و ئاپۆچیەکان بۆمان دەردەکەوێت کە ئۆجالان و ئاپۆچی ستەملێکراو عاشقی ستەمکارەکەیان بوون کە تورکی داگیرکەرە و تووشی سەندرۆمی ستۆکهۆڵم بوون .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست