<

گەمەی پشتڕاستکردنەوەی ڕۆحی سەلاحەدین

30/11/2025, 21:55 (GMT+1)
وەک دەبینین و دەبیستین ئاپۆ هەتا دێت سازش دەکات بەڵکو بەرپرسانی تورک وەک یەکێک لە خۆیان قبوڵی بکەن واتە کامالیستێک کە تەواو بەرگریی لە تورکبوون دەکات وەک هێزێکی زاڵ و قبوڵکردنی کورد بە هیچ، خۆ ئەگەر ئەوان بەو هیچە ڕازی نابن ئەوا مەسعود و بنەماڵاکەی ئامادەن لەوان کەمتر قبوڵ بکەن، واتە کاتێک جەندرمەیەکی تورک پێشمەرگەکانی دەکوژن ئەوان تەقەیان لێ ناکەن . 
جارە جارە گەریلایەک لە قەندیلەوە وتەیەکی جوان دەبێژێت و سەرمان تۆزێک بەرزۆ دەکا؛
- ئێمە هەر گیز لێبوردن قبوڵ ناکەین چونکا  ئێمە تاوانمان نەکردوە.
ئاپۆ بە ئاشکرا بە تورکیا دەڵێت ئاگادار بن هيزە بیانیەکان دەیانەوێت یارمەتی کورد بدەن ئەوەش لە قازانجی ئێوەی تورک نیە بۆیەکا ئێمە دەستبەرداری داواکاریەکانمان دەبین بۆ پاراستنی تورک و تورکیا، بۆ ئەمەش داوا لە کوردان دەکەم با بە بڕنەوەکانیان وەک جاران بەرگری لە خۆیان بکەن  و یارمەتی لە بیانیەکان وەرنەگرن. 

لەم کەین و بەینەدا شتی سەمەرە ڕوو دەدەن؛

مەزڵوم عەبدی باوەش دەکات بە مەسرور بارزانیا!!!
ژنێکی تورک کێشی کەمی کردوە لە داخی یرکگرتوویی کوردان!!!
ئیلهام ئەحمەد کە دەیگووت ئیسرائیل تەنها وڵاتی دیموکراسیە لە ناوچەکەدا ئێستا سەردانی تورکیا دەکات و دەڵێت لەگەڵ تورکیادا خاڵی هاوبەشمان هەیە. 
میدیای تورک دەڵێت سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی پێویستی بە سەرۆک بارزانیە هەتاوەکو مۆدێلی جاشایەتیان بۆ بگوێزێتەوە بۆ تورکیا.
کەس باسی پاڤڵ ناکات و لە یاریەکە چۆتە دەرەوە، تەنها غازەکەی بە دەستەوە ماوە کەچی بۆمبارانی غازەکەشی دەکەن. دەبێت لە کاردانەوە و تۆڵەی پاڤڵ بترسین وەک شەست و شەش. 
هەموو کەس دەزانێت گەمەکە گەمەی نێوان ئیسرائیل و تورکیایە؛ کێ دەیباتەوە؟
هەردوکیان یاری لەسەر سەلاحەدینی ئەیوبی دەکەن کە ڕوون نیە ئایا بەڕاستی هەوڵی دەوڵەتێکی کوردیی داوە یان تەنها مەبەسی ڕزگارکردنی قودسی بوو؟
ئەم گەمەیە پشتڕاسکردنەوەی ڕۆحی سەلاحەدینە. ئەوەتا ئاڵای کوردستانیش لە غەزە بەرزدەکرێتەوە.
یاریەکە تەواو گەرمە و هەر یەکەیان دەیەوێت فێڵ لەوی تر بکات، بەڵام ئەوەی ڕوونە لەم یاریەدا ئەوەیە ئەگەر تورکیا لەگەڵ کورداندا ڕوون نیە و هێشتا هیچ هەنگاوێکی نەناوە،  ئیسرائیلیش بە ئاشکرا هیچی بۆ کوردان پێ نیە جگە لە دژایەتی کردنی تورکیا نەبێت،  بەڵام کوردان بە پێچەوانەی ئەوانەوە زۆر  ڕاستگۆن واتە وەک هەمیشە ساویلکەن و هیچ داواکاریەکیان نیە جگە لە چەند تیۆریەکی فەلسەفیی کە ئەوان تەقەی مێشکیان پێی دێت. تەنها داواکاریەک کە هەبێت هەسەدەیە لە دیمەشق بەڵام وەها دیارە ئەوەش دەکەن بە قوربانیی ئاشتی لە تورکیا.
ئەمەریکاش هەر هێز ڕەوانەی سوریا دەکات!!! ئەو ئەمەریکایەی عەفرینی وەک کەرکوک فرۆشت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست