رەخنە و رادەربڕین
03/12/2025, 0:09 (GMT+1)

هەموومان هەقی رەخنەو رادەربرینی خۆمان هەیە. لە ئەمرۆدا چ کەسێک زۆر لەکەس ناکەت، جۆن بیر دەکاتەوە وچۆن رای خۆی دەردەبرێ. جگە: لەناخی کیشەکاندا، هاوکێشەیەک هەیە تێکەڵە لەگەڵ میدیا، پەروەردە ودەسەڵات، ئەو هاوکێشەیە بەزۆر بیری خەڵکی دەگۆرن، بەمەرجێک کەسەکان شارەزای میژووی فەلسەفە وبیرکردنەوە نەبن. بۆیە مرۆڤی ئەمرۆی جیهان، پیویستە پەروەردە وفەلسەفە لەسەر یەک خەتی مووازی بخوێنن، تابتوانی بەقووڵی بیر بکەنەوە. مارکس بۆ من، هەروەها هەر هەموو ئەوانەی خۆیان بە مارکسی، لینینی و چ وچ ئەزانن، حەقی خۆیانە ورێزیان وەبان چاوم. کێشەکان بەمەرجێ لە چوار چێوەی رەخنە وگفتوگۆدابن. من بەش بەحاڵی خۆم چ کەس بەسەرکردە وبەرێ بەری خۆمیان نازانم، مەگەر مووچەخۆریان بم، یان بەکرێ گیراویانبم. مارکس لە ساڵەکانی سەرەتای حەفتاکان کتێبەکانی زۆر دەمخوێندەوە. بۆ من کەسێکی لێهاتوو بوە، بەشداری لە شۆرشی بیردۆزی کردووە، بەڵام نەفەیلەسوفەمە ونەسەرکردەی بیر وباوەرمە. بیر وباوەر بەگوێری ومقیاسی فەلسفە جەقیوونییە: لە نێو ئەو ئاوی خۆتی تێدا دەشۆیت، دووکەرەت لە هەمان ئاودا ناتوانی خۆتی تێدا بشۆی. چونکە نە ئاوەکە وەک خۆی دەمینێتەوە، نەتۆ وک هەناسەیە لەمەوە بەر دەمێنیتەوە. هۆردووکتان گۆراون ودەگۆرێن، چونکە؛ بیر وبیرکردنەوە بەردەوامن ولەگۆراندان. من کەس بەشێخ نەهرۆی خۆم ناکەم ونازانم. لەخوێندەومدا وە لەگۆراندا بەردەوامدەبم. خۆم شێخ نەهرۆی خۆمم، خۆم شێخ نەهرۆی خۆم دروست دەکەم، لەگەڵ رۆژگاردا بیرم ئەگۆرم. بیرێکی وا، مانای ئەوەنییە، هەرکەسێک بەتەنیاو بە جودا بیردەکاتەوە، نەخێر هەموومان بەیەکەوە نەبێ ناتوانین، بیر بکەینەوە، کەسمان ناکەین بەسەرکردی خۆمان، تافێرمان بکات چۆن بیر بکەینەوە.
هەرکەسێ بوو بەرەمز وسەمبۆڵ، بۆمن دەبێتە بەشێک لە دەسەڵات. ئارەزووی خۆیانە شوێن کەوتۆکانی بەڵام من شوێن کەوتووی کەس نیم. مرۆڤ لەو رۆژەی بوونی هەیە، بیری دەکاتەوە بەردەوامە لەبیر کردنەوە دایە. بۆ زانیاری زیاتر، بابەتی سەمبۆڵ وسەمبۆلیزم، لە کۆمێنتا گفتوگۆی لەسەر ناکرێ. مارکسی ولینینی داتاشینی ساتالین بوون، پێشی ١٩٢٠ مارکسی لینینی بوونیان نە بوون، ئەوان وبیر وباوەریان هەبوون، بەڵام بیرێ نەبوو بەناوی مارکسیزم ولینینیزم. ئەلسکەندەر پێغەمبەرێکی بەناوی عیسا بۆ دەوڵەتی رۆمای داتاشی. عەباسییە کان موحەمەدیان داتاشی بۆ دەوڵەتی عەباسی. ستالین نیوو سەدە حوکمی بەناوی (مارکس ولینین)ەوە کرد، کە خۆی دایتاشیبوون. هەموو داهێنانێک مێژووی خۆی هەیە، واتە؛ کەسەکە داهێنەرەکان، بگرە بەشداریان تێداکردووە، داهێنانەکان مێژوویان هەیە. جۆری تابلۆ کێشان، جۆری شانۆ گەری، ماتماتیک وفیزیا، هەموو ئەوزانستانە دەتوانین سەردەمانیک بەشداری تێدا بکەین، بەڵام ناتوانی میژوەکانیان بسرینەوە وبیکەین بەناوی خۆمانەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











