<

20 -12 ڕۆژی جیهانی یەکـدەنگی و یەکـڕیزی

21/12/2025, 20:33 (GMT+1)
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی٢٠ی١٢ەیان بە ڕۆژی جیهانی یەکـدەنگی و یەکـڕیزی ناساندووە تا بیری مرۆڤایەتی بخەنەوە کە:پێکەوە بەهێزترین،وە بەدیهێنانی مافی مرۆڤ و ئاشتی و یەکسانی پێویستی بە کردەوەی بەکۆمەڵ هەیە،وە تیشك خستنە سەر یارمەتیدانی یەکتر وەک چۆن مرۆڤێک چارەسەری برینەکانی دەکات گەر لە هەر ئەندامێکی جەستەی هەبێت جیاوازی ناکات.
لەم ڕۆژەدا ئەمەوێت پیرۆزبایی تایبەت لەو حزبانە بکەم کە بەدوای ناوی حزبەکانیاندا پاشگری ئیسلامی دێت،وەک چۆن سایەق شاحینەیەک بەدوای خۆیدا تەنکەرە نەوتێک ڕادەکێشێت.
ئەمەوێت پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی یەکگرتوو کۆمەڵ و بزوتنەوە بکەم کە گوایە بنچینە و مبدءیان ئیسلام بوونە و کەچی هەتا ئەمڕۆ ئامادەنەبوون پێکەوە یەکدەنگی و یەکڕیزی هەڵبژێرن و دەست لەناودەستبن،هەر بۆیە پاشگری ئیسلامی بۆ حزبەکانیان وەک پاشگری تەنکەرە نەوتێک وایە بۆ شۆفێرێکی شاحینە و تەنها بۆ گیرفان پڕ کردن و خۆ دەوڵەمەندکردنە.
کەواتە ئەوەی ڕوونە...
لەڕووی بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیا،ئێوە ئیسلامین.
وە لەڕووی پۆڵەتیک،ئێوە ئۆپۆزسیۆنن.
بەڵام...
چ ڕێگرێك هەیە ئێوە یەک نەگرن بە دەر لە بەرژەوەندییە ماددییەکان؟
کەواتە بە ڕوونی دیارە کە...
 بەرژەوەندی ماددی لەلای ئێوە لەپێش ئۆپۆزسیۆنبوون و ئیسلامی بوونە.
وە سەرەنجام...
 ئێوە (بازرگانی ئیسلامی بەرەی ئۆپۆزسیۆنن).
ئەبێت چەندە پیس و قێزەونبێت بازرگانێک کە بازرگانی بە بیرو باوەڕ و سیاسەتەوە بکات؟!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست