کێ شارەزایە لە ئاین وئاینی ئیسلامدا؟
30/12/2025, 0:23 (GMT+1)

کەسێک شارەزای لە قوورعان وقسەکانی(حەدیسی) پیغەمبەردا هەبێ، مانا ئەوە نییە شارەزای ئاینی ئسلام وئاینەکانیتردا هەیە. قورعان تەنیا کیتابێکە ئەگەر باش بێ یان خراپ، خەڵک بیزانێ چ لەشارەزابوونی لەئاینی وئاینی ئیسلامدا فرەتر ناکات. مرۆڤ ئەمرۆ بۆ خۆفێرکردن زۆر سەرچاوەی زانییاری لەبەر دەمدا هەیە. مرۆڤ شارەزای قورعان ىن، مانای ئەوەنیە لە ئاینی ئیسلامدا شارەزابن. ئاینی ئیسلام لەبنەرەتدا چ نییە دەستورێکی سیاسی دەوڵەتی نەبێت. کە شەریعەتی ئاینی ئیسلامی پێدەوترێ، دەستور ویاسای بەرەێوە بردنی کۆمەڵگایە. کۆمڵگا لەدوای شۆرشی فەرەنسییەوە، یاسا ودادوەری لەکۆمەڵگادا جودا بۆوە. یاسا چووە خانەیەکی تایبەتییەوە، یاسا ودادگای ناونرا، دادگا وەک بەشێک سەرەکی لەکۆمەڵگە ولە دەوڵەتدا بەجودا دامەزرا.
لەئاین و ئاینی ئیسلامدا شارەزابوون کەس ناتوانێ هەبێت، بەمەرجێ:
شارەزا لەم بابەتانەی خوارەوەدا، ئەگەر نەبێت.
١- مێژووی مرۆڤایەتی. مرۆڤ بە بەراوردی لەگەڵ ئاژەڵەکانی تردا، لە ئاژەڵێکی پێشکەوتۆوە، بەهۆی بەکۆمەڵ وکارکردنی لەگەڵ یەکتریدا، تێکەڵاوی لەگەڵ زەوی وئاو هەوادا بۆ ژیان بەکار هێنانیان. کارکردنی بەکۆمەڵ گەلییەوە، گەیشتنە سنورێک کۆمەلگای پێک بهێنن. کۆمەڵگا هەروەها لە پرۆسوسی رۆژگار وتێکەڵاوی وکارکردن لەگەڵ یەکتریدا دەوڵەت ویاسای هاوردە کایەوە. یاسا بۆ کۆمەڵگا پێویستی بە یاسا ودادگا بوو، پاش ماوەیەکی زۆر کورت، لەکۆمەڵگادا پێویستیەکی زۆر زەروری بوو. بۆ بەرێوەبردنی کۆمڵگا یاسا لەکۆمەڵگادا جودا بۆوە. یاسا چووە خانەیەکی تایبەتییەوە ودامەزرا، پاشان دادگای ناونرا، دادگا بووە بەشێکی گرنگ وکۆڵەکەیەکی گرنگ وگەورە وجودا لەدەوڵەت.
٢- مێژووی بیر وفەلسەفە. بەتایبەتی لەئاینی میترایی بەدواوە، فەلسەفە ٣٥٠٠ ساڵ بەر لە ئەمرۆ گەیشتە خاڵێک، لەورۆژەوە تا ئەمرۆ باسی لێوە بکەین وکاری تێێدا بکەین . ئاینی میترای، دابەش بەسەر بیری زەردەشتی، یەزیدی بوودیستدا بوو. ئاینەکان ئاینی ئاسمانی نەبوون ئاینی بیردۆزی ئاینی بیری مرۆڤەکان بوون. وەک زەردەشت، یەزیدی وبودیست ئاینی بیری مرۆڤ بوون. فەلسەفە بەهۆیانەوە هاتە کایەوە لەسەر دەستی فەیلەسوفەکانی ئەودەمە ژییانەوە. فەیلەسوفەکان کارێکی زۆریان لەبیر وفەلسەفەدا کرد، دوابەدوای هاتنی ئاینی زەردەشتی رۆژگارێک هاتە پێشەوە، فەیلەسوفێکی زۆرهاتنەکایەوە کە باسیان لەمادە دەکرد گەردن بە مادە دەشوبهان. تاهاتنی فەیلەسوفی مەزن سوکرات پێنج سەدە پێش زاین بوو. هاتنی سوکرات شۆرشێکی گەورەی بیردۆزی بوو، چونکە بیر وفەلسەفەی لەدراسەتی مادە وغەیبیات وئاسمانەوە بۆ سەر زەوی وناو کۆمڵگای گوواستەوە. فەلسەفە لەورۆژە بەدواوە بیری لەکۆمەڵ وکۆمەڵگا ئەکردەوە.
فەلسەفە بووە ئامرازێ بۆ بیرکردنەوە لەئامانجی کۆمەڵ پێش خستنیدا، فەلسەفە چونکە مرۆڤی فێری بیرکردنەوە دەکات، چ نوسراو چ قسەیەک نەڵێتەوە بەبێ ئەوەی بیری لێ نەکاتەوە، بیرکردنەوە لەسەر هەر بابەتیک زانیارییەک هەیە دەبێ فێری بێ. لە فەلسەفەی فەیلەسوفی ئەڵمانی کانت دا دەڵی، بۆ هەر نوسراوێک کە بۆت نمایش دەکەن، پێویستە بەدواچوون وشیکردنەوە وتیۆرییەکانی لێ دەربهێنین بۆ ئەوەی بتوانی بەمیشکێکی رەخنەگرانەوە، لەنووسراوەکان، بەگوێرەی رۆژگار لێیان بروانین.گوێیان بۆ بگری.
مرۆڤ پێویستە هەرگیز گوێرایەڵی نوسراوێکی ئەمادەکراو نەىێ، ئەگەر بەچاوێکی رخنەوە سەیری نەکات.
فەیلەسوفەکانی پێش سوکرات ودوای سوکرات، هەروەها زانیاری لەسەریان، مەرجی بنەرەتیە بۆ لەئاین وئاینی ئیسلام شارەزا بوون. فەلسەفە کاتێک ئیسلام هات قەدەغەی کرد، زۆربەی فەیلەسوفەکانی ئیسلام لەدەوڵەتی عەباسیدا شەهیدکران، چونکە فەلسەفە فێری خەڵکی دەکرد بیربکەنەوە، بیری ئامادەکراو رەتکەنەوە، هەر بیرووباوەرێک مرۆڤ پێویستە بیری لێبکاتەوە ومرۆڤ بیکاتە یاسای ژیانی، بیرلیکردنەوە لەسەر هەربابەتێک دێتە رێگای بەچاوی پشکنین بیری لێبکاتەوە. ٣- مێژووی دەسەڵات ودەوڵەت. بەهاتنی خودای تاقانە. (دەوڵەتی تاقانە دروست بوون. دەوڵەت ودەوڵەت داری بەیاسا دروست بوون) بەیاسای کۆمەڵایەتی وشەریعەت(خودای تاقانە)و(شەریعەتی تاقانە) بوون. مەرجێکیتری شارەزابوون لە ئاین ولەئاینی ئیسلام، خوای تاقانە، دەوڵەتی تاقانە، پاشا یان پێغەمبەری تاقانە، هاتنەکایەوە.
٤- مێژووی سۆمەر وبابلیەکان وئاشورییەکان وساسانییەکان. بەشێکن لەمیژووی دەوڵەتەکان. زانیاری ئیسلام تەنیا زانیاری قورعانییە، قورعان بەشێکی زۆر کەمە لەیاساکانی حامورابی، ئەوەی گرنگە بۆزانیاری وشارەزابوونی مرۆڤ لەئاین ولەئاینی ئیسلام، پێویستە لەیاساکانی حامورابی شارەزابوونێتی. شارەزابونی هەر کەسێک لەئاین پێویستی بە(یاساکانی حامورابی)یە، لە گەڵ (دەسەڵاتی بابل)ە، دەسەڵاتی بابل، تا فەلەستین وسوریای بۆ بەهێزکردن وفراون کردنی بابل داگیر کرد. سوریاو فەلەستین وخواروی تورکیای داگیر کرد.
کیتابی قورعان وتەفسیرەکانی ئەو کەسەی لەبەری بکات مانای ئەوەنییە، شارەزای ئاین وئاینی ئیسلام دەبێ. ئەوانە پێیان ئەڵێن: مەلاکان بەمەرجێ شارەزای لە قورعان وحەدیسدا هەبن، پێیان دەوترێ مەلا، بەڵام زانیاریان لە چ ئاینێکدا نییە. مرۆڤەکانی شارەزاییان لەفەلسەفە ومێژووی بیردۆزیدا وزانستی کۆمەڵایەتیدا نەبێ وەک قازی کوێر بۆڵە بۆڵ دەکەن چ زانیاریەکیا نییە. ناتوان چ کەس فێری زانیاری کۆمەڵایەتی و ئاینی بکەن. بۆیە خەریکی نەزانی درۆکردن بەناوی ئاینی
ئیسلامەوە، ئەم فێنۆمێنە لە هەموو ئاینەکاندا هەیە، هەندێ واعیز بەناوی ئاینەوە درۆدەکەن/
کەسانی شارەزا لە ئایندا . فەیلەسوف وکەسە زاناکان لە وڵاتە ئیسلامییەکاندا کەسانێک بوون بەدزی دەوڵەتی ئیسلامییەوە کاریان کردووە. دەوڵەتە ئیسلامییەکاندا ئەوەی بیری کردۆتەوە شەهیدیان کردون؛ وەک حەلاج وئەوانیت هەموویانیان شەهیدکردوون.
فەلسەفە چونکە لە ئیسلامدا قاچاخ بوو، قاچاخە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











