<

ئێمە بۆچی دەترسین لەوەی وڵاتی خۆمان هەبێت؟

02/02/2026, 19:53 (GMT+1)
دروستکردنی دەوڵەت بۆ زۆر نەتەوە هۆکاری شانازی و سەربەخۆییە، بەڵام بۆ ئێمە نا ، هەروەها هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێشە. ئەم ترسە لە هۆکارێکی سادەوەنایەت ، بەڵکو کۆمەڵێک هۆکاری مێژوویی، سیاسی، دەروونی و کۆمەڵایەتی پێکەوە تێکەڵبوون و بوونە بە بەشێک لە بیرکردنەوەی گشتیی ئێمە.
مێژووی ئێمە پڕە لە شکاندن، خیانەت و شەڕی یەکترلەناوخۆماندا ، هەموو جارێک کە هیوای سەربەخۆیی دروست بووە، بە خوێن ئاودراوە و خەریک بووە لەکەنارەکانی ڕزگاری نزیک بووینەتەوە لەوکاتەدا بە دەستی هێزە گەورەکان تێکدراوە. ئەم مێژووە ترسێکی قووڵی لە ناخی کۆمەڵگا ی ئێمەدا دروست کردووە. ترسی دووبارەکردنەوەی شکستی ڕابردوو. بۆیە زۆر جارخەڵک پێیان باشترە ، ووڵاتماننەبێت  چاکترە لەوەینەتوانین بەرگری لێبکەین.
لە ناو خۆماندا ئێمە زۆر جار لە یەکتر تێناگەین ،لەکاتە قورسەکاندا ، دەپرسین داخۆ یەکێتی دەست دەدات بۆ ئەم قۆناغە ؟ هەر ئەم دۆخە وای کردووە کە پرسیاری  ئەوەبکەین ئایا ئێمە ئامادەین بۆ دەوڵەت دروستکردن ؟
هەربۆیە ووڵات درووستکردن لای ئێمە  ببێتە پرسیارێکی ترسناک . خەڵک دەترسێت لەوەی دەوڵەتێک دروست بکەین، بەڵام لەناو خۆماندا دووبارە دەوڵەتی بچووک و شەڕی ناوخۆ دروست بکەین و ببینەچەند زۆنێکی ناشرین و ئێسکی یەکتر بهاڕین .
سیاسەت و دەسەڵات و ئەزموونی خەڵک لە دەسەڵات هێندە تاڵە. کاتێک دەسەڵات دەبێتە هۆکاری دزی، و سەرکوت و گەندەڵی و لەشکرکێشی و هێنانی سوپای داگیرکەر بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەت تێک بشکێنی . مێژووی ئێمە پڕێتی لەو مێژووە قێزەونە ،بۆیە خەڵک ناچارە بپرسێت: ئایا دەوڵەتی خۆمان جیاواز دەبێت؟ 
لێرەدا ئەگەر وەڵامەکە ڕوون نەبێت، ترس دروست دەبێت، نە هیوا بەداهاتووی نیشتمانێکی ئازاد  .
فشاری دەرەکی ووڵاتانی دەوروبەر و هێزە گەورەکان زۆر جار ناهێڵن بیر لە سەربەخۆیی بکەینەوە ئەوان ناپرسن ئێمە چیمان دەوێت ؟هەرئەم فشاریە لەگەڵ مەترسی شەڕ، گەمارۆ و تێکشکاندنی ئابووری، ترسەکە ناچارت دەکات  کە سەری کاسمان  بنێینەوە  هەربۆیە خەڵک دەڵێت: ئایا دەوڵەتێک ئەوە دەهێنێت کە ژیانمان تێیدا سەختتر بێت ؟
بەڵام لە ڕاستیدا، ئەم ترسە هەمووی نیشانەی نەبوونی خواست نیە،  زۆرجار نیشانەی قووڵی ئەو خواستەیە. ئێمە دەترسین، چونکە ئەم خەونە گەورەیە. چونکە دەزانین دەوڵەت تەنها ئاڵا و سنوور نیە، بەڵکو بەرپرسیاریەتی، دادپەروەری، و ئامادەبوونی کۆمەڵگایە. ئەگەر ئێمە بتوانین ترسەکانمان بگۆڕین بۆ پرسیار و پرسیارەکان بگۆڕین بۆ پلان و هۆشیاری، ئەوا دەوڵەت لە خەونێکی دوورەوە دەبێتە ئامانجێکی ڕاستەقینە.
 سەربەخۆیی لە یەک ڕۆژدا نایەت، بەڵکو لە گۆڕینی بیرکردنەوەدا دەست پێدەکات.
لە کۆتاییدا، شایەت  پرسیاری ڕاست ئەوە نەبێت کە"بۆچی ئێمە  دەترسین"بەڵکو ئەوە بێت: چۆن فێربین ترسەکانمان بکەین بە هێز؟
ئێمە بۆچی دەترسین لەوەی ووڵاتی خۆمان هەبێت؟
لە جیهانێکدا کە سەربەخۆیی بۆ زۆر نەتەوە بنەمای شانازی و ناسنامەیە، پرسیارێک هەیە کە هێشتا لە ناو کۆمەڵگای ئێمەدا بە قووڵی دەهێنرێت: بۆچی هەر کاتێک باس لە دروستکردنی دەوڵەت دەکرێت، ترس لەگەڵ هیواماندا دێت؟
ئەم ترسە سادە نیە و لە تاکێکدا دروست نەبووە. بنەمای ئەوە لە مێژوویەکی تاڵدا دایە؛ مێژووی شکاندن، داگیرکاری و نەهێشتنی ماف. ئەزموونەکان فێری ئێمەیان کردووە کە هەر هیوایەک بە ئاسانی دەکرێت بە شکستی گەورە بشکێتەوە بەسەرماندا . بۆیە زۆر جار خەڵک لە خۆی قبوڵ دەکات کە نەتەوەیەکی “بێ دەوڵەت” بێت چونکە ئەوەیان بە کەم ‌مەترسی‌ تردەبینن.
لە لایەکی ترەوە، کێشەی یەکێتی ناوخۆیمان هەیە. ناکۆکی سیاسی، شەڕی دەسەڵات و بەرژەوەندی تایبەتی چەند خێڵێکی داماو کە ئەم شێوە داگیرکرنی لۆکاڵە بۆتە  بازرگانییەکی  بەبەرهەم بۆیان و  متمانەی نێوان خەڵک لاواز کردووە. ئەمەش پرسیارێکی گرنگ دروست دەکات: ئایا ئێمە ئامادەین بۆ دەوڵەتێک کە بنەمای دادپەروەری و یاسا بێت؟ ئەگەر وەڵامەکە ڕوون نەبێت، ترس شوێنی هیوای دەگرێتەوە.
هۆکارێکی تر بریتییە لە ئەزموونی تاڵی خەڵک لەگەڵ دەسەڵاتداراندا . کاتێک دەسەڵات بە هۆکاری سەرکوت و دزی و نادادپەروەری ناسراوە و دەیبینین  باوەڕکردن بە دەوڵەتی خۆمان ئاسان نیە.
 زۆر کەس دەترسێت کە دەوڵەتی داهاتوو جیاواز نەبێت لە ئەو سیستمانەی کە پێشتر ژیانیان تێیدا کردووە.
لە هەمان کاتدا، فشاری دەرەکی و مەترسییەکانی ناوچەکەش نابێت پشتگوێ بخرێن. مەترسی شەڕ، گەمارۆی ئابووری و تێکشکاندنی ئارامی، وای کردووە کە سەربەخۆیی لە هەندێک چاوەڕوانی خەڵکدا ببێتە مەترسی ڕاستەقینە ، نە هیوای ژیانێکی باشتر لەناو دەولەتێکی سەربەخۆی کوردستاندا .
 بیرمان نەچێت کە  ئەم ترسە بە مانای نەبوونی خواست نیە. بە پێچەوانەوە، زۆرجار نیشانەی قووڵی ئەو خەونەیە کە لە ناخی کۆمەڵگا ئێمەدا هەیە. ترس لێرەدا لە نەزانینی داهاتوو دێت، نە لە نەبوونی ئەرک و ماف تاکی کۆمەڵگاکەمان .
ئەگەر بتوانین باس لە دەوڵەت بکەین وەک پرۆژەیەکی کۆمەڵایەتی، نە تەنها وەک شعارێکی سیاسی، ئەوا دەتوانین ئەم ترسە بگۆڕین بە گفتوگۆکردن وپلان دانان  بۆی .  هەموومان دەزانین  کە دەوڵەت پێش هەموو شتێک پێویستی بە متمانە، یاسا و بەرپرسیاریەتی هەیە.
لە کۆتاییدا، پرسیاری گرنگ ئەوە نیە کە بۆچی دەترسین لە دەوڵەت،بەڵکو ئەوەیە: ئایا ئامادەین ئەوە دروست بکەین کە لە ترسەکانمان کەمتر بێت؟
 دواجار گەر دەولەتمان هەبێت ،خێڵ و بنەمالەو خائین و ترۆو هیچ لەبارەنەبوو کۆیلەو لەشکرکێشی و بنەماڵە لەناو دەچێت و ئاسەواریان نامێنێت .  بەڵێ پێویستە نیشتمانمان هەبێت تا هەمووجارێک مێژووی داماویمان دووبارەو سێ بارە نەبێتەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست