سەرکردایەتی و سیاسەت لە لای کورد
03/02/2026, 21:12 (GMT+1)

رستەیەکی باو هەیە دەلێت ؛ (ئەوەی شەرڤانی کورد بە هێز بە دەستی دەهێنێت لە سیاسەت دەیدۆڕێنێت)
ئەم تێبینیە زۆر تەواو وەک ئەنجام بەس باشتر بوو تاوانبار یان هۆکاری دۆڕانەکەی دیاری بکردایە. ڕاستی بابەتەکە ئەمەیە کە بۆترێت (ئەوەی شەرڤانی کورد بە خوێن بە دەستی دەهێنێت، سەرکردایەتی سیاسیەکەی لەسەر مێزی گفتوگۆ دەیدۆڕێنێت).
من باسی ئەو رێکەوتن و دانیشتنانە ناکەم کە سەرکردایەتی رۆژئاوا لەگەڵ دوژمن دانیشتووە وچی ڕوویداوە و چی وتڕاوە لەژێڕ فشاڕی تورکیا و ئەمەریکا چونکە هەرچی وتڕابێت یان نوسڕابێت ئەوە بەڕئەنجامە!
ئەوە بەرئەنجامی سیاسەت وتوانای ئێمەیە دوژمنان بتوانن بانگت بکەن بلێن وەرە با رێک بکەوین تۆ لەم ناوچانە بکشێڕەوە، بزان دەتوانن ناوی ئەوەش بهێنن بە ئیسرائیل بلێن لە جۆڵان بکشێڕەوە یان بە تورکیا بلێن لە ئەسکندڕۆن بکشێڕەوە!
سەڕکەوتن و نوسینەوەی پڵانی شەڕ لە ڕۆژانی ئاشتیدا دەکرێت، کاتێک ئەمەریکا دێتە پێشەوە داوای بەردەوامبوون لێ بکات لەشەری داعش بەڕانبەر چی؟ دەبێت ئێمە داواکاریمان هەبووایە بەلام داواکارییەکە ئێمە دیاربووە کە داواکردنی چەند هامەرێک و گوڵنەبڕێک بوو (کە ئێستا وەرشەکانی کوردستان دەتوانن دڕوستی بکەن) ، هاوپەیمانی لەشەردا دەبێت ئەوەم پێشکەش بکات کە ئەو دەتوانێ دڕوستی بکات و من ناوتوانم بیکەم ، منیش ئەوە پێشکەش دەکەم کە ئەو ناتوانێ بیکات، ئەگینا هاوپەیمانی چی مانایەکی هەیە لەشەردا؟
ئێمە تەواوی ئەوەی ئەمەریکا پێویستی بوو کردمان بە هێزی پیادە و وشکانی هێڕش بکەینە سەر داعش و ناوچە عەڕەب نشینەکانیشمان رزگارکرد بەلام خەڵەتێنڕاین بە چەند ئۆتۆمبێلی گوڵنەبڕ و چەند دڕۆنێکی کورت مەودا (ڕەنگە ئەسڵەن ئەوەش دڕوستکراوی شەرەڤان بێت لەبازاری ئاسایی پارچەکانیان کریبێت نەک پێیان دڕا بێت لەلایەن ئەمەریکای هاوپەیمانەوە) ، ئێستا ئەم هەموو ماڵ وێرانیەی بەسەر کورد دێت بە یەک کاتژمێر چاڕەسەر دەکرا و شەڕەکەش ڕادەوەستا ئەگەڕ کورد دوو موشەکی ئاڕاستەی کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا بکردایە ، یان دڕۆنی دوور مەودای هەبووایە ناوچە هەستیارەکانی دیمەشقی بپێکایە وەک ئەوەی حوسیەکان بەڕانبەر سعودیە ئەنجامیان دا، زیاتر لە نیو سەدەیە کورد بووە بە داڕدەستی ئەمەریکا لەناوچەکە و ئەمەریکا تا ئێستا وەک سوتەمەنی جەنگ مامەڵەی لەگەڵ کورد کردووە کە هیچ یارمەتیەکی جەنگی ستراتیژی و یەکلاکەڕەوەی پێنەداون یان یارمەتی نەداون لە دوورستکردنی موشەک و دڕۆنی دووڕ مەودا کە چەکی یەکلا کەرەوەی ئێستایە بۆ زۆڕبەی شەڕەکان.
ئەوەی کورد بۆ ئەمەریکای کردووە لەماوەی پەنجا ساڵ ئەگەر چواریەکی ئەوەی بۆ ئێڕان بکردایە ئەوا ئێران هەرێمی بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات جیادەکردەوە لەخاکەکەی خۆی و کوردی پارچەکانی تریشی دەکردە خاوەن چەکی ستراتیژی و یکلاکەرەوە لەشەردا وەک چۆن حوسی و حەماس و حزب اللە خاوەنی چەندین تەکنیکی سەربازی دوور مەودان لەشەڕدا.
ئیتر لێرە بەدوا ئەرکی سەرکردایەتی کوردە بەهەر رێگەیەک بێت دەڕگای ئەوە بکاتەوە کە کورد بکات بەخاوەنی دڕۆن و موشەکی دووڕهاوێژ. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیان بکەیت پێویستت بە دڕوستکردنی موشەک و دڕۆنی خۆکوژی دووڕمەودایە کە بتوانێت ناوچە هەستیاڕەکانی دوژمن بکاتە ئامانج کە هۆکاری سەرەکی یەکلاکردنەوەی جەنگەکانن لە ئێستادا ، بۆ ئەوەی کورد بڕەو بە دڕۆنی جەنگی خۆکوژ بدات پێویستی بە ڕێڕەوێکی هەیە کە ئەو ئامێڕانە بگات بە دەستی واتا پێویستی بەرێکەوتن هەیە لەگەڵ یەکێک لەو وڵاتانەی کە سنوری دەڕیا هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش تورکیا هەرگیز رێگە نادات کورد ببێت بە خاوەن جۆڕە چەکێکی لەم جۆڕە و تەنها عێراق و ئێڕان دەمێنێتەوە کە دەێت کورد ڵەگەڵیان رێک بکەوێت بۆ دەستخستنی چەکی پێشکەوتوو.
ئەگینا شەر بەوە ناکرێت سنگی گەنجانی وڵاتکەت بکەیتە قەڵغانی دڕۆن و ڕۆژانە چەندین جەستەی پیڕۆزی گەنجانی نیشتیمانەکەت بگەڕێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ دەستکەوتێکی سیاسی و سەڕبازیت مسۆگڕ کردبێت.
لە ئێستادا ڕەنگە بە رێک کەوتن کۆتایی بە شەڕ هاتبێت بەلام پێویستە کورد دوای شەش مانگ خۆی بۆ شەری گەوڕە ئامادە بکات چونکە (ئەحمەد شەرع) هیچ جێگای متمانە نیە و بەچەندین وێستگەی ساختەێتی و بێ بەلێنیدا گوزەری کردووه و هەر جاڕەو لەسەر پەتێک یاری پێدەکەن دەوڵەتانی زلهێزی ناوچەکە.
(محمد جۆڵانی ) لە عێراق بەیعەتی بە (ئەبو بکر البغدادی ) کرد، بەیعەتیش نابێت بدرێتە کەسێکی تر تا ئەو خەلیفەیە نەمرێت یان دەستبەڕداری خیلافەت بێت کەچی چووە سوریا بەیعەتی بە (ایمن زواهری ) کرد سەرۆکی قاعیدە کرد و ناوی رێکخڕاوە چەکداریەکەیکرد (جبهە النصرة) دواتر لە قاعیدەش هەڵگەڕایەوە و کردی بە (احرار الشام ) بۆ کەسایەتیەکی ئاوا چاوەڕوانکراو کە دوای شەش مانگ هێڕش بکاتە سەر کوردانی ڕۆژ ئاوا بە شێوەی فڕاوانتر و بە چەکداڕی زۆڕترەوە و ئێستا ئەم ماوەیە دەبێت وەک ماوەی خۆ بەهێزکردن و دەستخستنی تەکنەلۆجیای جەنگی سەیڕ بکرێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











