<

لەبەرامبەر ئەم ئۆپەراسیۆنەدا بێدەنگ نابم.

13/02/2026, 19:13 (GMT+1)
چەند ڕۆژێکە هەڵمەتێکی چڕ دوور لەهەموو بەهاو پێوەرە نەتەوەیی و ئەخلاقییەکان لەدژی ڕێبەر ئۆجالان دەستی پێکردووە کەلە چەند ناوەندێکی ناوخۆیی و دەرەوە بە ئامانجکی چەپەڵ و مەترسیدار بەڕێوەدەبرێت. 
من لەبەرامبەر ئەو هەڵمەتە کە لەکەسایەتی ڕێبەرێکدا دەکرێتە سەر گەلێک بێدەنگ و دەستەوەستان نابم، چونکە باش لێی تێدەگەم کە بۆچی لەم قۆناغە هەستیارەدا دەستیان بەم هەڵمەتە کردووە و دەیانەوێت چی بەدەستبخەن.
چونکە ئۆجالان لەئیمراڵییەوە خراپترین پیلانگێڕی سەدەی ئەوانی لەسەر کوردستان پوچەڵ کردەوە و بەپاڵپشتی گەل بەچۆکیدادان.
دەبوو ئەوانەش کەلە باشوور خۆیان بەئاپۆیی دەزانی بێدەنگ نەبونایە لەبەرامبەر ئەم ئۆپەراسیۆنە میدیایی و ڕاگەیاندنیەی دەکرێتە سەر ڕێبەر ئۆجالان کە مەخابن نابینم زۆربەیان لەبەرامبەریدا سەرەقەڵەمێکیان هەبێت.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێکە لەو شەڕە گڵۆباڵەی لەسەر دۆزی کورد و بزوتنەوە ڕزگاریخوازی و ڕێبەرەکەی بەڕێوەدەچێت بۆیە لەبەرامبەریدا پێویستمان بە یەک گوتارییەک و بەرەیەکی هاوبەش و پێکەوەیی هەیە، چونکە پیلانەکان هێشتا کاران و مەترسییەکان لەسەر کوردستان جدین.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست