شکستی کوڕانی تاڵەبانی لە دۆسیەی لالەزاردا
17/05/2026, 23:21 (GMT+1)

مرۆڤ و زیندان، ئازادی و زیندان، ده‌سه‌ڵات و زیندان، هونه‌ر و زیندان پێوه‌ندییه‌کی نزیک و نادیاریان پێکه‌وه هه‌یه که جۆری ئه‌و پێوه‌ندییه‌ش، واته نزیکی و نادیاری، بۆ جه‌وهه‌ری زیندان ده‌گه‌رێته‌وه ، زیندان دابڕانی ناچاری مرۆڤە لە کۆمه‌ڵگا، ژووره‌کانی بۆ ئه‌وه ئاوا تاریک دروست کراون، دووری له فه‌زای گشتی و دووری له هه‌تاو و ره‌مزی ژیان بکه‌ن به نزیکییه‌کی رۆژانه و ترسناکی مرۆڤ له بێ ده‌نگی و مردنی خۆی ، بۆ نزیکبوونه‌وه له مردن بەڵام مه‌رج نییه راسته‌وخۆ تامی مردن بکه‌ین !
ره‌نگه که‌سانێک بڕوایان به‌وه هه‌بێ که زیندانه‌کان رۆلی ئه‌رێنی و چاکسازی هه‌یه به‌ڵام مێژووی زیندان نیشانیداوه که زیندان ئه‌وه‌نده‌ی که دامه‌زراوه‌یه‌که بۆ زه‌وتکردنی ئازادیی خه‌ڵک و داماڵینی مرۆڤ و لە مرۆڤخستن ئه‌وه‌نده له خزمه‌ت دابینکردنی ئاسایشی خه‌ڵکدا نییه، ئاخر زیندان به تاریکی، بێ ده‌نگی، دیوار، زنجیر، ئه‌شکه‌نجه و لێدان و ته‌نیاییه‌وه چۆن دەبێتە ماڵێک یان قوتابخانەیەک بۆ چاکسازی ؟! من بۆخۆم زیندانم بینیووە لە زیندانەکانی یەکێتی لە شاری سلێمانی زۆر باش تیدەگەم لە ئازارەکانی زیندان ، چونکە من ئەو فەزا پڕ لە ترس و دڵەڕاوكێیەمان بینیوەو ئەو دڵشكان و بێبەهاكردنانەم ئەزموون كردووە لە زیندانەکانی یەکێتی دا !
بەڵام هیچکات مرۆڤی بوێر‌و خاوەن ئیرادە لە تاریکی، زنجیر، ئه‌شکه‌نجه و هەموو ئەو سوکایەتیە فیزیکیانەش ناترسێت کە جەلادەکانی ناو زیندان پەنای بۆ دەبەن ، بە نموونە هیزو ئیرادەی شێروان شێروانی له خۆراگری، بوێری، مانگرتن ، مرۆڤدۆستی، دیالۆگ، خه‌نده و له راستیدا هەموو ئەمانە لەپاڵ ئەوەی کە یاسا سەروەر نیە و پارتیش هەر رۆژەو سیناریۆو تۆمەتێکی سیاسی بۆ دەهۆنێتەوە داهێنانێکی گه‌وره‌ی خودی شیروان شیروانی یە له مرۆڤبوونی خۆی ، ئه‌ده‌بیاتی مرۆڤی خۆڕاگر‌و خاوەن ئیرادە بۆ خۆی هونه‌ری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ره‌خنه، دیالۆگ، بوێری، ئازادی و دواجار هونه‌ری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی مرۆڤه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی زیندان دا.
هەموومان گوێبیستی وتەکانی گەنجێکی زیندانیکراو بەناوی (حەمە ڕەش ) بووین لەبەردەم دادوەرو داواکاری گشتی و هۆڵی دادگا‌و ئامادەبواندا لە بەسەرهاتی چۆنیەتی مامەلەکردنی یەکێتی و دەزگا ئەمنیەکانی یەکێتی کە تا ئاستی لووتکە دڕندە و بێباکن بەرامبەر کەرامەتی ئینسان ، حیزبێک کە بەم شێوە وەحشیگەرانە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤەکانی ناو زینداندا بکات ئیتر چۆن دەتوانیت سلێمانی و شار و خەڵکەکەی لەگەل خۆی ئاشت بکاتەوە؟! لەپاڵ ئەوەی زیندانەکان و کەسوکاری زیندانەکانی رووداوەکەی لالەزار لە ژێر فشارێکی زۆری سیاسی و ئەمنیدان ،سەرباری سزای توند و ئازار‌و ئەشکەنجەو هەڕەشەی سێکسی و شێواز‌و پرۆسەکانی لە مرۆڤخستن کە دەزگا ئەمنیەکانی یەکێتی قۆناغ بە قۆناغ ئەنجامی ئەدات .
ئەمە شکستێکی گەورەی یەکێتییە و دەرخەری ئەوەیە کە یەکێتی دۆڕاوترین هیزی سیاسییە کە هیچی لەهەگبەدا نییەو هیچی بە دەستەوە نییەو تا بیسەلمێنێت کە لە لالەزار پلان و نەخشە بۆ کودەتا دژ بە کوڕانی تاڵەبانی هەبووبێت ، کوڕانی تاڵەبانی لەم کەیسەدا هەر رۆژەوە بیانویەک دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان و دونیای دەرەوە و ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێ چەواشە بکەن ، ئەوەی ڕوونە لە ئیستادا ئەوەیە کە دادگاکانی سلێمانی بوکە شووشەی دەستی یەکێتین و ئەوەی یەکێتی حەزی پێدەکات و دەیخوازن بەو شێوەیە بڕیار دەدات ! سەروەری یاساش لە قەڵەمڕەوی یەکێتیدا ئەوەیە کە دادگا و داوەران گوێرایەڵی کوڕانی تاڵەبانی بن و جگە لەوان هیچ لایەن و جیهەتێک مافی ئەوەی نییە دەستێوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











