<

کوردستان موڵکی گەلە نەک خاوەشکۆکان

24/05/2026, 14:53 (GMT+1)
ئەمەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان گوزەر دەکات، تایبەت دوو حیزبی دەسەلاتی پارتی و یەکێتی کاریان سڕینەوە و لە ناوبردنی کەرامەتی تاکی کورد و قەوارەی هەرێمە، چەقبەستوویی ڕامیاری لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی مەترسیدار دایە، کۆتا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجام دراوە، تاکو ئێستا هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ماوە بەسەر چوو بەڕێوە دەچێت و هیچ حکومەتێکی شەرعی بوونی نییە، نەک لەبەر نەبوونی یاسا و دەستوور! تەنها لەبەر بەرژەوەندی تاکی حیزبی تایبەت بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، کە خۆیان بەرژەوەندیەکانیان لە سەروی گەل و خاک و نیشتیمان دەبیننەوە
پێکنەهێنانی کابینەی نوێ سوکایەتییە بە دەنگ و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، پارتی هەموو جومگە هەستیار و بڕیاردەرەکانی قۆرغ کردوە و دەستبەرداریان نابێت، لەملاشەوە یەکێتی بۆ مانەوەیان لە کایەی سیاسی وەک کارتێکێ فشار پڕۆسەی سیاسیاین پەکخستوە، پارتی و یەکێتی وەک دوو دوکاندار و بازرگانی سیاسی مامەڵە دەکەن کە جومگەکانی ژیان ئیفلیج بوە خەلک لەوپەڕی نەهامەتی دا دەژیت، کاتێک دەرگای پەرلەمان داخراوە و بڕیارە سیاسیەکان لە لایەن بارەگا و مەکتەت سیاسیەکان دەردەچێت، چاوەڕێی چی لە سەرانی کورد و کاربەدەستانی کورد دەکرێت، ئەوەی هەیە تەنها دابەش کردنی شیرینی دەسەڵاتە
چەند بە ئازارە ئەو هێزانەی دوێنێ بە ناوی شۆرشەوە لە شاخ، ئەمڕۆ بون بە دێوەزمەی ئەم میللەتە، زوڵم و ستەمی پارتی و یەکێتی تەنها برینی موچە و قوتی میللەت نییە، بەلکو نەهێشتنی ئازادی و داپلۆسینی هەر دەنگێکی ناڕازییە وە باکیان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان نییە ئامادەن لە پێناو بەرژەوەندیەکانیان دەستبەرداری خەلک و خاکەکەی بن ڕادەستی بەغدا و وڵاتانی داگیر کەری بکەن
چ شەرمەزارییەکە بۆ هێزە سیاسییە دەسەڵات بە دەستەکان میللەت توشی برسیەت و ترس و تۆقین و دلەڕاوکی بکەن لە پێناو پۆست و پلە سەرۆک کۆمار و قۆرغ کردنی دەسەڵات، چەندە شەرم و بێ مۆڕالییە دەسەڵات لە جێگای ئاوەدان کردنەوە ژێر خانی وێرانبووی هەرێم دەچێتە گیرفانی چەن سیاسییەکی بارزگانی حیزبی، کە گەنجان لە نائومێدی و ڕازی نەبوون بە ستەم و کۆیلایەتی ناچار بە سەرهەڵگرتن و پەناهەندەیی دەکەن ڕێگای مەرگی دەریاکان هەڵدەبژێرن  
پارتی و یەکێتی بەم سیاسەتە دیکتاتۆرییەی پەیڕەوی دەکەن، قەوارەی هەرێمیان تا سەرە مەرگ و فەوتان بردوە، مێژوو سەلمێنەرە کە هیچ دەسەڵاتێکی داپلۆسەری بنەماڵەیی ناتوانێت تا سەر بەردەوام بێت لە برسی کردن و بە کۆیلە کردنی خەلکی، ئەم دەسەڵاتە دەبێت تێبگات کوردستان مولکی خاوەنشکۆ و شازادەکان نییە، کوردستان مولکی میللەتە کە چیتر بەرگەی ئەم هەموو ئازار و مەینەتە ناگرێت              کوردستان موڵکی گەلە نەک  نوخبەی سیاسی
ئەوەی ئەمڕۆ هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکەن، بریتییە لە سڕینەوەی کەرامەتی تاکی کورد و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم. بەستەڵەکی سیاسی لە هەرێمدا گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار؛ سەرەڕای ئەوەی لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامدرا، بەڵام تا ئێستا حکومەتێکی شەرعی نییە و هەرێم لەلایەن حکومەتێکی ماوەبەسەرچووەوە بەڕێوە دەچێت. هۆکاری ئەمەش تەنها پێشخستنی بەرژەوەندییە حیزبی و بنەماڵەییەکانە بەسەر بەرژەوەندیی نیشتمانی و خاکی کوردستاندا.
پێکنەهێنانی کابینەی نوێ، بێڕێزییەکی ئاشکرایە بەرامبەر بە دەنگی جەماوەر. پارتی دەستی بەسەر جومگە هەستیار و بڕیاردەرەکاندا گرتووە و ئامادەی دەستبەرداربوون نییە، لەولاشەوە یەکێتی لە پێناو مانەوە لە کایەی سیاسییدا، پڕۆسەکەی پەکخستووە. ئەم دوو هێزە وەک "بازرگانی سیاسی" مامەڵە دەکەن؛ لە کاتێکدا ژیانی هاوڵاتیان پەکیکەوتووە و خەڵک لەوپەڕی نەهامەتیدایە. کاتێک پەرلەمان پەکدەخرێت و بڕیارە چارەنووسسازەکان لە بارەگا حیزبییەکانەوە دەردەچن، ئیتر چاوەڕوانی چاکسازی لەم کاربەدەستانە دەکرێت؟ ئەوەی هەیە تەنها دابەشکردنی شیرینی دەسەڵتە.
جێگەی داخە ئەو هێزانەی دوێنێ بە ناوی شۆڕشەوە لە شاخ بوون، ئەمڕۆ بوونەتە سەرچاوەی مەینەتی بۆ ئەم میللەتە. زوڵمی دەسەڵات تەنها لە بڕینی مووچە و قووتی خەڵکدا کورت نابێتەوە، بەڵکو گەیشتووەتە سەرکوتکردنی ئازادی و هەر دەنگێکی ناڕازی. وادیارە باکیان بە بوون و مانەوەی هەرێمی کوردستان نییە و ئامادەن لە پێناو پاراستنی پێگەی خۆیان، خاک و خەڵک ڕادەستی بەغدا و وڵاتانی ناوچەکە بکەن.
شەرمەزارییەکی گەورەی سیاسییە کە هاوڵاتی تووشی برسیەتی و دڵەڕاوکێ بکرێت تەنها لە پێناو کورسیی سەرۆکایەتی و قۆرغکردنی دەسەڵات. لەبری ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی وێرانبووی ئەم هەرێمە، داهاتی نەوتی و نانەوتی دەچێتە گیرفانی چەند بازرگانێکی چاوبرسیی حیزبییەوە. هەر ئەمەشە وایکردووە گەنجان لە نائومێدیدا ڕێگای کۆچ و مەرگ لە دەریاکاندا هەڵبژێرن.
مێژوو سەلماندوویەتی کە هیچ دەسەڵاتێکی داپڵۆسێنەر ناتوانێت تا سەر بەردەوام بێت لە کۆیلەکردنی خەڵک. پێویستە ئەم دەسەڵاتە تێبگات کە کوردستان موڵکی حیزب و نوخبە سیاسییەکان نییە، بەڵکو موڵکی گەلە و چیتر جەماوەر بەرگەی ئەم هەموو ئازار و بێدادییە ناگرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست