چۆن ئۆپۆزسیۆنی ساختە جیا بکەینەوە؟
06/06/2026, 22:45 (GMT+1)

لەسەرەتایی ساڵی (2000) کە سایتی کوردستان پۆست وەک پێگەیەکی ئۆپۆزسیۆن و دژبەر دەستبەکار بووە چەندین ڕۆژنامە و رێکخڕاو و حیزب بەرگی ئۆپۆزسیۆنبوونیان پۆشیووە وەک ئەکتەرێکی ساختە ئەرکی ئۆپۆزسیۆنیان بۆ خۆیان داڕشتووە و هەوڵیان داوە کە وا نمایش بکەن کە ئۆپۆزسیۆن و دژبەری دەسەلاتی یەکێتی و پارتین بەلام لەگەڵ ئاڵۆزبوونی باڕدۆخی ئاغاکانیان بەشێکی زۆریان ماسکەکانیان فڕێ دەدەن و دەچنە سێبەری دەسەلات ، لێڕە دەمەوێت ئەوە ڕوون بکەمەوە کە کێ ئۆپۆزسیۆنی ساختەیە؟ کێ ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە؟
پۆلێنێکی ئۆپۆزسیۆنبوون بکەم و دابەشی بکەم بەسەر چەند لایەنێک بەپێی واقیعی کوردستان، لایەنی یەکەم لاپەرە ئەلیکتۆنیەکان و ڕۆژنامە و گۆڤارەکان کە ئۆپۆزسیۆنێکی ڕەخنەگڕن و چاودێری دەسەلاتی کوردی دەکەن کە پێگەی کوردستان پۆست لە ڕەسەنترین پێگە ئەڵیکتڕۆنیە دژبەڕەکانی یەکێتی و پارتیە بێ رکابەڕە لەو بواڕەدا بەبێ بەڕژەوەندی تایبەت زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە ڕەخنەگڕێکی ڕاستەقینەی دەسەلاتن کەجێگای دەنگ و ڕەنگ و پێنوسە تیژە دژبەڕەکانی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتیە کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی ڕەخنەگڕتن بووە و لەهیچ وباڕودۆخێکدا نەچووەتە ژێر باری هیچ حیزبێکی سیاسی لەکاتێکدا لەم بواڕەشدا ئۆپۆزسیۆنی ساختە زۆرن و ئێستا سۆشیاڵ میدیا پڕبووە لە پەیجی سیاسی کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن و بودجەی کامیرامان و ئیستۆدیۆ کرێی مانگانەی بینا و ئۆفیسەکانیان لە لایەن حیزبەوە دابین دەکرێ،لایەنی دووەم خەڵکی ناڕازیی و رێکخڕاو وەک مامۆستایانی ناڕازیی و فەرمانبەرانی بە هەڵوێست کە زیاتر لە دە ساڵە بەڕانبەر موچە برین و پاشکەوتی موچە هەڵوێست و ناڕەزاییان دەڕبڕیووە وەک رێکخڕاوێکی دژبەڕ بە سیاسەتەکانی دەسەڵات ، لایەنی سێیەم حیزبی سیاسی کە ئەمانە زۆرترین ئۆپۆزسیۆنی ساختە لەم بواڕەدا خۆیان حەشاڕداوە و لەژێر مێزەوە مامەڵەی کرین و فڕۆشتن لەگەڵ یەکێتی و پارتی دەکەن ،جا ئەوەی گڕنگە چۆن بتوانین بزانین کە ئایا کامەیان ساختەن و کامەیان ئۆپۆزسیۆنی جدی و ڕاستەقینەی دەسەلاتن کە ناسینەوەیان بە زانینی ئامانجیان زۆر بە ئاسانی لێک جیادەکرێنەوە، کە ئامانجی ڕاستەقینەی ئۆپۆزسیۆن لەجیهاندا لەسەر کاڕڵابڕدنی ئەو دەسەلاتەیە حکومی وڵات دەکات و هێنانەکایەی دەسەلاتێکی نوێیە ، لەکوردستان تا ئێستا کەس زاتی ئەوە ناکات باسی ئەوە بکات کە ئەم دەسەلاتە لەکورسی دەسەلات بهێنێتە خوارەوە و مامەڵە و ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستان مڵملانێ لەسەر وەزارەت و کورسی بەرێوەبەری گشتیەکانە نەک گۆڕینی تڕۆپکی دەسەلات کە سەڕۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتە.
ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە هەوڵی گۆڕانکاری لە گۆمی مەنگی دەستەلاتدا دەدات ، مەرج نیە خۆی بتوانێت باڕودۆخە بگۆڕێت بەتەنیا چونکە بەڕاتی هاوکێشەی سیاسی هەرێمی کوردستان زۆر ئاڵۆزە ئەگەر ئۆپۆزسیۆن بتوانێت سود لە هێز و کورسیەکانی لایەنەکانی تر وەڕبگرێت تەنانەت ئەگەر یەکێکتی و پارتیش بێت بۆ گۆڕینی ستایلی حکومڕانی ئەوە کارێکی گەوڕەیە ، ئەمەیان چۆن؟
وەک زۆڕبەی شیکەڕەوە سیاسیەکان دەلێن هەڵەی گۆڕان لەوەبووە کە بەشداڕی دەسەلاتی کردووە بەلام ڕاستی بابەتەکە بەمجۆڕە نەبوو، هەڵەی گۆڕان لەوەدا بوو کە بەشداڕی لە حکومەتەکەی یەکێتی و پارتیدا کرد ، دەکرا بزوتنەوەی گۆڕان لە لەپاش هەڵبژاردنی 2013 مەرجی بەشداڕیکردنی حکومەتی ئەوەبووایە کە لەگەڵ یەکێک لەو دوو لایەنە حکومەت پێک دەهێنم واتا یان لەگەڵ یەکێتی یان لەگەڵ پارتی بەم شێوەیە ڕێڕەوی حکومڕانی بەجۆڕێک لەجۆڕەکان ڕاست دەکرایەوە. وتا حکومەتی پێکهاتوو (گۆڕان و پارتی) یان (گۆڕان ویەکێتی ) کە ئەگەری دووەمیان لاواز بوو چونکە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی بەهەردوکیان (42 ) کورسیان هەبوو لەو کاتەدا پێکهاتەکانیش بەتەواوی لەژێر هەژموونی پارتیدا بوون کە پارتی (56) کورسی بەتەنیا تێپەڕاندبوو بۆیە دەبوو گۆڕان لەگەڵ پارتی حکومەتی پێکبهێنایە بەو مەرجەی یەکێتی لە دەڕەوەی حکومەت بێت ئەگەر نا بەشداڕی حکومەتی نەکردایە، بەمجۆڕە دەکڕا ڕێڕەوی حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان ڕاستبکرێتەوە. ئێستاش دەکرێت هەموو ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن کۆببنەوە بڕیار بدەن کە بەشداڕی حکومەت دەکەن بو مەرجەی تەنها یەکێتی یان پارتی بەشداڕ بێت لەحکومەتدا ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی ڕاستکردنەوەی هاوکیشەی حکومڕانی لەکوردستان و یەکێتی یان پارتی فێڕی ئۆپۆزسیۆنبوون دەکاتو ناچاڕی ئەوەیان دەکات ئۆڕگان و پێکهاتەکانیان بەجۆڕێک بگۆڕن کە ببێتە حیزبێکی مۆدێڕن و ئەوەندە میدیای بێ کەڵک و کادری بندیوار بەخێو نەکەن. ئەمەش دەبێتە گۆڕانکاریەکی گەوڕەی سیاسی لەکوردستاندان .
بۆیە هەر ئۆپۆزسیۆنێک ئامادەبێت بچیتە حکومەتێک کە هەردوو حیزب یەکێتی و پارتی تێدا بێت پێکەوە ئەوا چاڕەنوسی لە بزوتنەوەی گۆڕان باشتر نابێت و ئۆپۆزسیۆنێکی ساختەچیە و هەوڵی گۆڕانکاری نادات لەکوردستان تەنها مەبەستی بەڕژەوەندی تایبەتی خۆیەتی.
بۆیە (نەوەی نوێ) لە هەنگاوی یەکگڕتن لەگەڵ یەکێتی هەڵەی سیاسی نەکردووە ئەگەر بتوانن پارتی بێبەش بکەن لە حکومەت تەنانەت ئەگەر نەوەی نوێ لەگەڵ پارتیش یەکبگرێت بۆ دڕوستکردنی حکومەت بەبێ یەکێتی هیچ هەڵەیەکی سیاسی نیە.
یەکگرتوو و هەڵوێستیش کە ئامادەنین بەشداری حکومەت بکەن ئەوا تەنها مەبەستیان مانەوەی هەمان هاوکێشەی سیاسیە چونکە فێڕبون بەم شێوەیە بازڕگانی بە سیاسەتەوە بکەن و موچە و ئیمتیازاتی باش بەدەست بخەن بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە ئەگینا ئەرکی حیزبی ئۆپۆزسیۆنە بەهەموو ئاڕاستەکان هەوڵی گۆڕانکاری بدات بۆ تێکشکاندنی ئەم مۆدێلە حکومڕانیەی یەکێتی و پارتی و بێهەڵوێست مانەوە و دوورە پەرێزگرتن لە مڵملانێیەکە تەنها دەست بەکلاوی خۆگڕتنە نەک سیاسەتکردن!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











