هەڵوێستی ئەمەریكا بەرامبەر بە ڕوداوەكانی بەهاری عەرەبی لە سەرەتاو لە ئێستادا لە چ ئاستێكدایە؟
20/06/2026, 16:41 (GMT+1)

بەهاری عەرەبی یەكێكە لە گەورەترین ڕوداوە مێژوییەكانی هاوچەرخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست . بەهاری عەرەبی بریتی بوو لە زنجیرەیەك خۆپیشاندانی جەماوەری و شۆڕشی چەكداری لە چەند وڵاتێكی عەرەبی لە كۆتایی سالی 2010 كە سەرەتا لە تونس دەستی پێكردو دوای تونس لە وڵاتانی لیبیاومیسروسوریاو یەمەن و بەحرەینیش دەستی پێكرد و لە ساڵی 2011 هەموو ئەو وڵاتانەی گرتەوە و هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەبوو كە كۆتایی بە سیستەمی سیاسی ئەو وڵاتانە بهێنرێت كە لەسەر بنەمای دیكتاتۆریەت بەڕێوە دەچون . جەماوەری ئەو وڵاتانە داوای دێموكراسیەت و دادپەروەری كۆمڵایەتی و ئازادی ڕادەربین وباشكردنی باری ئابوری و نەهێشتنی بێكاریو گەندەڵیان دەكرد . بەڵام ئەگەر بە واقیعیانەسەیر بكەین ، بۆمان دەردەكەوێت كە ئەنجامەكانی بۆزۆربەی وڵاتان زۆر خرپ و وێرانكەر بوو، تەنها لە چەند شوێنێكیكەمدا كۆڕانكاری ئەرینی ڕویدا ، وەك تونس . بەڵام لیبیاو سوریا و یەمەن بە جارێك وێران ، دەست تێوەردانی دەرەكی ، سەرهڵدانی گروپێ تیرۆریستی وەك داعش .لە ئنجامدا ژێرخانی ئابوری ئەم وڵاتانەیان وێران كرددوسەقا بەملیۆنان ئاوەرەیان لێ كەوتەوە . ناسەقامگیری لەوولاتانە گەورەترین مەترسی بۆسەر بەرژوەندی ئەمەریكاو وڵاتانی ڕۆژ ئاوا دروست كرد ، بۆشایی دەسەڵات لەەو وڵاتانە بوو بە هۆی سەرهەڵدانی توندڕەوی و تیرۆر (داعش و قاعیدە ) كە هەڕەشە بوون بۆ سەر ئاسایشی جیهان . ئەوروپا ڕ،بەڕوی گەورەترین لێشاوی كۆچبەرران بۆوە كە كێشەی سیاسیو كۆەڵاەیتی كگەورەی بۆ دروستكردن . لە هەمووی خرابتر بۆ ئەمەریكاو ڕۆژ ئاوا سوود مەندبوونی ڕكەبەراكانیان وەكو ڕوسیاو ئێران بوولە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .ڕوسیا توانی پێگەی خۆی لەسوریا بەهێز بكات و بگەڕێتەوە بۆ دەریای ناوەڕاست .ئێران توانی هەژمونی خۆی لە یەمەن لە ڕیگەی حوسیەكانەوە كە سەر بە مەزهەبی شیعەن و سوریا بەهێز بكات . ئەمەریكا زۆرترین زیانی كرد لەو گۆڕانكاریانە وتەنها لە ڕوخانی موعممەر قەزافی سودی وەرگرت كە زۆر دوژمنایەتیئەمەریكای دەكردوو هەروەها دروستبوونی كێشە بۆ سوریا كە هەمیشە جێگەی مەترسی بووە بۆ سەر ئیسرائیل كە دۆستی هەمیشەیی ئەمەریكایە . كاتی ڕوداوەكان باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا بوو . لە سەرەتادا پشگیری لە هێوای گەلان كرد بۆ دێموكراسی ، بەڵام هەرزوو دەركی بەوە كرد كە ڕوخانی ڕژێمە كۆنەكان ئەگەرچی دیكتاتۆریش بوببن ، بەبێ هەبوونی ، دەبێتە هۆی جێگرەوەیەكی دێموكراسی بەهێز، دەبێتە هۆكاری دروستبونی شەڕی ناوخۆو پشێوی .چاودێران پێیان وایە ئەمەریكا پەشیمانە لەوەی كە نەیتوانی پێشبینی دەر ئ نەنجامەكان بكات بە تایبەتیلە لیبیاو سوریا . ئێستا ستراتیجیەتی ئەمەریكاو وڵاتانی ڕۆژ ئاوا لەناوچەكەدا لە گۆرێن ڕژێمەكان وبڵاو كردنەوەی دێموكراسی یەوە گۆرأوە بۆ :پێ} خستنی سەقاییەتیئەولومگیری بەسەردێموكراسیدا: ئێستا ئەمەریكا پێی باشترە مامەلە لەگەڵ حاكمێكی دیكتاتۆربكات ، وەك لەوەی پشتگیری شۆڕشێك بكات كە وڵاتە كەبەرەو شەڕی ناوخۆ ببات . ئەولەویەتییەكەمی ئەمەریكا لە ڵاتانی ەكو یەمەن و سوریا ئەوەیە ڕێگری لەگەشە كردنەوەی داعش و قاعیدە بكات . ئەمەریكا چیتر نایەوێت ڕاستەوخۆ هێزی زەمینی بنێرێت یان ڕژێمەكان بڕوخێنێت وەك ئەوەی لە عێراق و لیبیا كردی بەڵكوزیاتر پشت بە هاوپەیمانە ناوخۆییەكان دیبلۆماسی دەبەستێت . ئێستا تەركیزی سەرەكی ئەمەریكا لەسەر ڕێگریكردنە لە فرااتبونی هەژمونی چینو ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، نەك چاكسازی نوخۆی ئەو وڵاتانە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











