[حوشترێکی] دووپێ بە ڕۆژنامەنووسێکی گووت [حووشتر]
23/06/2026, 23:01 (GMT+1)

زۆر جار لە نووسینەکانمدا ئاماژەم بەوە داوە کەلە باشووری کوردستان کەسی شیاو شوێنی شیاوی نەگرتوە، بەڵکو مەحسوبیەت، وەلای حیزبی، برادەرایەتی و هەندێک ئیعتباراتی تر دەوردەبینن. لەوانەیە لەهەندێک وڵات ئەم کارە زیانێکی ئەوتۆ یا دوورمەودای نەبێت،یاخود هەوڵی چارەسەریان دابێت، بەڵام لەهەرێم کارەساتی درووست کردوە.
دەبینین بەم هۆیەوە هیچ شتێک لەجێی خۆیدا نیە،هیچ دامەزراوەیەک بەباشی ناروات بەڕێوە،چونکە کەسەکان بەهەڵەی ئەنقەست لەپۆستەکاندا دانراون.
نوێترین نمونە شەکرشکانەکەی [باڤێل تالەبانی] بوو کە دوێنی لە پێشوازی کەسایەتیەکی ئاینی کرستیاندا بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسێک کردی کە پێی گووت{کەی ئێستا کاتی باسی نەوی نوێیە حووشتر}.
ڕۆژنامەنووس ئازادە کەی و چ جۆرە پرسیارێک دەکات ،دەکرێ کەسی بەرامبەر بێ هێرش و سوکایەتی وەڵام نەداتەوە، کە زۆر جار ڕوویداوە.
باڤێل یەکێکە لەوکەسانەی کە شایانی ئەو پۆستە نیە کە داگیری کردوە چونکە زۆر نەشیاوە بۆی .ئەوەی ئەوی گەیاندە ئەو پۆستە باڵایە ئەوەیە کە کوڕی مام جەلالە،جا پێدەچێت یەکێتیش پیاوی تێدا نەبێت بۆئەو پۆستە جگە لەباڤێل نەبێت ،یاخود یەکێتیش وەک پارتی بووەتە حیزبی بنەماڵە.
ئەوەی باوە لەدنیای سیاسەت و حیزبایەتیدا کەسانێک دەگەنە پۆستە باڵاکانی حیزب کەمێژوویەکیان لەنێو حیزب و سیاسەتدا بۆخۆیان تۆمارکردوە،ماندوو بوون و پێگەی تێکۆشانیان ڕوونە، هزریان دەوڵەمەندە، بەڵام باڤێل لەژیانیدا لە شانەیەکی حیزبیدا دانەنیشتوە،دەربارەی سیاسەت بەگشتی زانیاری سفرە، دووبەندی لەفەلسەفەی سۆشیال دیموکرات لەبەر نیە، زۆر دوورە لە جیهانی مەعریفەو خوێندنەوە،جا ئیتر گوناح نیە و کارەسات نیە ئەمە لەو پۆستەدابێت،چۆن دەکرێ کەسی یەکەمی حیزبێکی سۆشیال دیموکرات و بەناو پێشکەوتووخواز ئەوە زمانی ئاخافتنی بێت؟
ئەمە یەکم جاری نیە بازاڕیانە قسەدەکات،لەوانە زۆربەمان گوێبیستی تەلەفۆنە نهێنیەکانی بین لەسۆشیال میدیا کە لەگەڵ خەڵکانی تردا ئەنجامی داون کە بە چ زمانێکی پیس دەدوێ و چۆن بەرامبەر جنێوباران دەکات.
جێگەی خۆیەتی ئەم [دەم پیسیەی] باڤێل بەراوورد بکەم بە هەڵوێستێکی هاوشێوەی [دۆناڵد ترامپ].پاش واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی نێوان ئێران و ئەمریکا، ڕۆژنامەنووسێکی ژیر ترمپی خستە دۆخێکی نەخوازراوەوە ،بەوەی لێی پرسی کەتۆ ئێستا دەڵێیت ئێمە لەلایەنی سەربازی و دیبلۆماسیەوە سەرکەوتووبووین، بەڵام یەکدو ڕۆژ لەمەوبەر وتت ئێران لە ڕووی سەربازیەوە دۆڕاندی بەڵام لەڕووی دیبلۆماسیەوە نەیدۆڕاندوە.ترامپ لێی پرسی کێ ئەو قسەیەی کردوە ،ئەو گووتی[دۆناڵد ترامپ]نەیگووت بەڕێزت یا سەرۆکی ئەمریکا ،ترامپ بەم قسەیە زۆر تێکچوو ،بەڵام پەرچەکرداری هێمن بوو ،ڕاستە نەیتوانی لەو هەڵەیە خۆی دەربازبکات بەڵام نەتووڕەبوو نە زمانی زبری بەکار هێنا نەگووتی کەر یا حووشتر نە گووتی بۆ بەسەرۆک ناوم ناهێنیت.
سەرۆک و پلەدارەکانی وڵاتە مەزن و خاوەن سەنگەکان بەوجۆرە لەگەڵ میدیاکاراندا ڕەفتار دەکەنو ڕێز لە پیشەکانیان دەگرن ، کەچی بەرپرسی [موستەعمەرەیەکی سەر بە ئێران]یش بەوجۆرە ناشارستانیە لەگەڵ هاوڵاتی خۆیدا ڕەفتار دەکات.
ئەم کابرایە هەمووگیانی فەزاحەتە و ناتوانێت کۆنترۆڵی زمانی خۆی بکات،بەم ڕەفتارانەی ئابڕووی حیزب و سیاسەت و هەرێمیشی بردوە،ئەوە با یەکیەتی لەولاوەبوەستێت کە بەهۆی ئەم ئەحمەقەوە لە خراپترین ڕەوشدایە.
لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەموو حووشترەوانێک، بەڕای من ئەم باڤێلە تەنها بۆیەک شت دەست دەدات ئەویش ناردنیەتی بۆ بیابەنەکانی وڵاتانی کەنداو تا لەوێ بکرێتە {حووشترەوان}.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











