<

عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم لە سێدارەدانی گەندەڵکاران

29/06/2026, 13:14 (GMT+1)
ئەم جولە سیاسیەی سەرتاپای بەغدا و عێراقی هەژاند، پەیامێکی روون و ئاشکرایە بۆ سەرجەم گەندەلکاران، لە کاتێکتدا بەغدا بەرپرس و پەرلەمانتاران دەستبەسەر دەکات و دەبرێنە بەردەم دادگا، ئێمە مانان و هاوڵاتیانی کوردستان دەپرسین؟ کەی گەندەلکاران و دیکتاتۆرەکانی هەولێر و سلێمانی قەلای زوڵم و ستەم و مافیا گەریان دەشکێندرێت و بە کۆتا دێن، کە نیشتیمانیان کردوە بە موڵکی بنەماڵەیی.
لە کاتێکدا جیهان چاوی لەسەر دادگایی کردنی دز و گەندەل و مافیا گەری بەغدادە، لە هەرێمی کوردستان دوو بنەماڵەی حیزبی بارزانی و تاڵەبانی، بە سەرکردایەتی مەسرور بارزانی و نێچیروان بارزانی لە پارتی قوباد تالەبانی و بافل تالەبانی لە یەکێتی وە لە ئێستادا، سیو پێنج ساڵە سامانی گشتی و داهاتی نەوت و خالە سنوریەکان! سەرەڕای کاری قاچاغی و چەوساندنەوەی خەلکی بێ دەرەتان دەدۆشن و دە دزن بەردەوامن لە تاڵانی.
مەترسیە گەورەکە لێرە دایە، قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەرژەوەندی و تاک ڕەوی بنەماڵەیی لەسەر کێبرکێ کردنی پۆستی نێوان پارتی و یەکێتی خەریکە لەبار بچێت و نەمێنێت.
ئەم دوو دەسەلاتە بنەماڵە دیکتاتۆرە، دەزگا ئەمنیەکان وەک دەزگای پاراست و دەزگای زانیاری بۆ بەرژەوەندی خۆیان و سەرکوتکردنی دەنگی ئازاد و تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووسان تەرخان کردوە، پەیامی ئێمە وەک پێنووسێکی ئازاد ڕوونە، مێژوو بەزەیی بە دز و گەندەڵکار و دیکتاتۆریەت دا نایەتەوە، ڕۆژێک دێت کە هێز و ئیرادەی گەل ناچارتان دەکات باجی تاڵان کردن و کوشتن و ئازاردانی میللەتێکی مەزڵوم بدەنەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست