عەبدولەتیف سەلەفی دۆڕاوی ئابڕو
29/06/2026, 13:47 (GMT+1)

{ڕووی چەرمی هێندە قایمە شمشێری میسری نایبڕێگەر بە کەوشی کەیت دەمێنێت تا قیامەت نادڕێ}-حەزرەتی شێخ ڕەزا
بەدڵنیاییەوە و بێ بیرکردنەوە دەڵێم ژمارەیەکی کەمی لێدەرچێت زۆربەی هەرەزۆری مەلاو بانگخوازە کوردەکانی باشوور بێڕەوشت، بێشەرم،بێ ئەخلاق ،شەرواڵپیس،داوێن پیس،شەهوتباز و زۆرخەسڵەتی قێزەوەنی دیکەشن.
ئەمانە لە بانگخوازی و مەلایەتیدا یەک ئامانجیان هەیە ئەویش ڕاوەژنە.بەوە تێرناخۆن و شەهوەتیان دانامرکێتەوە کەیەکی لەژنێک زیاتریان هەیە کەچی بەردەوام لەهەوڵدان بۆ لەخشتەبردنی کچان و ژنانی دیکە.
ڕاستە تا ئێستا لەتیف سەلەفی دووجار لەقافدا گیراوەو مەلاهەڵۆش جارێک بەڵام بێگومانم کە مەلاو بانگخوازی دیکەش هەمان کاری قیزەوەنیان ئەنجام داوە کە تا ئێستا تەڵەنەیگرتوون.
دەمێک مەلا عەبدوللەتیف سەلەفی وتاری ڕۆژانی هەینی دەدات نمایشێکی شانۆگەری زۆر سەرکەوتوو ئەنجام دەدات ،دەبینین بەهێمنی دەدوێی و ملی خواردەکاتەوە وەک مریشکی نەخۆش خۆی دەردەخات و دەڵێت{ بەخوا براکانم عەقیدەکەمان و ئاینەکەمان وای فێرکردوین ..!!
یەکێک گەر ناخی بۆگەنی نەناسێت و گوێی لەو پیڤە لەخشتە بەرانەی بێت وادەزانێت ئەم زاتە جێگرەوەی پەیامبەرە لەسەر زەوی.
ئەم ساختەچیە لەژێر ڕیشە بۆگەنەکەیدا دنیایەک پلانی شەهوەتبازی و هەڵخڵەتاندنی ئافرەتی بێ ئەزموونی حەشارداوە.
ئەم جانەوەرە لەبری ئەوەی دان بە کارەئابڕووبەرەکەیدا بنێت و داوی لێبووردن لەو لایەنانەبکات کەپەیوەندیان بەم کەیسەوە هەیە ،پاشان سەری خۆی کزبکات و خۆی ونبکات لەگۆڕەپانەکە، کەچی ئیمڕۆ لەوتاری ڕۆژی هەینی لەمزگەوتی بەهەشت هاتوە بێشەرمانە جامی رق وکینەی بەسەر میدیای ملتەزم و کەسانی ئاشتیخواز و مەدەنی و سیکۆلار ڕشتوە. خودی خۆی باش دەزانێت کە ئەوانەی کەشفیان کرد و ئابڕوویان برد هەندێک لە ناوەند و لایەن و کەسانی ئیسلامی بوون لەناوەوە دەرەوەی وڵات.
من دەستخۆشی لەو کەس و لایەن و ڕێکخراو و میدیایانە دەکەم کە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی گرنگی باشیان بەو بەدئەخلاقیەی لەتیف سەلەفی داو ڕێگەیان نەدا وەک ئەوەی[چاوان] بەهێمنی تێپەڕێت.
ئەو بێ ئەخلاقیەی لەتیف سەلەفی ئەنجامیداوە هەرگیز لەکەسانی سیکۆلار ناوەشێتەوە ،ئەوان خاوەن ڕەوشتن و بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ ڕەگەزی مێدادەکەن.کەواتە کەس تاوانبار مەکەو تەنها تاوانبارخۆتیت ،هەربۆیە دەبێ باجەکەی بە گران بدەیت.
گەر وانەکەیت دیارە تۆ زۆر زۆر بێ ئەخلاق،بێشەرم ،ڕووقایم، بێ شەرەف،بێ کەرامەت و بێنرخیت. ئەوانەش داکۆکیت لێدەکەن یا بۆت دەپۆشن ئەو بێگومان لەتۆ بێئەخلاقترو بێ کەرامەتترن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











