لە کلتوری خزمخزمێنه وە بۆ دەوڵەتی دامەزراوەکان . سۆسیۆلۆژیای گۆڕانکاری بەرەو دەستپاکی

بە پێوه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت، عێراق ئه‌مڕۆ به قۆناغێکی چاره‌نووسسازدا تێپه‌ڕ ده‌بێت که له ئاڵۆزییدا تێپه‌ڕی کردووه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی له دوای ٢٠٠٣ه‌وه بینیومانه. ئێمه له ساته‌وه‌ختی «لاوێتی» ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تدان ، ئه‌و قۆناغه‌ی تێیدا چاره‌نووسی بنیاتنان دیاری ده‌کرێت ؛ یان به‌ره‌و سه‌قامگیری و به‌هێزبوون هه‌نگاو ده‌نێین به پشتیوانی هۆشیاری دامه‌زراوه‌یی ، یان به‌جێیده‌هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نێچیری قۆناغه‌کانی پەککەوتن و له‌ناوچوون . به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی پشت به ڕێکه‌وت نابه‌ستێت، به‌ڵکو به‌نده به تێگه‌یشتنمان له پێویستیی گواستنه‌وه له دۆخی دامه‌زراندنی سه‌ره‌تاییه‌وه بۆ دۆخی پێگه‌یشتنی ڕیشه‌یی که نیشتمان له گۆڕانکارییه‌کانی زه‌مانه ده‌پارێزێت.
مێژووی هاوچه‌رخ پڕه له نموونه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی توانیویانه له ئاسته به‌رزه‌کانی گه‌نده‌ڵییوه بۆ ڕیزبه‌ندیی پاكترین ده‌وڵه‌تانی جیهان بگوازرێنه‌وه. ئه‌م گۆڕانکارییه به ڕێکه‌وت نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌نجامی ستراتیژی درێژخایه‌ن و ئیراده‌یه‌کی سیاسیی پۆڵایین بووه. سینگافووره دیارترین نموونه‌یه، که له ڕێگه‌ی په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی «نه‌رم نه‌نواندن» و دامه‌زراندنی نووسینگه‌ی لێکۆڵینه‌وه له کرداره گه‌نده‌ڵییه‌کان، له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی به‌رپرسان بۆ داخستنی ده‌رگای به‌رتیل، گۆڕانکارییه‌که‌ی ئه‌نجام دا. له هۆنگ کۆنگ، «لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی دژه گه‌نده‌ڵی» دامه‌زرا که ستراتیژییه‌کی سێقۆڵی په‌یڕه‌و کرد: سزادان، خۆپاراستن، و هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا.
وڵاتانی باکوور وه‌ک دانیمارک و فینله‌ندا به‌هۆی شه‌فافییه‌تی سیسته‌م و مافی هاووڵاتی بۆ گه‌یشتن به زانیاری و بودجه‌کان، له پێشه‌نگی پێوه‌ره‌کانی پاکیی (نه‌زاهه)دان. ڕوانداش به‌پشتیوانی ئۆتۆماتیککردن (ئه‌تمه‌ته) و که‌مکردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به مرۆڤ و ناچارکردنی به‌رپرسان به ئاشکراکردنی داراییه‌کانیان، گۆڕانکاری خێرای به‌ده‌ستهێنا. چینیش پشت به «ده‌ستی به‌هێزی ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ت» و هه‌ڵمه‌تی «پڵنگه‌کان و مێشووله‌کان» به‌ست که به‌رپرسانی باڵا و بچووکی به‌بێ جیاوازی کرده ئامانج. چین ئامرازی چاودێریی به‌هێزی وه‌ک «لیژنه‌ی ناوه‌ندی بۆ پشکنینی پابه‌ندبوون» و سیسته‌می گه‌ڕۆکی به‌کارهێنا بۆ دڵنیابوون له پابه‌ندبوونی حیزبی. چین ته‌کنه‌لۆژیا و ژیریی ده‌ستکردی بۆ چاودێریکردنی شێوازه‌کانی خه‌رجکردنی نادیاری به‌رپرسان به‌کارهێنا و مامه‌ڵه داراییه‌کانیانی به سیسته‌می دیجیتاڵی به‌سته‌وه. چین له «حکومه‌تی ئه‌لیکترۆنی» فراوان بوو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی مرۆیی و نێوه‌ندگیری، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای توند که له حاڵه‌ته گه‌وره‌کانی گه‌نده‌ڵیدا ده‌گاته سزای له‌سێداره‌دان. سه‌ره‌ڕای سه‌رکه‌وتنی دارایی، ڕه‌خنه‌گران پێیان وایه ئه‌زموونی چینی چاودێریی جه‌ماوه‌ریی تێدا نییه و هه‌ندێکجار بۆ له‌ناوبردنی ڕکابه‌ره سیاسییه‌کان به‌کار ده‌هێنرێت.
ئه‌م ئه‌زموونانه ده‌یسه‌لمێنن که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی تێکه‌ڵه‌یه‌ک له توندیی یاسایی، ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتوو، و ئیراده‌ی سیاسیی به‌هێزی ده‌وێت. هێشتا پرسیار له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنی نموونه‌ی هاوشێوه له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک عێراقدا کراوه‌یه، له نێوان قبوڵکردنی توندیی ڕێوشوێنه‌کان یان ترس له به‌کارهێنانی سیاسییانه. گواستنه‌وه له دۆخی گه‌نده‌ڵیی بڵاوه‌وه بۆ که‌ناری سه‌قامگیری، ته‌نها ڕێوشوێنی ئیداریی وشک یان یاسای سه‌ر ڕه‌فه‌کان نییه، به‌ڵکو گه‌شتێکی کۆمه‌ڵناسیی (سۆسیۆلۆژی) ئاڵۆزه که ده‌ست پێ ده‌کات کاتێک ده‌وڵه‌ت تێ ده‌گات گه‌نده‌ڵی ته‌نها تاوانێکی تاکه‌که‌سی نییه، به‌ڵکو که‌موکورتییەکی بنیاتنانه له په‌یوه‌ندی نێوان هاووڵاتی و دامه‌زراوه.
له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی به‌م ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنن، ده‌بینین وه‌لایه سه‌ره‌تاییه‌کان (خزمایه‌تی، تائیفی، عه‌شیره‌ت) ده‌بنه بزوێنه‌ری سه‌ره‌کیی کاروباره‌کان و پێش بنه‌ماکانی هاووڵاتیبوون ده‌که‌ون، ئه‌مه‌ش واده‌کات ده‌وڵه‌ت له چاوی زۆر که‌سه‌وه وه‌ک ده‌ستکه‌وتێک (غه‌نیمه) ده‌ربکه‌وێت که به‌هێزه‌کان دابه‌شی ده‌که‌ن، و گه‌نده‌ڵی به تێپه‌ڕبوونی کات ده‌بێته گرێبه‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی نانووسراو که هاووڵاتی ناچار ده‌بێت له ڕێگه‌ی به‌رتیل دانه‌وه پاره‌داری بکات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له به‌ده‌ستهێنانی ساده‌ترین مافه‌کانی. ئه‌مه واقیعێکی تاڵه و ته‌نها به ئیراده‌یه‌کی سیاسیی پۆڵایین نه‌بێت که سازش ناکات لێی ده‌رناچێت، وه‌ک سینگافووره که ڕێگه‌یه‌کی گرته‌به‌ر که هیچ سازشێک له‌گه‌ڵ پاکیی نه‌کات، یان به به‌کارهێنانی ده‌ستێکی ناوه‌ندیی توند وه‌ک ئه‌زموونی چینی که گه‌نده‌ڵیی له کردارێکی قبوڵکراوه‌وه گۆڕی بۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی بوونی که شایسته‌ی سزایه.
ڕه‌نگه کلیلێکی ڕاسته‌قینه که زۆر که‌س لێی بێ‌ئاگان، ڕۆڵی ئۆتۆماتیککردن (ئه‌تمه‌ته) بێت که له ئامرازێکی ته‌کنیکییه‌وه ده‌بێت به ئامرازێکی کۆمه‌ڵناسی که هاووڵاتی له ده‌سه‌ڵاتی نێوه‌ندگیرێکی مرۆیی ڕزگار ده‌کات که له‌سه‌ر پێداویستییه‌کانی ئه‌وانی دیکه ده‌ژی. کاتێک ته‌کنه‌لۆژیا ده‌ست ده‌خاته ناو تۆماره ئیدارییه‌کان و مامه‌ڵه حکومییه‌کان، وه‌ک دادوه‌رێکی بێلایه‌ن کار ده‌کات که ناناسێت مه‌حسوبییه‌ت و به‌رتیل، ئه‌مه‌ش به‌رکه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ که‌م ده‌کاته‌وه و هه‌مووان ناچار ده‌کات پابه‌ندی ڕێڕه‌وی یاسایی روون بن. له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانکارییه ته‌کنیکییه‌دا، ده‌بێت هۆشیارییەکی کۆمه‌ڵایه‌تیی نوێ گه‌شه بکات که چه‌مکی شایسته‌یی و کارامه‌یی له وه‌رگرتنی پۆسته‌کاندا به‌هێز بکات، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی نه‌زاهه ببێته به‌شێک له ناسنامه‌ی پیشه‌یی فه‌رمانبه‌ر، نه‌ک بارگرانییه‌ک به‌سه‌ریه‌وه.
ئه‌مه ده‌گاته ئه‌و دۆخه‌ی فه‌یله‌سووف «یورگێن هابه‌رماس» وەسفی کردووه، کاتێک دامه‌زراوه‌کان شه‌فاف ده‌بن و چاودێری له ڕاوه‌دوونانێکی ئه‌منییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ کردارێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی هۆشیارانه که له ڕووناکی شه‌فافییه‌تدا گه‌شه ده‌کات، نه‌ک له تاریکی نهێنییدا. گواستنه‌وه به‌ره‌و سه‌قامگیری له بنه‌ڕه‌تدا پرۆسه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌یه له کۆمه‌ڵگایه‌ک که په‌یوه‌ندییه‌کانی تاکه‌کان و وه‌لایه که‌سییه‌کان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک که هێزی یاسا و دامه‌زراوه‌کان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، و ئه‌مه‌ش ڕێڕه‌وێکه ته‌نها کاتێک ته‌واو ده‌بێت که ده‌وڵه‌ت تێ ده‌گات که ویژدانی ئه‌لیکترۆنی سیسته‌مه‌کان و ئۆتۆماتیککردن، یه‌که‌م هێڵی به‌رگرییه که مافه‌کان ده‌پارێزێت و دڵنیایی ده‌دات که سه‌قامگیری ته‌نها نه‌بوونی گه‌نده‌ڵی نییه، به‌ڵکو ئاماده‌بوونی دادپه‌روه‌رییه‌کی دامه‌زراوه‌ییه که هه‌مووان متمانه‌ی پێ ده‌که‌ن











