<

دینامیکی تەمەنی خانە و شێوازەکانی مردنی خانە

10/08/2026, 17:55 (GMT+1)
خڕۆکە سورەکانی خوێن (Erythrocytes)
ئەوان خانەی ناوکداری بێسەرەتاکن لە مەمکداراندا کە بە بەردەوامی لە لەشدا بەرهەم دەهێنرێن (نەک لە دەرەوە وەرگیرێن) و ئەرکی سەرەکییان گواستنەوەی ئۆکسجین و دووەکسیدی کاربۆنە لە ڕێگەی پڕۆتینی هیموگلۆبینەوە، بە تێکڕای تەمەنی ١٢٠ ڕۆژ بەر لەوەی لە سپڵدا تێکشکێنرێن.  سەبارەت بە پێکهاتە و دروستبوونیان لە کاتی گەشەکردنی کۆرپەلەدا لە ناو سکدا، پرۆسەکە بە قۆناغی جیاوازدا تێدەپەڕێت؛ لە سەرەتادا لە کیسەی زەردێنەدا دروست دەبن، پاشان لە مانگەکانی دووەم تا پێنجەمدا جگەر و سپڵ دەبنە ناوەندی سەرەکی، و لە مانگی پێنجەم بە دواوە مۆخی ئێسقان دەست بە کارکردن دەکات و دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی. هەروەها کۆرپەلە هیموگلۆبینی تایبەت بە خۆی بەکاردەهێنێت کە پێی دەوترێت (Fetal Hemoglobin - HbF) بۆ ڕاکێشانی ئۆکسجین لە خوێنی دایکەوە لە ڕێگەی ناوکەوە.ته مەنی ناونجی خانەکانی خوێنی سوور نزیکەی ١٢٠ ڕۆژە و پاشان لە ڕێگەی بلعمە (پڕۆسەی قوتدانی خانە مردووەکان یان تەنە نامۆکان لەلایەن خانە بەرگرییەکانەوە) دەمرن، و زۆربەی خانەکانمان هەموو ٧ بۆ ١٠ ساڵ جارێک دەچنە ناو خولێکی نوێبوونەوەوە، بۆ نموونە ئەگەر برینێکی بچووک لە دەستەکانتدا دروست ببێت، ئەوا ئەو خانە خوێنیەی کە دەیڕێژیت دەمرن هەروەها. پرسێرەکە لێرەدا ئەوەیە، جیاوازی نێوان مردن بە ڕێگەی یەکەم و دووەم چچییە؟ یەکەمیان پێی دەوترێت «مردنی بەرنامەبۆکراوی خانەکان» (Apoptosis)، بەڵام دووەمیان پێی دەوترێت «مردنی شانەیی یان خانەڕزیوی» (Necrosis)، و با بۆت شیکاربکەم کە هەردوو پڕۆسەکە چۆن ڕوودەدەن.
مردنی شانەیی (Necrosis) و مردنی بەرنامەبۆکراو (Apoptosis)
پێناسەی «مردنی شانەیی» بریتییە لە مردنی شانەکانی لەش بەهۆی پچڕانی لێشاوی خوێن بۆ ئەو شانەیە کە بەهۆی نەخۆشی، تیشکدانەوە، برینداربوون، بەرکەوتن بە ماددە کیمیاییەکان، هەوکردنی میکرۆبی، یان تەنانەت بەهۆی وەڵامدانەوەی بەرگرییەوە دروست دەبێت. ئەمە مردنێکی کۆنتڕۆڵنەکراوە، کە دەبێتە هۆی ئەستووربوون و پچڕانی پێکهاتەکانی خانەکە، و لە کۆتاییدا توانەوەیان و دزەکردنی پێکهاتەکانیان کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خانە دراوسێکان، ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردن و کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ئەندامەکان و ئێسکەکانی لەش. دیارترین شێوەکانی ئەمە ڕوودانی گەنگرینە (Gangrene)یە کە تێیدا بڕێکی زۆر لە خانەکان دەمرن بەهۆی کەمیی لێشاوی خوێن یان هەوکردنێکی باکتریایی مەترسیدار.    بەڵام «مردنی بەرنامەبۆکراو» بریتییە لە «مردنی خانەکان لە ڕێگەی خۆکوشتنەوە کە لە کاتی گەشەکردنی سەرەتاییدا بەکاردەهرێت بۆ لەناوبردنی خانە نەخوازراوەکان، و ڕزگارکردنی لەش لەو خانە زیانلێکەوتووانەی کە ناتوانرێت چاکبکرێنەوە. ئەگەر مردنی خانەکان بە هۆکارێک ڕێگری لێبکرێت، ئەوا ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی دابەشبوونی خانەی کۆنتڕۆڵنەکراو و پاشان گەشەکردنی شێرپەنجە. ئەمەش لە ڕێگەی نەخشەیەکی تەواو لە ڕێڕەو و پڕۆتینی ناو خانەکانەوە ڕوودەدات کە دەکرێنەوە بۆ کوشتنی خانەکە

هەنگاوەکانی مردنی بەرنامەبۆکراوی خانە (Apoptosis):
دیاردەی مردنی بەرنامەبۆکراو لە حەفتاکانی سەدەی رابردوودا لەلایەن ئەلستێر کۆری، جۆن کێر، و ئەندرو وایلی، پڕۆفیسۆرانی پاتۆلۆژی لە زانکۆی ئەبردین، وەسف کرا، کاتێک چاودێری گۆڕانکارییەکانی ناو خانەکەیان کرد کە دەبنە هۆی مردنی. خانەکە لە مردنیدا پشت بە مایتۆکۆندریا دەبەستێت، کە تێیدا پەردەی ناوەوە بەهۆی چالاکییەکی بایوکیمیایی ناسپاردەوە تێکدەشکێت، بەم شێوەیە کونیلە لە پەردەکەدا دروست دەبن و لە ئەنجامدا مایتۆکۆندریا پڕۆتینی سایتۆکرۆم سی -کە ئەرکەکەی بەرهەمهێنانی وزەیە- دەڕێژێتە ناو سیتۆپلازمەوە، و لەوێدا کۆمەڵێک ئەنزیم چالاک دەکات کە پێیان دەوترێت «ئەنزیمەکانی لەسێدارەدان» (Caspases)، و ئەوان بەرپرسن لە مردنی خانەکە لە ڕێگەی دابینکردنی نیشانەی دیاریکراو کە ڕێگە بە تێکدانی پێکهاتەکانی خانە دەدەن، سەرەتا لە پارچەپارچەکردنی DNA بۆ پارچەی بچووک و وردکردنی سیتۆپلازم تاوەکو خانە بەرگرییەکان دەیانقوتێن.
و لەبەر ئەوەی خانەکان بە ڕێگەیەک دەمرن کە پێشوەختە چۆنیەتی ڕوودانی دەزانرێت، کەواتە جینی بەرپرس لەوە بوونی هەیە. لە مانگی تشرینی یەکەمی (ۆکتۆبەر) ساڵی ٢٠٠٢دا، جۆن سالستۆن، سیدنی برینر، و بۆب هۆرۆڤیتز خەڵاتی نۆبڵی پزیشکییان بۆ داهێنانەکانیان لەبارەی «ڕێكخستنی جینی بۆ گەشەکردنی ئەندامەکان و مردنی بەرنامەبۆکراوی خانەکان» بەدەستهێنا.
برینر نموونەی کرمە دەزووییەکان (C. elegans) -کە زیندەوەرێکی فرەخانەن و جینۆمێکی سادەیان هەیە- بەکارهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەو جینانەی پەیوەستن بە گەشەکردن، جیاوازبوون و گەشەکردنی ئەندامەکان، چونکە ئەوان زیندەوەرێکی سادەن و لە 1090 خانە پێکهاتوون، نە خانەیەکی بەکتریایین کە بێبەش بێت لە ئەندامۆچکەکان، و نە لەو زیندەوەرە زۆر پێشکەوتووانەن کە لێکۆڵینەوە لە دیاردەکەدا لەگەڵیاندا سەختە.
بەڵام جۆن نەخشەی بنەچەی خانەکەی کێشا، کە مەبەست لێی ئەوەیە هەموو خانەکانی لەشمان لە هێلکەیەکی پیتێنراووە سەرچاوە دەگرن، پاشان جیاواز دەبن و پسپۆڕ دەبن بۆ پێکهێنانی باقی لەش. لەش لە خانەی پسپۆڕ پێکهاتووە، و پاراستنی ژمارەی گونجاوی ئەوان پێویستی بە هاوسەنگییەک هەیە لە نێوان دابەشبوونی خانەکان و مردنیان، هەموو ڕۆژێک لەش هەزار ملیار خانە دروست دەکات، و لە هەمان کاتدا هەمان ژمارە دەمرن، بەم شێوەیە ئەم ڕێگەیە ڕێگەی پێدەدەین چاودێری هەموو دابەشبوون و جیاوازبوونێک بکەین کە ڕوودەدات.
توێژینەوەکانی جۆن لەسەر کرمە دەزووییەکان دەریانخستووە کە خانەی دیاریکراو تووشی مردنی بەرنامەبۆکراو دەبن وەک بەشێکی دانەبڕاو لە پرۆسەی جیاوازبوون، کە تێیدا نزیکەی 131 خانە لە کۆی 1090 خانە دەمرن، بە شێوازێکی جێگیر و بنەڕەتی لە هەموو پرۆسەیەکی پێکهێنانی ئەم زیندەوەرەدا. بەڵام بۆب ئەو کەسەیە کە ئەو جینانەی دۆزییەوە کە کۆنتڕۆڵی شێوازی مردنەکە دەکەن، و پیشانی دا کە چۆن کارلێک لەگەڵ یەکدی دەکەن، کە ناوی لێنان (جینەکانی مردن Caspases)، و لە شێوەی ئەنزیمدا کۆدیان بۆ دەکرێت.

کەواتە پرۆسەکە بە سرۆشتی بەڕێوەدەچێت، چ لە کاتی گەشەکردن، پیربوون، یان وەک میکانیزمێکی بەرگری بۆ پاراستنی لەش، بۆ نموونە دوای ئەوەی نەخۆشی شێرپەنجە چارەسەری کیمیایی وەردەگرێت، ئەمە دەبێتە هۆی تێکچوونی DNA لە خانەکانی تریشدا، و ئەگەری هەیە جارێکی تر ببێتە شێرپەنجە، و لەم ژیانەدا لەش مردنی بەرنامەبۆکراو بەکاردەهێنێت بۆ ڕزگارکردنی خۆی.
و لە حاڵەتێکی تردا کاتێک تووشی ڤایرۆسێک دەبین -بۆ نموونە کۆرۆنا- هەندێک لە خانە لیمفاوییەکان چالاک دەبن، ئەنزیم لەسەر ڕووی خانە تووشبووەکە دەڕێژن، و دەچنە ناو خانەکەوە بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی ئەنزیمەکانی کاسپەیسز (Caspases)، و بەم شێوەیە خانە تووشبووەکان هان دەدەن بۆ کوشتنی خۆیان، و رێگری لە ڤایرۆسەکە دەکەن لە زۆرتربوون و بڵاوبوونەوە لە لەشدا
دەتوانرێت پرۆسەی مردنی بەرنامەبۆکراو لە ژێر مایکرۆسۆکی ئەلیکترۆنیدا ببینرێت، کە تێیدا دەبینین خانەکە چرچ دەبێت و قەبارەکەی بچووکتر دەبێتەوە لەگەڵ زیادبوونی قەبارەی سیتۆپلازم، و خەستبوونەوە و چڕبوونەوەی DNA ڕوودەدات، بە شێوەیەک خانەکە وەک بۆمبێک دەردەکەوێت کە خەریکە دەتەقێتەوە، پاشان خوێنڕەوتن لە پەردەی خانەکەدا ڕوودەدات، و بەشەکانی خانە لە یەکدی جیادەبنەوە، و خانە بلعمەییەکان دێن بۆ قووتدانی ئەو بەشانە بەبێ ڕوودانی هیچ هەوکردنێک، و ئەمەش ئەو شتە تایبەتەیە کە ئەم پرۆسەیە لە مردنی شانەیی (Necrosis) جیادەکاتەوە، کە تێیدا خانەکان دەمرن و دەبنە هۆی دروستبوونی هەوکردن و ئازار  
تەمەنی خانەکانمان
پرسارەکە ئێستا ئەوەیە، ئایا هەموو خانەکان تووشی مردنی بەرنامەبۆکراو دەبن یان نە؟ و ئەمەش وات لێدەکات بپرسین تەمەنی خانەکانمان بە ڕەسەن چەندە؟
وەڵامەکە پێویستی بە هەندێک وردەکارییە. لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە گۆڤاری بەناوبانگی (cell) دا بڵاوبوویەوە، زانای سویدی «جۆناس فریسێن» ڕوونی کردەوە کە خانەکانمان خاوەنی تەمەنێکی مەزەندەکراوی دیاریکراون کە کورتترە لە تەمەنی ئاسایی زیندەوەرەکە، با خەیاڵ بکەین کە کەسێک لە شەستەکانی تەمەنیدا مردووە، کەچی خانەکانی بە درێژای تەمەنی چەندین نوێبوونەوە و پرۆسەی مردنی بەردەوامیان تێپەڕاندووە. فریسێن ڕوونی کردەوە کە تەمەنی ناونجی خانەکانمان لە نێوان ٧ بۆ ١٠ ساڵدایە، و بۆی دەرکەوت کە خانەکانی وەکو پێست و ڕێخۆڵە زۆر بە خێرایی نوێ دەبنەوە بەهۆی بەرکەوتنیان بە ژینگەیەکی سەخت.
بۆ دیاریکردنی تەمەنی خانەکان، توێژەر پەنای بردە بەر تکنۆلۆژیایەکی سەیر کە لە شوێنەوارناسییەوە ئیلهامی وەرگرتووە، کە تێیدا شوێنەوارناسان لە دیاریکردنی مێژووی ماددە بایۆلۆژییەکاندا کاربۆنی تیشکدەر بەکاردەهێنن، و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چەکە ئەتۆمییەکان و تاقیکردنەوەیان لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، کاربۆنی تیشکدەر بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بەرگەهەوادا بڵاوبووەوە، کە تێیدا کارلێکی لەگەڵ ئۆکسجيندا کرد و دووەکسیدی کاربۆنی پێکهتە، کە ئەوەش لەلایەن خۆیەوە دەچێتە ناو پرۆسەی دروستکردنی ڕۆشنایی کە ڕوەک دەیكات، و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کاتێک ئاژەڵان و مرۆڤ ئەو ڕوەکانە دەخۆن، ئەوا بە ناچاری خاوەنی کاربۆنی تیشکدەرن.
و لەبەر ئەوەی هەموو پێکهاتەکانی خانە دەگۆڕدرێن و جێگەیان دەگۆڕدرێت، بەڵام DNA ناگۆڕدرێت، و لە ئەنجامدا ئاستی کاربۆنی تیشکدەر کە لە ناو DNA دا تێکەڵ بووە جێگیرە، و ئاستی بوونی لە بەرگەهەوادا ڕەنگدەداتەوە، و بەم شێوەیە پێوانەکردنی ئاستی کاربۆنی تیشکدەر لە بەرگەهەوادا و بەراوردکردنی بە ئەوەی لە ناو DNA دایە ڕێگەمەن پێدەدات تەمەنی خانەکان بپێوین.
و ئەنجامەکە ئەوە بوو کە خانە ڕووکەشەکان (Epithelial Cells) کە ڕووی ناوەوەی ڕێخۆڵە دەپۆشن تەنها بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەژین، ئەوەش بەهۆی ژینگە ترشەڵۆکە سەختەکەی کە تێیدا دەژین، بەڵام باقی خانەکانی ڕێخۆڵە نزیکەی ١٦ ساڵ دەژین. و بۆی دەرکەوت کە ئەو خانانەی لە توێکڵی بینایی مێشکدا هەن هەتا هەتایە دەژین و بە مردنی مرۆڤ دەمرن، پێچەوانەی خانەکانی مێشکۆکە، کە تووشی مردنی بەرنامەبۆکراو دەبن، ئەمەش وایان لێدەکات بە بەردەوامی نوێ ببنەوە.
و سەبارەت بە خانەکانی خوێنی سوور، ئەوا ١٢٠ ڕۆژ دەژین، پاشان بۆ گۆڕستانی خۆیان لە سپڵ دەنێردرێن، و خانەکانی پێستی مرۆڤ هەموو دوو هەفتە جارێک دەگۆڕن، و سەبارەت بە جگەر ئەوا خانەکانی هەموو ٣٠٠-٥٠٠ ڕۆژ جارێک نوێ دەبنەوە، و پەیکەری ئێسکی مرۆڤ هەموو دە ساڵ جارێک دەگۆڕدرێت، و ملیۆنێک خانە لە لەشتدا لە هەر چرکەیەکدا دەمرن، واتە ڕۆژانە نزیکەی ١.٢ کیلۆگرام لەدەست دەدەیت، و بە گشتی هەموو خانەکانمان هەموو ٧-١٠ ساڵ جارێک نوێ دەبنەوە.
و سەبارەت بە خانە هەمیشەیییەکان کە نامرن، ئەوا لە خانەکانی دڵدا خۆیان دەبیننەوە، سەرەڕای بڕی لێدانەکان کە دڵ ئەنجامی دەدات، کاتێک مرۆڤ دەگاتە تەمەنی دە ساڵی، خانەکانی دڵی دەوەستن لە جیاوازبوون، هەروەها خانەکانی توێکڵی مێشک و خانەکانی عدسەی ناوەوەی چاو نامرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست